ئەو دەریا ڕەشانە لەناو پاس و لەکاتی چوونە ماڵەوە و خەوتنیشدا لەگەڵم بوون ، هەرگیز لە بیر و هۆشمدا نەچوونە دەرەوە، هەرچەندی دەمویست بیکەمە دەرەوە ، بەڵام وەک ئەوەی مێشکم تەنانەت ئەو قسەیەی گوێش لێنەبوبێت بەردەوام ئەو سەیرکردنەوەی وەک و فیلمێکی دووبارە پێ نیشان دەدامەوە، ئەو فیلمەی هەرگیز تێرنابم لە دیتنی . نەمدەوسیت ئەو هەستانە بۆ دڵم بگوازرێتەوە، نەمدەویست هەرگیز جارێکی تر ئەو هەستانەم بۆ دروست ببێ بەهۆی ئەم کوڕەوە، دەمزانی ئەگەر بەمشێوەیە بڕوات ، شتەکان بەباشی کۆتاییان پێ نایەت،چوومە خوارەوە، سەعات نۆی ئێوارەیە ، بۆیە باوکم لەم دەمانەدا لە ماڵە ، هەرزوو بۆ لای هۆلەکە ڕۆشتم، ئەمڕۆ شەڕ نەکراوە، بۆیە هەلێکی باشە ، وە ئەگەر ئەمڕۆ ڕازی نەبێت ، هەرگیز ڕازی نابێت ..! لە هۆڵەکە لەسەر قەنەفە چەرمە قاوەیەکە دانیشتبوو ، حەینەکێکی لە چاو دا بوو ، چونکە کاری بە مۆبایلەکەی دەکرد ، چوومە پێشی و پاش چەند ساتێک هەستی بە بوونی من کرد .هەر پاش ئەمە دەستی بە قسەکردن کرد ..
باوکی ئاڵڤا؛ چیت دەوێ؟
ئەوەندە لێی پەست بووم ، ئەگەر لەبەر ئەم دەریا ڕەشانە نەبوایە هەرگیز نەمدەویست بە تەواوی ژیانم نە قسە لەگەڵ ئەو و دایکم بکەم ، بەڵام ناچارم ئێستا ناچارم..
YOU ARE READING
𝐈𝐓𝐒 𝐀𝐋𝐋 𝐋𝐈𝐄𝐒 𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆
Poezjaوامزانی تێدەگەن ، ئەگەر قسەش نەکەم.. *هەموو مافێک لەم چیڕۆکە سەر بە منە*