ئەوە تەواوی ئەو ژیانە بوو کە دەمانویست؟ ئەوە تەواوی ڕێگاکان بوو ؟ ئەمە ئاخرەتی ڕێگاکە بوو ؟ ئەوە ئەو ژیانە هیچە بوو کە شایەنمان بوو ؟ بیرم نایە ! نا بیرم نایە شتێکی پوچم کردبێت ، بەڵام هەموو ژیانم بە پوچی تێپەڕی بەبێ ئەوەی ساتێک بە تەواوی دڵخۆش بم .. ئەمە ئاخرەتی ڕێگاکان و دڵخۆشی و هەست و بونی من بوون.. ئەو هەستانەی هەرگیز بە دڵخۆشی کۆتاییان نەهات، خودایە ئاخرەتی ڕێگاکەی من بە مردن و کۆتایی پێ بهێنە و تەواوم بکە ، ئا لێرەدا ..لەم دەقەیەدا تاکە ئاواتم مردنە ..
موسێک لە دەستم و دەستەکەی تریش ئەم قسانەم بۆ ئێوە دەنووسی ، لەلایەک باسی حاڵی خۆمم بە دیوار دەکرد و لە لایەکیش خۆکوشتن مێشکی منی داگیر کردبوو ، تەواو هەر بەوەندە کۆتایی دێت؟ تاکە شت بڕینی ئەو دەمارەیە و بەس ، ئیدی تا هەتایە دەبێت ناخی خۆیان بخۆنەوە ، ناخی خۆیان بخۆنەوە بۆ ئەوەی بە منیان کرد ، ئەوەندە بوێر نیم، نا بوێر نیم ، دەترسم خودا لێم خۆش نەبێت، خودایە ئەگەر خۆم بکوژم لەبەر ئەو ئازارە لێم خۆشدەبیت؟ تۆش بێ ئومێدم دەکەیت؟ خودایە تەنها جوابی ئەم دوعایەم بدەوەو بمکوژە ! ئەمە ئاخر داواکاری منە ! ئەگەر کەمێک وەک و بەندەیەک منت خۆشدەوێ بمکوژە !با بمرم..
فرمێسک تک تک گۆناکانی ئەو کچەیان تەڕ دەکرد ، لە دەستی دا هێڵێکی درێژی بڕین هەبوو ، بەڵام ئەوەندە قوڵ نەبوو دەمارەکە ببڕێت، مێشکی پڕ بوو لە هەزاران بیرکردنەوە، تاکە شتیش دەویست مردن بوو ، پێیوابوو تەواوی دڵخۆشیەکان لە ژیانیدا کۆتایی هاتووە و بوونی نەماوە،تەنانەت وشەی دڵخۆشیشی نەدەزانی،ئەو ژیانە تەنها شتێکی پووچ بوو بۆی،هەموو ڕۆژێک بیری دەکردەوە ، چیم دەوێت ؟ هەر بەڕاست لەم ژیانە چیم دەوێت ؟ بۆ دەژیم؟ ئەوە تەواوی ئەو پرسیارانە بوو کە ئەو ماوەیە لەخۆی دەکرد ، بەبێ ئەوەی جوابی هیچ کامێکیانی پێ بێت ، بەهیچ شتێک دڵخۆش نەبوو ، سەیری یەک کوچی دەکرد و دادەڕما ، بەبێ ئەوەی شتێکیش هەبێت بیری لێبکاتووە . تەنها دادەڕما ، کاتێکیش دەهاتەوە هۆش خۆی دەیبینی لە داڵغەیەکی درێژی ژیاندا بووە و ئەو داڵغایەش هیچ شتێک نییە بە واتایەکی تر بوونی (نییە).
.
.
.
