...
سەلمان و ژنە بازرگانەکەو دارودەستەکەی بەرەوشارێک دەچوون
شارێک کەهێندە داڕوخاو و کۆنە
وەک ئەوەیەکە تاکوئێستایەک دڵــۆپ بارانی لێنەباری بێــــتزەویەکانی چاودێری سەلمان کە بەردەوام لێیانی دەڕوانی وبەسەریدا ڕێی دەکرد ،هێندە وشک بو کەوەک بیابانێکی دیکەی میصر چاوی دەدا...
لەگەڵیشیدا بایەکی خنکێنەری هەبوو
ژنەبازرگانەکە پارچەپەڕۆیەکی شێداری بەدەم و لوتیدا کردبوو، بەڵام جگەئەو ئەوانی دیکە ئەوبایە پڕخۆڵ و خنکێنەرەیان هەڵدەنوشی جار بەدوایی جار کۆکەکانیان قورستردەبوو..ئەو شارە شاری بێڕوناکی بوو
یەثریــــب بــوودوابەدوای ئەوەی سەلمان وژنە بازرگانەکە و دارودەستەکەی ڕێگایەکی تاقەت پڕوکێن و سەختیان بەڕێکرد ، گەیشــتنە ناوشارەکە
بەرو سەراکەی ژنەبازرگانەکە بەڕێ کەوتن
سەلمان شوێنی مانەوەی پێدرا لەنزیک لەوەرگای ئەسپ و حوشترەکانیانئەوشوێنەی سەلمان لێیدەمایەوە هێندە داڕوخاوو کۆن بوو نەی دەتونی تەنانەت هەواخنکێنەرەکەی ده رەوەش کپ بکاتەوە...
بەیانی داهات سەلمان وەک کۆیلەکانی دیکە پێویست بوو هەموو ڕۆژ بارەقورس و پشتشکێنەکان هەڵبگرێـت بەرەو ناوبازاڕ بیبــات
بەدڵنیایەوە به بونی ئاسنێکی توندی ژەنگاویش بەقاچەکانیەوە ، کەئەوە بۆخۆی کارەکانی زۆر قورستر کردبوودوای ئەوەش دەبوو سەرجەم کۆیله کانی ژنەبازرگان بەره و زەوییە بیابانیەکان بڕۆن و بەشانەکانیان وەک ئاژەڵ ئەو ئاسنەگەورەڕابکێشــن بەدوای خۆیاندا تاکو تەواوی زەویەکە بکێڵن....
شەوانەش کاتی پشوودان بوو
لەگەڵ ئەوهەموو کارە هێشتر ئەو خۆراکەی وەریان دەگرت زۆر کەم بووبەجۆرێک گەر ئەم شەو خۆراکیان پێ درابێ نابێ تاکو دووشەوی دواتر خۆراکیان پێبدرێـت
هەفتانەش گەر خاوەنەکانیان لەحاڵێکی باشدابوون چەند درهەمێکیان پێی دەدرێ ، وەبەپێچەوانەوە گەر خاوەنەکانیان جەویان باش نەبوو لێیان دەدرێ ...
ڕۆژی بیستەم بوو لەکۆیلایەتی سەلمانی گەنــج..
خاوەنەکەی سەلمان داوای خورمای نوێی کرد بۆ بازرگانەگەنجەکە
ئەوڕۆژەش تاکە کۆیلەلەوناوە دابوو تەنها وتەنها سەلمان بوو...لەبەردەم دارخورما بەرزه کە وەستابوو سەرنجی لق بە لقی دارەکەی دەدا..
بۆساتێک ڕۆچوبویە ناو هزنی و بیری خۆی
خودای گەورە چەندە باڵادەسـتە تاکو ئەودارخورما بەرزە دروستبکات ؟
چەندە وردو داهێنەرە کە بەوشێوازە درەخشاندویەتی
چەندێک بەعەزەمەت وگەورەیە خودا کە بێ نیازو جێگای نیازە ...
