- 𝟏

746 69 18
                                    

  





فــيِ بَـحــر عَـيـنــيـك هَــامــت كــلُ أشــواقـيِ
يـَـا سَـيـد جـون هـَل َتـنـوي إغـرَاقـي ؟!🖤.



















































دەرگای ماڵەکەی بە تووندی لە دوای خۆی داخست بەهۆی تووڕەبوونە زۆرەکەیەوە دووبارە ژانەسەری بۆ هاتەوە چاوەکانی سوور هەڵەگەڕان هەوڵی دەدا بە دەستەکانی بۆ کەمێکیش بێت مەساج بۆ سەری بکات و کەمێک لەو ئازارەی سەری کەم کاتەوە کە بە هۆی توڕەبوون و بیرکردنەوە زۆرەکەی دیسانەوە تووشبوو ئەمە یەکەم جار نییە وە دڵنیاشە کە کۆتاجاریش نابێت ، ئەمە وەک ڕۆتینێکی لێ هاتووە کە دەبێت هەموو هەفتەیەک ڕووبدات خێزانەکەی بە زۆر دەیانەوێت ئاینی یکێکان هەڵببژێرێت وەک ئاینی خۆی ، بێگوومان ئەمیش وەکوو هەموو جارێک ڕەتی دەکاتەوە ئەو بڕوای بە هیچ ئاینێک نییە بەڵام خێزانەکەی بەردەوام دەبن لەسەر ئەم کارەیان هەمیشە دەیەوێت ئەم بابەتە کۆتای پێبهێنێت لەگەڵ خێزانەکەیدا بەڵام سەر لەنوێ دەست پێ دەکاتەوە کە وایان کردوە کووڕە تاقانەکەیان وەڕەسبێت لێیان ...  زەنگی مۆبایلەکەی لێیدا
دەستەکانی شل کردەوە لە سەری پرچە ڕەشـەکانی تێک ئاڵابوو چاوەکانی بە تووندی گووشی تاوەکو بە جوانی ئەو ناوەی سەر مۆبایلەکەی ببینێ کە زەنگی بۆ لێدەدا دەستەکانی گەیاند بە مۆبایلەکەی و بە خێرای پەیوەندیەکەی هەڵگرت هەر لەگەڵ ئەوەی زانی کە هاوڕووحەکەیەتی ...




" هێــی پـیـاو وەرە کەنـاری هێوندێ ئـەمشـەو کەش و هـەوا ناوازەیــە بۆ خواردنەوە "
~ بەجۆشەوە


" ببورە هیۆنگ ئەمشەو ناتوانم بخۆمەوە سەرم زۆر ئێشێت
بـەڵام کەمێکی کە لەوێ دەبم "
~ دەنگی نووساوبوو


" ئۆو دووبارە هەمان بابەت ، کـەوایە خواردنەوەکان لا دەبەم تەنها وەرە چاوەڕوان دەبم "

" سووپاس هیۆنگ "






پەیوەندیەکەی داخستەوە و چاکـەتـە ڕەشە چەرمەکەی لەبەر کرد پاکەتی جگەرەکەی و چەرغە زیویەکەی کە بە نەخش ڕازانرابوویەوە لـەسەر مێزەکە هەڵیگرت و لە گیرفانی چاکەتەکەی دانا  هەر بە پرچە شێواوەکانی بەڕێ کەوت بە سویچی ماتۆڕەکەی کە لە جۆری kawasaki Z1000 ئیش پێ خست و بە خێرایەکی زۆر بەڕێکەوت ...









شنە با فێنکەکەی بووسان لە ڕووخسارە بێگەردەکەی ئەدا کە کڵاوی سەلامەتی نەبەستبوو بەڵام گرینگی پێ نەدەدا بە بەردەوام خێراییەکەی زیاتر دەکرد بە شەقامە چۆڵەکانی شارەکەیدا دەڕۆشت هەواکە بە خێرایەکی زۆرەوە بە نێو چاوەکانی تێپەڕ دەبوو وایدەکرد چاوە ڕەشەکانی ئاو بکات...























عِشْقٌ مَحْظُورٌWhere stories live. Discover now