چاوەکانم کردەوە،نزیکەی چارەگێک تەنها سەیری سەقفی ژورەکەم دەکرد ، چی بووە ؟ ئەمڕۆ چی دەبێت ؟ دەکرێ چاوەڕێی شتێکی نوێ بم تەنها ئەمڕۆ ؟ دڵخۆشی سەردانم دەکات؟ جگە لەوەی بێهەست بوومە و هەست بە هیچ شتێک ناکەم ، بەڵام هێشتا بۆم هەیە هیوایی دڵخۆشیی بۆخۆم بخوازم؟ دڵم تەنگە ، هێند دڵم تەنگە دەڵێم ئەم شارە یەکجاری بەجێبهێڵم و بڕۆم! ئەگەر دەمتوانی ئا لەو دەقەیەدا دەڕۆیشتم..
دەمویست ، دەموسیت بڕۆم ، دوور لە هەموو کەسێک و هەموو شتێک ، ماڵێکی بچووکی خنجیلانە ، حەزیەکی درێژی ناسک کە بە گوڵ ئاوریشم کراوە ، ئەو ماڵە بچووکەی بۆنی کێکی پڕتەقاڵ تا ئەوسەری گەڕەکەکە دەڕوات ، دڵێک کە تەنها میهرەبانی دەڕوێنێت و بە جوانی سەیری ژیان دەکات و هێشتا ئومێدێکی هەیە.. بەبێ ئەوەی بیر لە پارە و سامان و دەستە و هەرشتێکی تر بکەمەوە ، تەنها خۆم ! ئەگەرچی خەونەکانم هەروەک خەون دەمێننەوە و هەرگیز بەدی نایەن ! بەڵام هێشتا دەتوانین هیوایەکمان هەبێت؟..
لە ماڵێکی وێراندا،هەروەک دڵم وێران،شکاو،
دەزانی؟ئێستا تێدەگەم بۆچی ئەوەندە حەزم لە تەنیایە،نەبوونی هیچ کەسێک لە ژیانم دڵخۆشم دەکات.پێویست ناکات خەفەت لە ڕۆیشتنیان بخۆیت و پێویست ناکات بۆ مانەوەیان هەوڵ بدەیت،پێویست ناکات هیچ کام لەمانە بکەیت.ئەمە ئارامیە ئارمیەک کە تەواوی ژیانم بەدوای کەوتوم و لێم ڕادەکات.
دەزانی؟
ئێستا هیچ حەز بەو شتانە ناکەم کە پێشتر حەزم لێیان بوو.بێ هیوام ڕادەکەی ئەوەندە زۆرە هەموو بەشێکی لەشم هاوار دەکات لەتاوی.دەمەوێ ڕابکەم بۆ شوێنێکی دوور نە کەس بناسم نەکەس بمناسێت،هەموو ڕۆژێک بەدەوری دەریایەک ڕابکەم و گۆرانی دڵخوازم بڵێم و پێبکەنم،پێکەنینی ڕاستەقینە.هەزارەها وشەی جوان بەخۆم بڵێم و دانیشم و خەیاڵی شتی جوان بکەم.
هەموو بەشێکی لەشم برینێکی پێوەیە، برینێک کە هیچ چارەسەرێکی نیە و ناشبێت.ئیدی تێدەگەم ئەو بێ هیوایە ئەو شکانە ئەو ناخۆشیە بەهۆی چیە باش دەزانم.
نامەوێ چیتر کەس ببینم لە ژورەکەم پاڵکەوم و بۆگەن ببم و بخەوم،لە خەوەکانما ژیانم هەیە.گوڵێکی پڕ هیوا هەیە.
گوڵێک کە ناهێڵێت دڕک ئازاری پێ بگەیەنێت.
دەزانی؟
ئێستا شتانێک دێنە مێشکمەوە کە نامەوێ قبوڵی بکەم،خوایە ئەوەت دەویست؟دەتەوێت ژیانم ئاوابێت؟ئەگەر بەم شێوەیە دەڕوات بەڕێوە نامەوێ چیتر،ئەگەر لە بەرژەوەندی منیش دایە نامەوێت.برینێکی کۆن هەزارەها دەرمانیش چاکی ناکاتەوە.کەس تێناگاو کەس هەست پێ ناکات،تێناگەن بێ هیوای چیە تێناگەن حەزت لە مردن بێت چیە..دەکرێ دڵخۆشیەک بۆ ئێمە بوونی هەبێت؟
.
