Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
تــۆ کێی ؟
چاوەکانم دەرپەڕین و هەناسەکانم خاوو بوونەوە چاوەکانم بەرامبەر لێوەکانی بوو کاتێک دەیوت تۆ کێی
من کێم ؟ من خۆشەویستەکەتم هاوسەرەکەتم لە داهاتوویەکی نزیک دەبمە دایکی منداڵەکەت من کێم ؟ من تۆم خودی خۆت
ئەوەی کە تێکەڵ هەناسەکانت بووە و ناتوانێت ڕزگاری ببێت
من کەسێک نیم ئیتر ... گوڵێکم لە نێو دڵی تۆدا نەبم دەمرم
هێلانەیەکم لەنێو سینەی تۆدا نەبێ دەڕووخێم
خۆرێکم بەستەڵەکی ژیانە قورسەکەت دەتوێنمەوە !
هەناسەکانم گیر ببوون لە سینەم ئێستاکە کاتی ئەوە نییە گلەیی بکەم و بڵێم بۆ لە نێو تەواوی خەڵکە خراپەکاندا منت لەیاد کردوە
چاوەکانی لەسەر من لادا و سەیری جۆشوا'ی کرد
جۆشوا
تۆ باشیت ؟ ئێستا بۆت دەرکەوت کە من خراپ نیم
باوکم ... باوکم لە کوێیە ؟
فرمێسکەکانم کەوتن و لەوێ هەستام و دوورکەوتمەوە
جۆشوا ڕۆشتە نزیک و باوەشی بە جەستە لاوازەکەی سیۆنگچیۆل'دا کرد و دەگریا
جۆشوا ' ببوورە تەنها وامدەزانی ... بمبوورە
ببوورە کە تووشی مەترسی بوویت ببورە بۆهەموو شتێک
مامە
ئەوان باوەشیان لە یەکدی دابوو
لە ژوورەکە ڕۆشتمە دەرەوە و لەسەر کورسی ڕێڕەوەکە دانیشتم
بۆچی دەبێت لەو هەموو کەسە منی بیر نەبێت ؟
بۆچی ؟
فرمێسکەکانم سڕی و ڕۆشتمە خوارەوە
جۆشوا بە خێرایی لە ژوورەکە هاتە دەرەوە
نێنا
نێنا
ئەو لێرە نییە
نێنا کە لە نیگەرانی بە خێرایی نەخۆشخانەکەی جێهێشت
نەوەستا تاکو وشەیەکی دیکەی گوێ لێ بێت
کاتێک هەموو شتێک باش بوو .. خەریک بوو باش دەبوو
بۆچی شتێکی لەم شێوەیە ڕووی دا ؟ پێویست بوو ڕووبدات ؟
YOU ARE READING
SINFUL
Romanceسیۆنگچیۆل ' دەتکوژم نێنا ! هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی براکەم دەکەیت ! لەبەر ئەمە منت جێهێشت ؟ من هەرگیز نەمدەزانی تۆ مامی ئەویت هەرگیز
