- 𝟏𝟎

336 56 21
                                    



















































































وَوَعدتني بأنَّ صَدرُكَ مَنزلي
إذا الليَاليّ السُّود أغلقنَ الفلَك هَا هُنَّ سُودٌ مُقفراتٍ جئنَ لِيّ
أَيْنَ الوُعود وَأَين عَنّي مَنزلك🖤 ؟































































•••








کاتەکان، ڕۆژەکان ،هەفتەکان ، مانگەکان،
تێدەپەڕین ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر
چاو ڕەشەکە سەردانی أحمد'ی دەکرد بۆ مەبەستی فێر بوون
مـاوەی سێ بـۆ چوار مانـگ فێری ئەوە بـوو بە ئاسانی بە
عەرەبی بدوێت سەڕەڕای ئەوەی هێشتا زۆر شت ماوە فێری ببێت بەڵام ئێستا کە دەتوانێت خۆی بەرێتە ڕێوە بەو عەرەبییەی کە پێیدەزانێت چیتر ناڕواتە لای أحمد.
بۆ فێر بوون

نێوانیان لەگەڵ أسوَد زۆر باشبووە بە جۆرێک زۆرجار پێکەوە
دەبن هەرسێکیان وەکو سێ کووچکەی بابانیان لێهاتووە .
أحمد، أسوَد، جۆنگکووک .

سـەبارەت بە عَمار'یش
ئەو هێشتا هاوڕێی أسوَدە وە نێوانیان هەر وەکو خۆیەتی
بەردەوام یەکدەبینن یانیش باشتر بڵێین ئەو زۆر جار دێتە ماڵەوەیان .

لە ماوەی ئەم چەند مانگە شتێک لە دڵی
گەنجـە چاوڕەشەکە گۆڕاوە ...

دڵی هەمیشە نزیک بوونەوەی دەوێت
دەیەوێت زیاتر و زیاتر دەربارەی إسلام بزانێت .. حەز بە
بیستنی شتی نوێ دەکات لەسەر ئەو دینە
ئێستا ئەو جیا لە گوێبیست بوون لە دەنگـی لەیلـ'ی
بە مۆبایلیش گوێ لە قورئان دەگرێت ..

زۆر شتـی وازلێهێناوە
بابڵێین دڵی سارد بووەتەوە بەرامبەریان
ئێستا بە شێوەیەکی کەم جگەرە دەکێشێت .. وە هیچ مادەیەکی کهولی ناخواتەوە ... چیتر وەکو پێشوو تامەزرۆی بینینی شتی خراپ نییە ... ئێستا ئەو گۆڕاوە .. بەڵام هەستی پێ ناکات یان
باشتر بیڵێم نایەوێت درک بە ڕاستیەکان بکات .

خەریکی ئاودانی باخچەکەی بوو
کـە ماوەی دوو هەفتە دەبێت خەریکیەتی
بەو ماوە کـەمەی کە گرینگی پێداون دووبارە زیندوو بوونەتەوە
و گەشبوونەتەوە .. بەدەم ئاودانی گووڵ و درەختەکانی نێو باخچە بچووکەکەی ئەو نەشیدەی دەوت کـە
ئەم ماوەیە أسوَد مێشکی بردوون پێیوە
هێندەی دووبارەی کردۆتەوە لە پێشیان هەموویان لەبەریان کردووە .. تەنانەت جۆن'یش !!!



عِشْقٌ مَحْظُورٌWhere stories live. Discover now