.
.
دەتانەوێ هۆی ئەم هەموو ئێش و ئازارە بزانن؟ پێتان دەڵێم ، بۆ ئەوەی ئێوەش وەک و من نەژین، بۆ ئەوەی ئێوەش لەم ژیانە سارد نەبنەوە ! ..
نزیکترین کەسەکانم و هۆکاری دەردەکانی دڵمن ! لەو دەمەدا ئەوەندە حەزم دەکرد تابوتی من لەو ماڵەدا بێتوو بڕوات ، ئەوەندە حەزم دەکرد شیوەن و تاسەم بۆ بکرێت ، زۆر گریام ، ئەگەرچی نەشم دەویست بگریم ، بەڵام فرمێسکەکانم لە داخی دەردی دڵم یەک یەک لەدوای یەک دەکەوتنە خوارەوە ، ئەمشەو وەک هەموو شەوێک گریام ، گریام و گریام ، بەڵکو یەکێک بیبینێ؟ بەڵکو کەسێک خۆی بەو پەنجەرە دابدات و بڵێ ئەرێ تۆ بۆ هەموو ڕۆژ ئەگری ؟ بڵێ ئەرێ تۆ بۆ هەموو ڕۆژ خەوت نیە ؟ بۆ هەموو ڕۆژێ بێ ئارامی ؟ بۆ خەوت نییە ؟ بڵێ بەسە و واز بێنە لەو گریانە! ئەگەرچی شتی وا مەحاڵە و نابێت .
یەک کاخەز لە پێشمە چەندی دەکەم و دەکەم هیچ نییە تێیدا بنوسم ! نەمدەزانی بۆ ئاواتەکانم بنوسم ، نەمدەزانی دڵڕەقی ژیانم بنوسم،تاکە شت لە مێشکم هیچ بوو ! هیچێک کە پڕ وشە و زامم و ئێش و ئازار بوو ! دووبارە هیچم نەبوو بینوسم،هیچم نەبوو بیکەم..تەنها لەو کاخەزەم دەڕوانی و مێشکم وەستابوو . دەستم قەڵەمەکەی نەدەگرت لە بێهێزیان جار جار دەکەوتە خوارەوە لە دەستم و بە مێزەکە دەکەوت ، چاوەکانم دەکەوتە سەر قەڵەمەکە و بە داڵغەوە لێم دەڕوانی ، وەک شێتێک بیرم لەخۆم دەکردەوە ! منێک کە جاران دڵخۆش بووم و ژیان بە ڕوومدا دەرگای کردبووەوە ، منێک کە دەرد و ناخۆشیەکانم تا ئەوپەڕی دەرگای ژوورەکەم نەدەڕۆیشت .. ئەگەرچی لە نازی دایک و باوکم بێبەش بووم ، بەڵام هێشتا دڵخۆش بووم.دڵخۆش بووم و هەزارەها هیوام هەبوو، کێ باوەڕی دەکرد کەمێک پێش ئێستا موسێکم بە دەستم ناوەو هەزارەها دوعای مردنم کردووە؟ کێ دەزانێ یەک زەردەخەنەی ڕاستەقینە تا ئاخرەت لە دڵمەوە دەرناچێت، ئەو نەفەسە ، ئەو نەفەسەی تا ئاخرەت عومرم لە سینگمە و دەرناچێت و دەرناچێت تا کۆتاییم پێ نێنێ..
YOU ARE READING
𝐈𝐓𝐒 𝐀𝐋𝐋 𝐋𝐈𝐄𝐒 𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆
Poetryوامزانی تێدەگەن ، ئەگەر قسەش نەکەم.. *هەموو مافێک لەم چیڕۆکە سەر بە منە*