ئەوەی تۆ پێی ئەنازیت گوڵە باخ بە
فلاش باکی بۆ ئێمە یێتەوە.
"کیم لیلی لە یاریەکە دوورخرایەوە پیشەی دکتۆر بوو"ئامێرەکە دوای مردنی لیلی دوای ئەوەی لیلی کەوتە سەرزەویو مێشکی بەتەواوی لەکار ڪەوت
پیشەی لیلی ڕاگەیاند.لارا بەخێرای ئەو زنجیرەی دەرگاکەی کردەوە کە
لیلی بۆ ئەوەی دەرگاکە نەکرێتەوە وای لێکرد بوو
لارا بەخێرای ڕۆیشتە ژوورەوە هێڵنجیدا بەبینینی
نامجون هەموو جەستەی بەتەواوی هەڵدرابوو لارا
لەخۆی پرسی لیلی چۆن ویژدانێکی هەبووە بە چی ئەقڵێک هاوڕێیەتی کردووە نامجون ڕیخۆڵەکانی نێو لەشی هات بۆیە دەرەوە ڕووخساری بەتەواوی پڕ بوو لە برین و سەری خەریك بوو لێ دابۆیەوە لە جەستەی لارا سەیری لیتای کرد بەچاوی پڕ فرمێسک
بەبێتاوانی فرمێسکی چاوەکانی دەکەوت و دەست و قاچی دەجوڵاند لارا بەخێرای بەرەو ڕووی ڕۆیشت و خستیە نێو باوشی و ماچی ڕووخساری کرد و سەری لیتای خستە سەر سینگی بەخۆشەویستیەوە."کچەبچوکەکە ببورە ببورە تکایە دەبوو من باشتر ئاگادارت بم ببورە خوشکە بچوکەکەم"لارا بە دڵپڕیەوە وتی بەڵام هەرزوو دەنگێك ئەوی داچەڵەکاند و وای کرد لارا سەیری دواوە بکات
بەخێرای فرمێسکەکانی سڕی تایهیۆنگ پێکەنی
بەڵێ ئەوە تایهیۆنگ بوو له دوایەوە."کەواتـە لیتا خوشکی تۆ و یۆنگیە بۆیە بەم شێوە پارێزگاری لێدەکەیت"تایهیۆنگ بە پێکەنینەوە سەری جوڵاند و سەیری لاشەی نامجوونی کرد لارا تفی نێو دەمی ، قوتدا و سەیری تایهیۆنگی دەکرد.
"تایهیۆنگ سەیرکــــــــ"لارا نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات تایهیۆنگ پێی بڕی پێش دەست پێکردنی و وتی."لارا یەک پرسیار تۆ مافیای"بە پرسیارەکەی تایهیۆنگ لارن شۆک بوو.
"بـ،بـ،باسی چیەکەیت من من پێشتر بەتۆم وت کەوا من چیم"لارا بەشۆکەوە وتی لێوەکانی دەلەرزین تایهیۆنگ دووبارە پێکەنی."یۆنگی مرد بەهۆی ئەو منداڵە لیهیو مرد بەهۆی ئەو منداڵە نامجونیش دەتوانین بڵێن مرد بەهۆی ئەو منداڵە لیلی مرد بەهۆی ئەو منداڵە هەموان دەبنە قوربانی ڕێڕەوێکی مردن بەهۆی ئەومنداڵەوە ، بۆچی بەمنت نەوت ئەو خوقکی تۆیە گەر درۆناکەیت تۆ"تایهیۆنگ بەتوڕەی هاواری کرد لارا داچەڵەکی فرمێسکەکانی کەوتە خوارەوە زیاتر لیتای خستە نێو باوشی.
YOU ARE READING
ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)
Action"ڪێ مافیاڪەیە!!" "بەهۆی ئەو یاریەوە هەموومان مردین" ... چی بەسەر کۆمەڵێک زیندانی بێتاوان دێت کە هەریەکەو بەهۆکارێکی نادرووست لەزیندانن وە لەکۆتایدا دووچاری یاریەکی سەیر و سەمەرە دەبنەوەو ڕووبەڕووی مەرگ دەنەوە. ئەوان ئەبێت مافیای ڕاستی بدۆزنەوە بۆ ئە...