Chapter 9

8 5 0
                                    

رۆژەکان تێدەپەرین وە ئێلا زیاتر و زیاتر هوگری تایهیۆنگ دەبوو
ئەو وای لەو دەکرد هەست بە شتانێک بکات کە هەرگیز هەستی پێنەکردبوو
هەست بە پارێزراوی دەکات لای ئەو
وە هەموو شتێک لە بیر دەکات کاتێک لە باوەشی دەگرێت









لە تەنیشت دارێک پاڵکەوتبوون
تایهیۆنگ پشتی لە دارەکە بوو
وە ئێلا لە باوەشی بوو

سەری خستە سەر شانی تایهیۆنگ
وە تایهیۆنگ ماچی قژی کرد

سەیری سروشتە جوانەکە دەکرد

"ئێلا ..پێموایە چارەنووس دەیەوێت پێکەوە بین"
بە هێمنی وتی

"چون ئاوا دلنیای تایهیۆنگ؟"

"نازانم تەنیا خەیال دەکەم چون خودا توی پشانی من دا وە وای لە من کرد بۆت شێت ببم "زەردەخەنە جوانەکەی کرد

" تەنیا...وا هەست دەکەم هەموو شتێک باش دەبێت وە ئێمە دەتوانین پێکەوە بین"

ئێلا لە باوەشی هاتە دەرەوە وە بە نیگەرانی سەیری کرد
"تایهیۆنگ ....دەمەوێت بەڵام....ڕێگەمان پێنادەن"
دەیویست بگریێت

تایهیۆنگ سەیری چاوە درەوشاوەکانی ئێلای کرد
دەستی خستە سەر روومەتە خرەکانی
"ئایە پێمووتوی کە تو خولیای گریانت هەیە؟ "
بە گالتەوە وای وت

"گالتەم پێمەکە کاتی ئەوە نیە تایهیۆنگ ....تەنیا پێمبڵێ چیبکەین ؟ باوکم
رازی نابێت من زۆر دلنیام وە باوکی توش گەر بە پەیوەندیەکەمانی زانی
ئیتر تەختی پاشایەتی لە دەست دەدەیت...نامەوێت لەبەر من خەونەکەت لەدەست بدەیت..."بە نیگەرانی وتی

"ئێلا...."
هەردوو روومەتەکانی گرتن

"خەونی من ئەوەبوو کە تەختی پاشایەتی بەدەست بێنم بەر لەوەی تو ببینم
....بەڵام ئێستا خەونی من تویت خوشەویستم"
ماچی نێوچاوانی کرد

"گەر بتەوێت دەستبەرداری تەختی پاشایاتی دەبم وە پێکەوە دەرۆین دوور لە هەموو شتێک تەنیا من و تو وە ئەو کاتە دەتوانین هاوسەرگیری بکەین
خانوێکی بچووک بۆ خومان دروست دەکەین
منداڵمان دەبێت وە بە خوشی دەژین"
لە کوتای قسەکانی زەردەخەنەی کرد




"خوشمدەوێیت تایهیۆنگ سوێندەخوم بەڵام نامەوێت هیچ شتێک لەبەر من لە دەست بدەیت"

"ئێلا ،خوشەویستم، تێناگەیت؟! تەنیا شتێک کە گرنگی پێبدەم یان ببینم تویت تەنها تو"
ماچی روومەتی کرد
"خەمبار مەبە وە زۆر بیرمەکەرەوە دەزانم هەست بە چی دەکەیت
هەموو شتێک باش دەبێت"

Fourth of july Where stories live. Discover now