- 𝟓

331 58 17
                                    












وَعـيـنـَاكَ كَأنَـهـا فِـي الحُسـنِ آيـَـةٌ
تُتلـى عَلـى قـَومٍ كَفَـروا
فَـهـتَدوا 🖤❕






















































لە پاش ئەوەی لەیلا ڕۆشتەوە لە تەنیشت باخچەی ماڵەکەیان خانوویەکی خنجیلانەی جوانیان بۆ عەسەل کردبوو کە زۆربەی کاتەکان عەسەل لەوێ دەبوو مەگەر لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی هەر ئەندامێکی خێزانەکەیان بهاتبایەتە ژوورەوە ... عەسەل کچێکی هارووهاج و بێ گوێیە .... هەرچی بیەوێت تەنها ئەوە دەکات
وە بێگوومان یەکجار بەناز و مەکرە ...

خەریکی پڕکردنی قاپە سناکەکەی عەسەل بوو .. دواتر ئاوەکەی بۆ گۆڕی و خاوێنی کردەوە و لە پێشی دانا عەسەلی برسی زوو پەلاماری قاپە پڕ سناکەکەی یاو دەستی کرد بە خواردنی دەنگی خرم و ورد کردنی سناکەکان دەهات بە دانە بچووکەکانی .... عەسەل ڕێک بە خاوەنەکەی چوا بەرگەی برسێتی ناگرێت لەیل هێشتا پێی سەیر بوو چۆن توانیویەتی ڕۆژێکی ڕێک بێ خواردن بەسەر ببات .... دەستی دەهێنا بەسەر تووکە نەرمەکانیدا ڕوومەتە خڕەکانی ڕاکێشا ... ئەو پشیلەیە داماو بوو بوو بە دەستیەوە .

دەنگی کردنەوەی دەرگاکە هات باوکی بوو ڕووناکیە کزەکەی باخچەکەی کردەوە و لە تەنیشت لەیلدا وەستا و سەیری عەسەلی دەکرد ... باوکی پشیلەی زۆر خۆشدەوێت هەر ئەو بوو یەکەم کەس کە ڕازی ببێت بە بەخێو کردنی ...

لە ناکاو أسوَد لێیان پەیدا بوو ..


" السلام علیکم "
~بە شڵەژاویەوە

" وعلیکم سلام رحمة الله وبركاته... کوڕم لەکوێ بوویت تەوەکوو ئێستا "
~ باوکم بە هێمنی قسەی لەگەڵ دەکرد .

بەشێوەیەکی گشتی باوکم کەسێکی هێمنە هەرگیز نەمبینیوە بە شێوەیەکی تووند وەڵاممان باتەوە تەنانەت گەر شتانێکی خراپیشمان کردبێ ، زۆر بە ئەستەم تووڕە دەبێ
بەڵام أسوَد پێچەوانەی باوکمە بەتەواوی ، ئەو کەسێکی تووڕەیە
بێ ئارامە کەسایەتیەکی ئاڵۆزی هەیە ، دڵپیسە ئەو بە زۆری لە خاڵەکانم دەچێت هەموو شتێکی لە خێزانی دایکم دەچێت
تەنانەت چاوە زەردەکانیشی لە دایکمەوە بۆ ماوەتەوە ..



دواتر أسوَد وەڵامی باوکمی دایەوە
وتی :
" باوکە گیان لەگەڵ عَمار لەدەرەوە بووین تاوەکو نزیکی ئێوارە و دواتر ڕۆشتمە ماڵی ألیـاء لەوێش هەر چارەکێک دانیشتم ئیتر تاوەکو بە تاکسیش هاتمەوە هێندە نزیک نییە هەر ئەوەندەت پێ دەچێت "

عِشْقٌ مَحْظُورٌWhere stories live. Discover now