Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
گیانم دەلەرزی بەڵام نەمدەتوانی هیچ شتێک بوەستێنم
دەمویست هاوار بکەم بەڵام نەمدەزانی بۆ خۆشی یان ڕزگاربوون
نینۆکەکانم لە پشتی توند کرد و چاوەکانم داخست
خۆم بە دەستەوەدا
بۆ ئەو
ملبەندە ساردەکەی کە بۆی کردبوومە دیاری
لەنێوان جەستەی من و ئەودا دەگەشایەوە
وە بەر ملم دەکەوت و دایدەچڵەکانم ' کاتێک نزمی دەکردمەوە بۆ ماچی لێوەکانی
ژوورەکە بێدەنگ بوو دوای تەواوبوونی چێژ وەرگرتنەکەی
پارچەیەک لە جلەکانمی لە جەستەم ئاڵاند و ماچێکی نێوچەوانمی کرد و درگای ژوورەکەی کردەوە
دەستی بۆ لای دوو ژوور ئەولاتر ڕاکێشا
چیۆل ' ئەوە ژوورەکەتە نێنا
درگاکەی بە ڕوومدا داخست و بە دەنگەکەی دایچڵەکاندم
خۆمم نەدەبینی
بەڵام وام هەست دەکرد لەبەردەم ئاوێنەیەکم و نەمدەویست سەرهەڵبڕم و بەم شێوەیە خۆم ببینم
چاوەکانم نەدەکرانەوە هێندە هیلاک بووم
من هیلاکی دەستی هەمووانم
هەمووان بە بێدەنگی ئازارم دەدەن
هەمووان بەبێدەنگی خەریکی کردنی گوناهێکن
بە دڵپڕیەوە بەرەو ئەو ژوورە ڕۆشتم کە چیۆل پێمی وت
چوومە گەرماوەکە و ئاوەکەم کردەوە
پارچە جلەکەم خستە سەر زەییەکە و لەوێدا دانیشتم
YOU ARE READING
SINFUL
Romanceسیۆنگچیۆل ' دەتکوژم نێنا ! هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی براکەم دەکەیت ! لەبەر ئەمە منت جێهێشت ؟ من هەرگیز نەمدەزانی تۆ مامی ئەویت هەرگیز
