chapter 32

855 110 216
                                    

سڵاو ئەزیزانم

پاڕتەکە تۆزێ تێکەڵە ببوورن
چاک ناکرێ تازە

....

تایهیۆنگ
چونـکە تۆ شایـیەنی ئەوەیت ، گەیشتمە ئەو ئەنجامەی تۆ ئەو کەسەنیت شاییەنی ئەوەبیت ئازاربچێژی و نیگەران بیت بەهۆی هەڵەکانی ڕابردووی خێزانەکانمان ئێمە دەتوانین خێزانێکی بەختەوەرتر دروست بکەین...بێ کێشە و بێ ناخۆشی...تۆ ئیتر ئازادی
بۆ کوێ دەڕۆیت
وتی بە خەندەیەک و دەستی بە نەرمی هێنابە ڕووخساری هیۆندا

هیۆن
خۆشحاڵم لە کۆتاییدا تێگەیشتی، کەواتە گەر بڕۆم تووڕەنابیت؟ هم؟
پرسی بە دوودڵی

تایهیۆنگ
نەخێر تووڕەنابم ، بەڵام دەبێت بزانیت بۆ کوێ بێیتەوە ، دڵنیابە بڕۆیتە ژێر زەویش هەر دەت هێنمەوە لای خۆم بچکۆڵ ، تۆ هاوسەری
منیت و دەبێت قبوڵی بکەین ئێمە
هەتاهەتایە پێکەوەین
بە جدییەوە قسەی کرد

هیۆن
بەڵێ ڕاستە ، ئەم چەند ڕۆژە هیچ قسەم لەگەڵ دایک و باوکم نەکردوە بەهۆی زانینی ڕاستیەکان تەنانەت نامەوێت بیان بینم
وتی بە نیگەرانی

تایهیۆنگ
نا شیرینەکەم ، نابێت لەوان تووڕەبیت ئەوان خێزانی تۆن ، پێویستە قسەیان لەگەڵدا بکەیت بەڵام ڕازی نیم بۆ چرکەیەکیش قاچت بچێتە
ناو کۆشکی جیۆن
وتی کە بەردەوامبوون لە ڕۆیشتن

هیۆن بێدەنـگی هەڵبژارد و دوای کەمێک سەیری تایهیۆنگی کرد

هیۆن
بابڕۆینەوە ، پێم وابێ دەبمە سەهۆڵ
وتی کە دەلەرزی لە سەرمایا

تایهیۆنگ سەیری کرد و پێکەنی بە ژیکەڵەیی هیۆن

تایهیۆنگ
دەی کەواتە بابڕۆینەوە ، گەرنا هەڵامەت دەگریت
هەردووکیان بەرەو ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشتن

کاتێک گەیشتنەوە کۆشک

هیۆن جلەکانی گۆڕی و جلی خەوی پۆشی و ڕۆتینی شەوانی دەکرد تایهیۆنگ لە گەرماو هاتبووە دەرەوە خاولیەک بەناو قڵدیەوەبوو
قژی تەڕبوو جەستەشی بەهەمان شێوە
و زۆر هۆت بوو

ڕۆیشتە لای هیۆن لە دواوە دەستی کردە ملی هیۆن لە ئاوێنەکەوە سەیری کرد

هیۆن
بۆچی ناچیت جل بپۆشیت
وتی بە تووڕەیی و ناڕەزایی

تایهیۆنگ
حەزەکەم سەیری تۆ بکەم کە بەوردەکارییەوە خزمەتی پێستە ناسکەکەت ئەکەیت
وتی بە زەردەخەنەیەک

خاتوونە بچوکەکەم ✓ |TAEHYONG Where stories live. Discover now