2҉ 4҉

1.1K 167 600
                                        

زەنگی موبایلەکەی یەک لە دوای یەک لێی دەدا چاوە پڕ ئاوەکانی ئاڕاستەی تیڤیەکە کرد کە لەسەر کەناڵێکی هەواڵ داینابوو  چاوەڕێی نووسینی ڕووداوەکە بوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



زەنگی موبایلەکەی یەک لە دوای یەک لێی دەدا
چاوە پڕ ئاوەکانی ئاڕاستەی تیڤیەکە کرد کە لەسەر کەناڵێکی هەواڵ داینابوو چاوەڕێی نووسینی ڕووداوەکە بوو

وە دەرکەوت




هەر ئێستا






چۆی سیۆنگچیۆل تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو




چاوەکانی زەق بوونەوە و دووبارە و دووبارە نووسینەکەی دەخوێندەوە و دواتر وێنەی تاکە کوڕە زیندووەکەی بینی لەسەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکە و گرژیەک لە جەستەیدا بڵاوە بوو
دەیویست قسە بکات بەڵام دەمی نەدەهاتە گۆ
خێراییەکی نائاسایی لە دڵی دەستی پێ کرد

ئێستا نا ... ئێستا دڵی دەتەقێتەوە

سنگی وەک بەردێکی ڕەق جەستەی ئازار دەدا
مێشکی تێکەڵ ببوون و جەستەی لاواز

هەستایەوە و دەستی ڕاستی بەرامبەر وێنەی سیۆگچیۆل' بوو لەسەر شاشەکە و کاتێک ویستی یەکەم هەنگاو بنێت

جەستەی کەوتە سەر زەوییەکە و دەلەرزی

شڵەژاوی و تاساوویەکەی بووە هۆی نۆرەی دڵ

کاتێک نێنا لە ژوورەکەی گوێی لە قیژەی خزمەتکاری ماڵەکە بوو بە خێرایی بەرەو خوارەوە ڕای کرد
بەرەو هۆڵەکە دەڕۆشت و قاچەکانی بەڕێز چۆی بینی لەسەر زەوییەکە و تاکو نزیکتر دەبووەوە زیاتری دەبینی
بەڵام سەرنجی ڕۆشت کاتێک بینی خزمەتکارەکە لەلای ئەو نییە و ئەو ناگری بەڵکو دەستەکانی لەسەر تەلەفیزیۆنەکەیە و بەردەوام هاوار دەکات

نەخێر ! نەخێر گەورەم نەخێر کوڕەکەم

نەیدەتوانی ڕووخسار ببینێت بەهۆی دەستەکانی ئافرەتەکەوە
بەڵام کاتێک ئاوڕی بۆم دایەوە و دەستەکانی لادا

چاو جوانەکەی خۆمم بینی

وێنەی خۆشەویستەکەم

SINFULWhere stories live. Discover now