chapter 39

629 92 330
                                    

پاڕتی سی و نۆ

ئازیزانم پاڕتێک ماوە بۆ کۆتایی


.....



تایهیۆنگ
لە کوێ دەگەڕێیتەوە بە نەفرەتبی؟
پرسی بە تووڕەیی

هیۆن لەرزێک بە دڵیداهات تایهیۆنگ خۆی و منداڵەکەشی دەکوژێ بزانێت ڕۆیشتۆتە کۆشکی جیۆن

تایهیۆنگ
وەڵامم بدەرەوە
وتی بە هاوارێکی زۆر بەرز

سەراڕەی ئەوەی هیۆن ڕاچەڵەکی هەرچی پاسەوان لەوێ بوون سەیری ئاراستەی دەنگەکەیان کرد

هیۆن
لەگەڵ جۆنگکوک...لـ...لە دەرەوە پیاسەمان کرد
وتی بە ترسەوە

تایهیۆنگ
من پێتم وت نەچیت بەڵام تۆ هەر ئەوەتکرد کە دەت ویست بیکەیت ها؟ تۆ سۆزانیت تا لە قسەی هاوسەرەکەت دەربچیت؟
وتی بە تووڕەیی

هیۆن چاوی تا دوا ئاست کرایەوە
بەوەی تایهیۆنگ نازناوی سۆزانی پێشکەش کرد
چاوی پڕ بوو لە فرمێسک تەنها ئاماددەی بەربوونەوەبوون بۆ سەر ڕووخسارە سپیەکەی

تایهیۆنگ
بەم شێوەیە سەیرم مەکە وەک ئەوەی زۆر بێتاوان بیت ، بەدوامـدا وەرە ژوورەکەم خــێــرا
کۆتا وشەی بە بەرزی وت و ڕۆیشت بەرەو ژوورەوە

هیۆنیش بە ڕاکردن بەدوای هەنگـاوە خێرا و گەورەکانی تایهیۆنگ کەوتبوو

کاتێک گەیشتنە ئۆفیسەکەی تایهیۆنگ

بینی هیۆن هەناسەی تەنگ بووە بەهۆی پلیکانەکان

هەناسەیەکی بێزاری دایەوە و چەند چرکەیەکی بە هـیـۆن دا بەسەر خۆیدا زاڵبێت

پاشان بە تووڕەیی و ساردی سەیری کرد

تایهیۆنگ
لە قسەی من دەرچویت و لەگەڵ براکەت ڕۆیشتیت ها؟ ئاوات کرد و وائەزانی لێت خۆشەبم؟
وتی بە بەزی

هیۆن
تایهیۆنگ من تەنها لە دەرەوە پیاسەیەکم کرد ، هەرخۆی جۆنگکوک ئاگادارم بوو
وتی بە نزمی و سەری نزمکردبۆوە

تایهیۆنگ
من چیـم وت؟ من چیم وت؟
پرسی بە هاوارەوە دووجار

هیۆن
ئێ ڕاستەکەیت وتت مەڕۆ ، وات وت...بەڵام من زۆر حەزم  لێبـوو ، دواتر تایهیۆنگ من ناتوانم بەردەوام لە ژوورەوە بمێنمەوە لەبەر ئەوەی دووگیانم من دەبمە دایکەکە من دەزانم چۆن ئاگاداری خۆم و کۆرپەکەشم بم ، من  بەرپرسیارەتیی ئەوە ەەڵدەگرم...بە ڕۆیشتنە دەرەوەیەک منداڵەکە لە بار نـاچێت
وتی بە هەمان شێوە تووڕەبوو و بەڵام ڕووخساری گرژ و نیگەرانی پێوە دیاربوو ڕووخسارێک نزیک لە گریان دەنگی دانوسانبوو

خاتوونە بچوکەکەم ✓ |TAEHYONG Where stories live. Discover now