پاڕتی سی و شەش
هەڵەی کیبۆرد و کەم و کوڕی ببوورن زۆر کاتم نەبوو
.....
هەمووان کۆبوونەوە لەسەر مێزی خوانەکە
ب.جیۆن و خ.جیۆن هەستێکی تایبەتیان هەبوو
لە دوای خوانێکی شاهانەجۆنگکوکیان بە میوانەکان ئاشناکرد وە وەک کوڕی خۆی ڕایگەیاند ، وە دواتر دووبارە کۆبوونەوە و خواردیانەوە و کاتێکی خۆشیان هەبوو
هەمووان قسەیان دەکرد جگە لە تایهیۆنگ
هەندێک جار بە ڕووی هیۆن یان جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی دەکردهەرخۆشی تاکە هۆکار تا ئێسـتا ئەوی لە کۆشکی دوژمنەکەی هێشتۆتەوە ئەم دوانەن...
کـات تێپەڕی و هەمووان دڵخۆشبوون
وە بێگومان ژمارەی میوانەکانیش زۆر بوونتایهیۆنگ بینی هیۆن دەڕواتە ناو ڕێڕەوێک نەیزانی دەچێـتە کوێ بەڵام بێ دودڵی دوایکەوت
هیۆن دەڕۆیشت بۆ دەست شۆر تایهیۆنگ لە دواوە قژی گرت و هێنا ناو باوشی و قۆڵەکانی لە کەمەری هیۆن پێچایەوە
هیۆن قیژاندی بەڵام لەم هەرا و پێکەنینە کێ گوێی لێیە؟ بێگومان کەس...
هیۆن
ئـ..ئەوە تۆیت ، هەی بێ هەست منت ترساند
وتی بە ترسەوە پشتی بەر سینگە گەورەکەی تایهیۆنگ کەوتبووتایهیۆنگ
ئەمە بۆ ئەوەبوو خیانەتت لە ڕاستیەکان کرد
وتی بە دەنگێکی نزم و قوڵ لە نزیک گوێی هیۆنهیۆن
مەبەستت چییە؟ بۆوا ڕەفتار ئەکەیت؟
وتی بە سەرسووڕمانەوە سووڕایەوە و سەیری تایهیۆنگی کرد وە بەمەش زیاتر لە باوشی نزیک بۆوەتایهیۆنگ
دەزانی زۆر جوان نواندن دەکەیت کە خۆت بێتاوان دەردەخەیت...هیچ هەستت پێکردوە؟
وتی بە خەندەیەکی لار بەڵام ڕوخسارێکی هێتشا سارد و جێگیرهیۆن
تایهیۆنگ بیر لە چیدەکەیتەوە؟ من چیمکردوە؟
پرسی بە تێنەگەیشتنەوەتایهیۆنگ
بەسە نواندن ، دەزانی چی؟ ناتوانم تا پێنج خولەکی کە لێرەبم ، ئێستا بڕۆ و بە دایک و باوکە بکوژەکەت بڵێ ئێمە دەڕۆین و ئیتر نازانم باوشە گریانە بۆخۆتان بیکەن چونکە جارێکی تر ئێرە نابینیتەوە
وتی بە چاوی ئاگاداری و جدیهیۆن
تایهیۆنگ با کەمێکی کەش بمێنینەوە تکایە
وتی بە پێداگیریتایهیۆنگ
ئەوە چیتە خاتوونەکەم ؟ خۆ ئێمە ڕێک کەوتین ناڕەزایی دەرنەبڕیت وایە؟
وتی بە بێزاری