2҉ 5҉

957 169 603
                                        

لە دوای بوورانەوەی بە ئاگا هاتبوو کاتێک پەرستارەکە پێی دەوت کە پێویستە پشوو بدات دەرزیە تیژەکەی لە پێستی دەرکرد و لە جێگاکە هەستایەوە ڕۆیشتە دەرەوە بۆ ئاڕاستەی ژووری نەشتەرگەری ئەوانی بینی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





لە دوای بوورانەوەی بە ئاگا هاتبوو
کاتێک پەرستارەکە پێی دەوت کە پێویستە پشوو بدات
دەرزیە تیژەکەی لە پێستی دەرکرد و لە جێگاکە هەستایەوە
ڕۆیشتە دەرەوە بۆ ئاڕاستەی ژووری نەشتەرگەری
ئەوانی بینی

دایک
باوک
پور
هاوسەرە ساختەکەی

هەنگاوی نا و ئێخەی جۆشوا'ی گرت کاتێک بە ڕوویدا دەگریا

دایک و باوکی نیمچە هاواریان دەکرد ' چی دەکەیت !

بەڵام ئەنجڵی و جۆشوا بێدەنگ بوون چونکە دەیانزانی چ ئاگرێک لە ناخی نێنا'دا بڵێسە دەدات

جۆشوا باوەشی کرد و لە بن گوێیدا چرپاندی

دەزانم
سوێند دەخۆم دەزانم
ببورە نێنا بمبوورە
نەمدەزانی

لە نێو باوەشی دەگریا کاتێک هەموو شتێک وەک کابووسێکی ڕەش و تاریک دەردەکەوت

جۆشوا ' من لەلاتم ئەو پێی وتم بتپارێزم هەرگیز ناهێڵم ئازارت بدەن تاکو ئەو دێتەوە لامان بەڵێن بێت !

زیاتر دەگریا کاتێک زانی کۆتا قسەکانی لەگەڵ جۆشوا باسی نێنا بووە و داوای پاراستنی کردوە

خاتوو جیۆن ' بۆچی لە زاواکەم توڕە دەبیت ! بۆچی لەسەر سنگی دەرگریت جلەکانی پیس دەبن بگەڕێوە بۆ ماڵەوە !

جۆشوا ' لەگەڵ ڕێزم بۆت بەڵام نامەوێت جارێکی دیکە گوێبیستی ئەوە ببم کە بەم شێوەیە قسە لەگەڵ نێنا ' بکەیت

خاتوو جیۆن' چـی ؟

جۆشوا ' وەک دەبینن لە دۆخێکی سەختداین سوپاس گەر هاوکارمان بن

چاکەتەکەی دانا و دای بە شانی نێنا' دا و لەسەر کورسیەکە داینیشاند و ئەنجڵی لەلایەوە دانیشت و دەستەکانی گرت

ئەنجڵی ' ئەو باش دەبێت هەموو شتێک بۆ تۆ دەکات

ساتێک بێدەنگی بۆ تەواوی ئازارەکانم
بۆ بێکەسی و تەنهاییم
بۆ ئەوەی ئێستا کە گیانم خەریکە دەردەچێت و کەس پێی نازانێت
بۆ ئەوەی کە ناتوانم هاواربکەم و بڵێم کە گیانەکەی من خەریکە دەمرێت ! باوکی منداڵەکەی نێو سکم خەریکە گیان دەدات

SINFULWhere stories live. Discover now