Chapter 17

5 4 0
                                    

رۆژی دواتر زوو هەلسام ئەمرۆ مارتینز ئاهەنگێک دەگێرێت
وە لە کتێبەکەدا خوێندبووم کە ئەمە ئەو رۆژەیە کە ئێلا و تایهیۆنگ دووبارە یەکیان بینی

بەڵام من بۆ یەکەم جار دەبینم
وە ئەمرۆ درکم بەوە کرد کە تایهیۆنگ منی نە بینیوە لە لای رووبارەکە
ئەی چۆن ئەو من دەناسێت ؟
خوایە من زۆر بێمێشکم!


«شازادە خاتوون»
خزمەتکارەکە هاتە ژوورەکەم

من لە لای پەنجەرەکە بووم وە رووم لەو کرد
«بەلێ؟»

ئەو بەرێزەوە هاتە پێشەوە
«خاوەنشکۆ وتی کە نابێت ئەمرۆ لەسەر خوانی نیوەرۆ ئامادەبێت»

«وە بۆچی؟!»
وتم

«بمبوورە خانمەکەم بەڵام ئەو تەنیا ئەوەی وت»

«باشە دەتوانیت برۆیت»
وتم

لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم

دەزانم کە ئەو مەبەستی چیە لەوە
ئەو نایەوێت من پاشا هێرناندز ببینم
بەڵام هۆکار چیە کە نایەوێت ببینم ؟
لە هەمووی گرینگتر دەبێت بە هەر رێگایەک پاشا  پاشگەزبکەم لە رادەستکردنی من
















ئێوارە بوو کاتێک چەند خزمەتکارێک هاتنە ژوورەکەم
دەبوو جلێکی جوان و کلاسیک لەبەر بکەم
حەزم لە درێسی کلاسیکە وە لە لام زۆر جوانن
بۆیە هەر درێسێک کە خزمەتکارەکان بۆم پێشنیار دەکرد دەمووت کە جوانن
وە با ئەوە لەبیرنەکەم کە رەتم کردەوە ئەو درێسە لەبەر بکەم کە باوکم بۆ منی نارد وە فرمانی کرد کە لەبەربکەم

لە کۆتاییدا درێسێکی رەنگ شینم پوشی
کەمێک سینگی کراوە بوو وە بەسەر قۆلەکانم درێژ دەبوویەوە
وە دەستکێشەکانمم لەبەر کرد ئەوە وای لێدەکردم زۆر کلاسیکتربم
هەرخۆی ئێستا ئاوا ژیان دەکەیت ئییڤونی

چاوم بەو توقەیە کەوت کە دوێنێ کڕیم
لە راستیدا ئەو پیاوە بۆی کڕیم
خوایە ئەو زۆر جوان بوو ئەو مێشکمی جێنەهێشتووە لەو کاتەی ئەوم لەوێ جێهێشت
خۆزگە ناوی خۆمم پێی دەوت

تو  چیدەڵێی ئییڤونی ! ئێلا تایهیۆنگی خۆشدەوێت
هۆکاری ئەوەی کە ئەو منی گەراندەوە بۆ ئێرە ئەوەبوو کە دووبارە بکەومە خۆشەویستی تایهیۆنگ وە بیپارێزم لە مردن نەک خۆشویستنی کەسێکیتر!
وە من چی دەڵێم خوشویستنی چی لە کاتێک دا ئەوم تەنها جارێک بینیوە!
هەرگیز باوەرم بە خوشەویستی لە یەکەم بینین دا نەبوو تا چیرۆکی چوارەمی تەمموزم خوێند

بەڵام بۆ من ئەوە مەحالە کەسێکم خۆشبوێت لێرە وە ئەمە من نیم بەلکو ئێلایە وە چارەنووسی لەگەل کەسێکیتردا نوسراوە







Fourth of july Where stories live. Discover now