Chapter 1

21 6 0
                                    

بەیانی من و ئەسپەکەم بڕونو بەرێکەوتین بەرەو دەرەوە دەمەوێت برۆمە

ناو دارستانەکە کە لە نێزیک کوشکه

من لە سەر پشتی بڕونو بووم کاتێک چووینە نێو دارستان

ئێمە بەلای داری گولی گێڵاس تێدەپەرین

ئێستا سەرەتای وەرزی بەهارە وە گولە گێڵاس

لە دارەکان دەوەرن دیمەنێکی زۆر دلرفێنە بەراستی

کاتێک من و بڕونو بە دڵی خومان لە نێو دارستان دەگەراین شتێک

کەوتە بەر چاوەکانم یەکسەر بەرەو ئەوێ بەرێکەوتم

ئەوە رووبارێک بوو نازانم لە کوێوە دەهات بەڵام ئاوەکە زۆر بوش بوو

لە سەر پشتی بڕونو هاتمە خوارەوە وە پێڵاوەکەم لە تەنیشت

دارێک دانا وە بەرەو ئەو رووبارە رویشتم

بە هێواشی پێیەکانم خستنە ناو ئاوەکە وە یاریم بە ئاوەکە دەکرد

"بڕونو با کەمێک لێرە بمێنین"

سەرم لە سەر پشتی بڕونو دانا کاتێک دانیشتم وە چاوەکانم داخست

دەنگی رووبارەکە وە کاتێک هەوا پاکەکە دێت دەنگی گیایەکە

بە نێو گوێچکەکانم دا دەچوون

وە بونی گولە گێڵاسەکان بە نێو لوتم دا هاتووچوو دەکرد

"بڕونو من و تو شوێنێکی ئاوا خوشمان دۆزییەوە زۆر دلرفێنە"
زەردەخەنەم کرد

هەستام
"ماریانا ئەمڕۆ دێت بویە با بڕوین با چاوەرێی ئێمە نەکات"

ماریانا باشترین هاورێکەمە وە لە بنەماڵێکی زۆر باشە

لە بەر ئەوە باوکم مەبەستم پاشا رێگەی پێدام هاورێیەتی بکەم

بێگومان ئەو کونترولی ژیانم دەکات
بەڵام ئایا چارەیەکم هەیە ؟

زوو چوومە سەر پشتی بڕونو وە بەرێکەوتین بۆ کوشک

کە بە رێگا دا لە نێو خەلک دەهاتین

لە ناکاو بڕونو لە جێی خۆ وەستا وە وایکرد لە پشتی بکەوم

دەستم لە پشتم دەخشاند ئازاری هەیە

"ئەوە چی روویدا؟!"

هەستام ،هەستم بە ئازار دەکرد لە کولمەم وە پشتم

Fourth of july Where stories live. Discover now