Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
زەنگی درگاکە لێدرا
خزمەتکارەکە درگاکەی کردەوە
ئەنجـڵی لەگەڵ سیۆنگچیۆل
دەست لەنێو دەست
وەک دوو خۆشەویست
خاتوو جیۆن هەستایەوە و ڕووخساری گەشایەوە
' گیانەکانی من '
بەڕێز چۆی ' ئای خوایە وادیارە ئاهەنگێکمان دەبێت
سیۆنگچیۆل ' سڵاوتان لێ بێت ئایا هەمووتان باشن ؟
( ڕووخساری دەگەشایەوە و دڵخۆش دەردەکەوت )
ویستمان ئێمەش لەم شەوەدا خۆشیەکتان لەگەڵ بەش بکەین
جۆشوا ' ببوورە بەڵام ئەمە شەوی من و نێنا'یە
ئەنجڵی دەنگی بەرزکردەوە ' ئێمە دەزگیرانین
خاتوو جیۆن دەستەکانی بە دەمیەوە گرتبوو بەڕێز جیۆن و چۆی زەردەخەنەیان دەکرد و چەپڵەیان لێ دەدا
نێنا لەگەڵ چاوە بریقەدارەکانیدا دەستەکانی لەیەکتری دا و چەپڵەی لێ دەدا تەنها جۆشوا نەبێت بەبێ کاردانەوە سەیری زەردەخەنەی ئەنجڵی دەکرد و دەیویست توڕەیی خۆی دەرببڕێت
خاتوو جیۆن ' دەمزانی ! ئێوە شایەنی یەکترین بەتەواوی
ئەنجڵی شایستەی ئەوەیە ببێتە هاوسەری ئەم بنەماڵەیە
سیۆنگچیۆل ' هەر وەک کچەکەت
شپرزەییەکی خێرا لەسەر ڕووخساری نەخشا ' بەڵێ بەڵێ !
باوکی بەرەو باوەشی ڕۆشت و چیۆل بە کۆمەڵێک هەستی نوێ و ڕاستی باوەڕپێنەکراو باوەشی کردەوە
بەڕێز چۆی ' پیرۆزە کوڕە جوانەکەم زۆر دڵخۆشم بۆت !
سیۆنگچیۆل ' سوپاس باوکە ( هیوادارم کە هەڵە بین )
جۆشوا تەنها سەیری دەکرد و دەستەکانی توندکردبوون
دەیویست وەک مشتێکی بەهێز بیدات لە ڕووخساری مامی
گەر تۆ وات نەکردبا ئێستا منیش باوکێکم دەبوو
تاکو پارێزراو بم و پیرۆزبایم لێ بکات گەر ڕاستیش نەبێت
YOU ARE READING
SINFUL
Romanceسیۆنگچیۆل ' دەتکوژم نێنا ! هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی براکەم دەکەیت ! لەبەر ئەمە منت جێهێشت ؟ من هەرگیز نەمدەزانی تۆ مامی ئەویت هەرگیز
