پاڕتی نوێ هیوادارم بە دڵتان بێ
ڤۆت و کۆمێنتم بۆ بکەن
شیرینەکانم{هـــەڵــەی کــیــبــۆرد و دووری وشەکان لە یەکتر بــبــوورن ، واتپاددەکـەم کەمێک کێشەی تێکەوتووە خەفەتی دنیا ئەخۆم تا پـاڕتێک دائەنێم }
ئینجا چـێژ ببینن لە خوێندنەوە
...........
وتی بە تووڕەیی و دانیشتەوە لەسەر کورسیەکەی
دوای چەند کات ژمێرێک خزمەتکارێک هات و بانگی کرد بۆ نانی نیوەڕۆ و بەهەمان شێوە بانگی هیۆنیشی کرد
ئەوان لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتبوون و دوو خزمەتکاریش خواردنەکانیان لەپێش دانان و دوورکەوتنەوە
تەنانەت خزمەتکار و پاسەوانەکانیش هەست بە ساردی و سڕی نێوان ئەم دوانە دەکەن
دوای نانخواردن تایهیۆنگ ڕۆیشته سەر یەکێک لە قەنەفەکانی خوارەوە کتێبێکی پێبوو دەیخوێندەوە
و هیۆنیش لە هەمان شێوێن کامێک دوورتربوو
لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد
پەنجەرەیەکی گەورە و بەرزبوو
وەستابوو وەک بووکەشووشەیەک بێ جوڵە و دەستەکانی هێنابۆوە دواوە
بەڕوونی دیاربوو چەند نیگەران و بە پەرۆشە بۆ دەرەوە
ئێستا هاوتەمەنەکانی ئەو خەریکی کات بەسەربردنن لەدەرەوە تەنها ئەو نەبـێ کە لێرە بەند کراوە
تایهیۆنگ تێبینی کرد هیۆن ماوەیەکی زۆرە لەوێ وەستاوە بێ جوڵە
بۆ ساتێک بەبێدەنگی سەیری هیۆنی کرد و
دواتر کتێبەکەی دەستی داخست وهەستا و ڕۆیشتە تەنیشتی هیۆن وەستا بەهەمان شێوەی هیۆن سەیری دەرەوەی کرد لە پەنجەرەکەوە...
هیۆن کە هەستی بە ئاماددەبوونی تایهیۆنگ کرد لە تەنیشتی خێرا فرمێسکەکانی سڕی کە چەند فرمێسکێک لەسەر ڕوومەتە خڕەکانی بوون
تایهیۆنگ تێبینی ئەو جوڵە خێراییەی هیۆنی کرد کە خێرا فرمێسکی سڕی
ئازارێکی بجووکی هاوسۆز بە دڵیداهات و
دەستی کردە سەر شانە بچووک و لاوازەکەی هیۆن
![](https://img.wattpad.com/cover/373635892-288-k696055.jpg)