Chapter 5

13 5 0
                                    

ئێلا لە سەر جێیەکەی بوو وە بەردەوام بیری لای تایهیۆنگ بوو
لای سەیرە تەنیا دوو جار چاوی پێی کەوتوە وە بیرکردنەوەکانی
هەمووی بە ئەو سەرقالن

بەردەوام رەتدەکاتەوە کە بیری لێ بکاتەوە بەڵام ئایە دەتوانی دڵت کونترول بکەیت؟

ئایە سەر بە چ بنەماڵێکە ؟ ئەو ئاوا دەردەکەوت کە سەر بە بنەماڵێکی زۆر
خانەدانە

دەنگی دەرگاکە لە بیرکرنەوەکانی هێنایە دەرەوە

«فەرموو وەرە ژوورەوە»

کە سەیری لای دەرگاکەی کرد یەکسەر هەستا
پێشبینی ئەو نەدەکرد دوای ئەوەی رویدا

بە شلەژاویەوە قسەی کرد«چی دەکەی لێرە ماریانا؟!»

ماریانا بە دەموچاوێکی خەمبارەوە لێی نێزیک بوویەوە
«هاتووم تا قسە بکەین..»

ئێلا بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد
«لەسەر چی ؟ »

ماریانا یەکسەر باوەشی لێدا
«تو.....زۆر دڵ رەقیت دەزانیت؟ مانگێکە لەگەلم قسەت نەکردووە! »

«ماری ....ئایە بۆ ئەوە هاتوویت سەرژەنشتم بکەیت ؟»
ئێلا بە جدی وای وت

ئەو وا بوو
بەردەوام جدی بوو بەڵام لەگەل کەسە نێزیکەکانی ئاوا نەبوو
لەبەر ئەوە خەلکی بە کەسێکی سارد ناویان دەبرد
وە ئێستا تایهیۆنگیش هاتووە وای لێدەکات خۆی نەبێت

«نەخێر بەڵکو هاتووم ئاشتت بکەمەوە »
ماریانا بە پێکەنین وای وت

هەردووکیان لەلای پەنجەرەکە دانیشتبوون وە بێدەنگ بوون

کاتێکی پێچوو تا ماریانا قسەی کرد

«بمبوورە بە خۆپەرست ناوم بردیت لە کاتێکدا من هەڵە بووم وە بەردەوام پشتگوێم خستویت »بە نیگەرانیەوە وای وت

ئێلا ئاهێکی هەلکێشا وە سەیری دەرەوەی دەکرد
«ماری...لە راستی دا من لە تو تورە نەبووم لەبەر ئەوەی ببویت بە هاورێی جولی تەنیا دەزانی....ئاه خوایە تو دەزانی کە کەسێکی زۆر غیرەکەرم....»هەستی بە شەرمزاری کرد دوای دانپێدانانەکەی

گوێی لە پێکەنینی ماریانا بوو وای کرد ئەویش پێبکەنێت

«خوایە ئێلا تو زۆر سەیریت چۆن غیرەم لێدەکەیت ؟! ئێمە لە مندالییەوە هاورێین خۆ من تو جێناهێلم!»

بە شەرمزاری سەیری کرد
«ماری گالتەم پێمەکە تو دەزانیت ئەو خوە خراپەم هەیە زوو غیرە دەکەم لە هەموو کەسێک کە زۆر خوشمبوێت »

Fourth of july Where stories live. Discover now