Chapter 15

7 4 0
                                    

چەند رۆژ تێپەرین بەسەر ئەو رۆژە دا کە لەگەل ماری رۆیشتم بۆ لای رووبارەکە
وە لەم رۆژانە دا تەنیا لە ژوورەکەم بووم
دەمویست بیر لە هەنێک شت بکەمەوە
باشە با بڵێین کە من ئێلام ئێستا
وە من هاتوومەتە رابردوو بۆ ئەوەی بیگورم
بەڵام ئەو شتەی کە لێی تێناگەم ئەوەیە بۆچ ئێلا خۆی نەدەهات تاکو
رابردوو بیگورێت؟
بۆچی منی نارد ؟

باشە ئییڤونی با بیر بکەینەوە
گەر من توانیم رابردوو بگۆرم ئەوا ئەو کاتە ئەتوانم برۆمەوە بۆ داهاتوو
ئێستا با تەنیا هەولبدەین تایهیۆنگی خوشەویستم رزگار بکەین
وە بۆ ئەوە پێویستە زۆر وریا بم دەربارەی مارتینزی بێنرخ












ئێستا لە رێگام بۆ ئەوەی خوشک و براکانم ببینم
دەبێت لەسەر شتێک قسە لەگەلیان بکەم



دەرگای کتێبخانەکەم کردەوە
بێگومان بە یارمەتی خزمەتکارەکان بە هەر رێگایەک کەمێک لەم کوشکە دەزانم

ئەوان دانیشتبوون وە پێدەکەنین

رۆیشتمە لایان
"چی دەکەن؟!"
بە پەروشییەوە پرسیم

ئەوان روویان لە من کرد
"ئوو هاتیت وەرە لای من دانیشە خوشکە"
ڤیڤیان وتی

دوێنێ قسەم لەگەل جولیێت وە ڤیڤیان کرد
لەبەر ئەوە ئەزانم کە ڤیڤیان چۆنە وە جولیێت چۆنە

لە تەنیشت ڤیڤیان دانیشتم

"ئێمە باسی کاتی منداڵیمان دەکرد ئێلا"
دیێگو وتی

پێکەنیم
"ئێوە هێشتا مناڵن ئایا بیردەکەنەوە کە گەورە بوون؟!"
بە گالتەوە پێم وتن

"من گەورەم !"
جولیێت وتی

"منیش گەورەم "
دیێگو و دانیال پێکەوە وتیان

ڤیڤیان قسەی نەکرد

"باشە باشە گالتەم کرد وە ڤیڤیان دەبێت بڵێم تەنیا تو لە ناومان منالیت"
وتم بە زەردەخەنەوە
چەندە زوو تێکەڵ بووم لەگەل ئەوان وەک بڵێی ماوەیەکی زۆرە لەگەل ئەوانم

"باشە هەرچەندە ئەوەندە بچووک نیم بەڵام با ئاوا بێت "
ڤیڤیان بە گلەییەوە وتی

هەموومان پێکەنین

"گوێم لێبگرن ئێستا دەمەوێت شتێکی گرنگتان پێ بڵێم "
خومم جدی کرد

هەموویان بە پەروشییەوە گوێیان لێدەگرتم

"نازانم کەی بەڵام خاوەنشکۆ بانگی ئێمە دەکات وە باسی کوشکی هێرناندز دەکات
وە باسی ئەوە ئەکات کە چۆن ناکوکی ئێمە لەگەل ئەوان کوتای پێبێنێت
دەیەوێت رای خۆتان پێی بڵێن
ئەوەی دەمەوێت لە ئێوە ئەوەیە کە باسی هیچ شتێکی بۆ مەکەن وە رای خۆتان دەرمەبرن"
دوای ئەوەی تەواو بووم لە قسەکردن
هەموویان سەیری یەکتریان دەکرد

Fourth of july Where stories live. Discover now