تەرکت ئەکەم نە نانی نە ئاوی
تەنها «سوکی هەموو کچێکی».
زۆمبیەک بەرەو ڕوویان ڕۆیشت بەخێرای لارا ، لیتای توند لە باوش گرت هەر زوو یۆنگی بەخێرای ڕۆیشتە
بەردەمی زۆمبیەکە بە نینۆکە درێژەکانی دەستی خستە نێو سکی یۆنگی ، یۆنگی ناڵەیەکی بە ئازاری
کرد لارا شۆک بوو چاوی پڕ فرمێسک بوو زومبیەکی تر بەرەو ڕووی یۆنگی ڕۆیشت قەپی لە ملی یۆنگیدا
یۆنگی خوێن لەدەمی هاتە دەرەوە لارا ویستی بەرەو یۆنگی بڕوات دەستێک لارای گرت و ڕایکێشت
لارا سەیری کرد ئەوە جیمین بوو بەخێرای ڕایەکرد."یۆنگی"لارا بەگریانەوە بانگی یۆنگی گرت یۆنگی
کەوتەسەر چۆک بەچاوە پڕەڪانی سەیری لارای دەکرد زۆمبیەکانی پەلاماریان دا دواین شت لارا
بینیتی چرپەی لێوی یۆنگی بوو وتی "بـبـورە".پاشان جیمین بەتوندی دەستی ئەوی ڕاکێشا و
بردیە ژوورێکی و بەخێرای دەرگاڪەی ڪلیلـدا
لارا کەوتە سەر چۆک و بەتوندی باوشی لە لیتا
دا و دەگریا جیمین سەیری لارای کرد."تکایە یۆنگی ڕزگار بکە بۆچی ڕزگارت نەکرد"لارا
بەگریانەوە بە جیمینی وت جیمین لێی ڕوانی و پاشان دانیشت لەسەر زەویەکە دەنگی قیژەو زومبیەکان بەرز دەبۆیەوە."ئەو بۆتۆ مرد ئەگەر هەر وا بمایتایەتەوە تۆیش
و ئەو منداڵەیش دەمردن"جیمین وتی لارا فرمێسکەکانی زیاتر بوو و وتی."بەهۆی منەوە
مرد بەهۆی منەوە ئەو بۆ ڕزگار کردنی ژیانی من
مرد بۆچی خۆ ئەو ڕقی لێم بوو"لارا بەگریانەوە
وتی و خۆی بەتاوان باری هەر مردنێک دەزانیـے."لارا"جیمینی بانگی کرد ئەوان ئێستا بەتەواوی تەنها بوون لارا لەسەر زەوی دانیشت و لیتای لەسەر زەوی دانا و فرمێسکی دەڕشت."بەهۆی منەوە مرد بەهۆی من نەفرەت لەمن"بەگریانەوە دەیکێشا بەسەری خۆی جیمین بەنەرمی نزیک بۆیەوەو باوشی لێیدا لارا لە نێو باوشی دەگریا و خۆی تاوان بارەکرد.
YOU ARE READING
ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)
Action"ڪێ مافیاڪەیە!!" "بەهۆی ئەو یاریەوە هەموومان مردین" ... چی بەسەر کۆمەڵێک زیندانی بێتاوان دێت کە هەریەکەو بەهۆکارێکی نادرووست لەزیندانن وە لەکۆتایدا دووچاری یاریەکی سەیر و سەمەرە دەبنەوەو ڕووبەڕووی مەرگ دەنەوە. ئەوان ئەبێت مافیای ڕاستی بدۆزنەوە بۆ ئە...