Chapter 4

18 5 2
                                    

رۆژەکەی تر پاشا بە هەلکەوتی ئاشت بوونەوە لەگەل قەلای باشوور

ئاهەنگێکی سازکرد

وە کاتێک دوێنێ گەیشتن باوکی رێگەی نەدا ژوورەکەی جێبێڵێت

بویە ئەمڕۆ بە خێرهاتنی پاشای قەلای باشوور دەکات لە ئاهەنگەکەدا

مێشکی ئێلا پڕ بوو لەو کوڕەی لای رووبارەکە

دەیویست لەگەلی قسە بکات وە ناوی خۆی پێبڵێت

بەڵام دەیزانی کە ئەو دەستنیشان کراوە بۆ کەسێکی تر

بویە ئەوی لەوێ بە جێهێشت



بۆ ئاهەنگەکە خزمەتکارەکان ئامادەیان دەکرد
بە فەرمانی خاوەنشکۆ

کە سەیری جلەکەی کرد وتی
"ئایا ئەمە زۆر نیە؟ ئاخر خو ئاهەنگی هاوسەرگیری نیە!"

کە سەیری جلەکەی کرد وتی"ئایا ئەمە زۆر نیە؟ ئاخر خو ئاهەنگی هاوسەرگیری نیە!"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"ئەمە فەرمانی خاوەنشکۆیە داوای لێبووردن دەکەم شازادە"

دەیزانی کە باوکی دەیەوێت ئەو جوان دەربکەوێت لە پێش
پاشاکە



بەرێوە بوو بۆ هۆلی ئاهەنگەکە
کاتێک گەیشت
خزمەتکارێک کە لەبەر دەرگای هۆلەکە بوو
بە دەنگی بەرز قسەی کرد

"خانمان و بەرێزان شازادە ئێلا دێتە ژوورەوە"

پاشان بە سەربلندیەوە بە ژوور کەوت

نەیدەویست بە کچێکی لاواز ببینرێت

چووە بەرامبەر هەردوو پاشاکان کە لەسەر کورسی پاشایەتی دانیشتبوون

وە سەیری ئەو پیرەمێردە دەکرد کە دەکاتە پاشای قەلای باشوور

بە هەردوو دەستی درێسەکەی گرت وە خوی چەماند
"بە خێربێی خاوەنشکۆ هاتنی تو بۆ ئێرە جێی سەربەرزیە "
بە رێزگرتنەوە وتی

جێی سەربەرزی ؟
بێگوومان جێی ناخۆشییە بەڵام ناتوانێت بێ رێزی بکات
مەگەر بیەوێ لە لایەن باوکییەوە بکوژرێ؟

Fourth of july Where stories live. Discover now