- كأنه خلق من ظلمة الليل.
قلبه قمر وعيونه نجمتان 🖤~ماچـی بچووک بچووکی ڕوومەتەکانی
پوورەکەی دەکرد و پێدەکەنی بە دەنگە ناسک و بچووکەکەیەوە ... دەستە بچووکەکانی لەسەر ڕوومەتی پوورەکەی دادەنا و بە نەرمی لێ دەدا هەوڵی دەدا پووری هەستێنێت لە خەو ... شەو لە نێو باوەشی پووری خەوتبوو ...دووبارە هەوڵی دەدا پووری هەستێنێ بەڵام بێسوود بوون هەوڵەکانی ... ناچار دووبارە خۆی خستە نێو باوەشی ، خۆی بچووک کردەوە و سەری لەسەر سنگی دانا ...
کاک عبدلله بە زەردەخەنەوە سەیری بچکۆلەکەی دەکرد ... خۆشەویستییەکی زۆری بۆی هەیە ئەو یەکەم نەوەیانە ئیتر لەبەر ئەوەیە بە هەموویانەوە نازی دەدەنێ و خۆشیان دەوێ .. زیاتر خۆشی دەوێ چونکە کچە ... ئەو منداڵی کچی زۆر لا تایبەتە ... پێی وایە خێر و بەرەکەتی ماڵە ...
بێگوومان وایە !بە هێمنی ڕۆشتە نزیک سووڵتانی ماڵەکەی و بانگی دەکرد
پێ کەنی کە چەند جار بانگی کرد و وەڵامی نەبوو
تێگەشت کە منداڵەکانی بە تەواوی ڕۆشتوونەتەوە سەر هاوژینەکەی ... تەواو خەواڵووندواجار کە هەوڵەکانی بێسوود بوو وازی لە بانگ کردنی هێنا و ماچێکی نێو چاوانی کرد و ڕۆشتە سەر کار ...
زیاتر لە بیـست ساڵ تێپەڕیوە بەسەر هاوسەرگیریان ..
وا ئێستا بوون بە داپیرە و باپیرە ... بەڵام هێشتا یەک تۆزێک لە خۆشەویستیان بۆ یەک کەممی نەکردوە بەڵکوو بەردەوام لە زیاد بووندایە ... بە شێوەی شیرین و فەرهادن بۆ یەک ...•••
لـَيـِلاهـ ؛
قوورسایەک لە سەر سینگم بوو ... ڕەیحانەکەی من لە نێو باوشما خۆی بچووک کردبوویەوە و خۆی پێوە نووساند بووم .. سەری چەقاندبوویە سەر سینگم و دەستی لە ملم ئاڵاندبوو ... ماچێکی سەر پرچە نەرمەکەیم کرد ... ئەو تاڵە نەرم و بە بریقانەی پرچیم لە سەر ڕووخساری لابرد ... ماچێکی کەی ڕوومەتە خڕ و سوورەکانی کرد کە هاوتای شیلکە ... بە هێواشی دەستەکانیم لە ملم کردەوە و لە باوەشم دەرم هێنا...
لە نێو جێیەکە دانیشتبووم سەیری دەوروو بەرم دەکرد هەموویان خەوتبوون تەنها باوکم نەبێت کە دیار نەبوو ... بێگوومان ڕۆشتۆتە سەر کار ... أسوَد لە خوارووی ئێمەوە خەوتبوو .. پرچە ڕەشەکانی لە سەر پێستە ئەسمەرە بێ هاوتاکەی بوو ... برۆیەکانی گرژ کردبوو ... بزەیەکم کرد .. تەنانەت لە نێو خەویشدا ئەوها گرژ و مۆنە ...
YOU ARE READING
عِشْقٌ مَحْظُورٌ
Fanfiction« ئــەو پـێی وابــوو خـۆشەویستی ئەوان قەدەغە کراوە ، هـەموو شتێک دژی پەیوەندی ئەوانە ... پێی وابوو ئەوان تەواو جیاوازن لە ڕووی هەموو شتێکەوە ، ناتوانن پێکەوە بن ... بەڵام بێ ئاگا بوون لەو قــەدەرە جوانـەی کـە پێکیان دەگەیەنێت ... گرینگ نییە چی ڕوودە...