هەرزوو بەهۆش خۆی هاتەوە بەبینی لقەدارێکی پڕخورمای بەرز
هیچ ڕێگەچارەیەکی دیکەی نەبوو ئەوەنەبێ بەسەر دارەکەدا هەڵببەزێــت
هەڵبازین بەسەر دارەکەدا بەبونی ئەو ئاسنەی قاچەکانی زۆر قورس وئەستەم بوو
سەلمان هێشتر کۆڵی نەدا و سەرکەوتەسەردارە بڵندەکەو ڕاستەوخۆ لقەدارەکەی لێ کردەوە ..
بەهۆی بڵندی دارەکە دەیتوانی مەودایەکی دورببینێ لەسەری
هەرواش بوو سەلمان تێبینی کاروانێکی گەورەی کرد
کەبەره و یەثریب دەهاتن و هێندەیان نەمابوو بگەنەناو شــارەکە..سەلمان دوای ئەوەی ماوەیەکی باش لەسەر دارەکەمابویەوە هاتە خوار و لقەدارخورماکەی دەستی برد بۆ خاوەنەکەی و ئەویش یەک یەک خورماکانی پێوە لێدەکردەو لەسەر دەفرێکی ڕازاوە بۆ خانمی بازرگانی برد
خانمی بازرگان توڕەبوبو بەهۆی دواکەوتنی فەرمانەکەی
خاوەنەکەی سەلمانیش پاش داوای لێخۆشبون ئاماژەی بەوەدابوو کە ئەمە هەڵەی کۆیلەکەیەتی نەوەک ئەوبەوشێوەش سەلمان دووسەد قامچی لەتەواوی جەستەی درا ، چەندین جار لەهۆش خۆی دەچوو
بـــەڵام بێ باکانە بەردەوام بوون لەقامچی لێدانی
تاکو خاوەنەکەی سەلـمان چیتر بڕستی پێنەمابوو دەستەکانی ماندوبو وازی هێنــا..سەلمان هەرچەندە بێکەس بوو ،بەڵام هێشــتر هیوالەدڵی دامابویەوە
هەمووکات نزای دەکرد لەخودا دەپاڕایەوە ، لەگەڵ بینینی هەرشتێـکی جوان و سەرنجڕاکێش لەدروستکراوەکانی خودا سپاس وستایشی پەروەرێنی دەکرد لەسەرئەونیعمەتانەی بەمرۆڤەکانی بەخشیــوە
سەلمان خودای بە هەموو کەسو پشتوپەنای خۆیدادەنــا
هەرکەئازاری هەبوو ڕودەکردە لای پەروەرێـنی
هەرکات دڵخۆش دەبوو دوبارە هەرڕویدەکردەوە لای پەروەدگارسەلــمان لەپێناو ئازدبونی ڕۆحـی بوبوبە کۆیــلە ..
ئەوەیە نمونەی قوربانیدەرانی ڕێگـای ڕاســـت
..................................
بەهیوام بەدڵتان بێت
ڤۆت وکۆمێنت بکەن وەک پشگیرەیەک
چیرۆکەکە بکەنە ڕیدنگتان تاکو زۆرترین کەس سودی لێبێنی

YOU ARE READING
سـلــمان فارســی | بەردەوامــــە |
Randomمرۆڤ دەبێت لە ژیانیدا بەدوای حەقیقەتدا بگەڕێت و هەوڵ بدات بیناسێتەوە مرۆڤ بۆ ئەم مەبەستە دروستکراوە و ئەگەر مرۆڤ بیەوێت کەسێکی ئاسایی بناسێت کە پێغەمبەر نییە بەڵام عەقڵێکی ئارەزووی گەیشتن بە ڕاستی هەیە کە پەیوەندی بە نیگەرانی و بیرکردنەوە و هیچ شتێک...