مردن

49 14 110
                                    

٥مانگ ڕۆی بەسەر مردنی ئازیزترین کەسم ، بەسەر کۆچی ناوەختت،کۆتاجار کە هاتمە سەر گۆڕەکەت گوڵەکان وشک ببون..دانیشتم و کەوتمە خەیاڵەوە،هەر دەمویست وشەیەک بێتە زارم و پێتی بڵێم،ئەگەرچی شەرمەزارتم بەڵام هەر دەمویست هەموو شتێکت بۆ باس بکەم،ئیدی پاش کەمێک ماڵئاوییم لێ کردی..لە ماڵێ هەموو شتێک بە دڵی تۆیە ، ئەگەرچی تۆ نیت و جێگات خاڵییە..ڕۆحت شاد ئازیزی دڵم ، هیچ نەبێ ئەم شەو وەرە خەوم..
خەیاڵی تۆ منی دیل کردووە لە هەموو قسەیەکدا تۆم بیردێتەوە،مردنی تۆ لە دڵی مندا بۆشایەکی وەها گەورەی دروست کرد بە هەبوونی هەموو عاڵەم پڕ نابێتەوە، خەجاڵەتم ! خەتابارم ! شەرمەزارتم ! هیچ وشەیەک لەو سێ وشەیە زیاتر لە زارم نایەتە دەرەوە بۆت ، بوونەتە سێبەرێک لە ژیانم ، نەبوونی تۆ گەلێ قورسە ، هەوڵدەدەم لەگەڵی ڕابێم وەلێ ژیان ئەوەندە دادپەروەر نییە ! ئەم چیڕۆکە پێشەکەش بەتۆیە سافی من ، زۆر داوای لێبوردن دەکەم ، توخودا من ببەخشە ، تۆ دڵت پڕ میهرەبانییە ، من ببەخشە کە کۆتاجار لێت توڕەبووم ، من ببەخشە کە دەنگم بەسەر بەرز کردیەوە، تۆ دونیایەک جوانی بوویت و من بێخەبەر بووم لەوە،من بە خەیاڵ کە بیرم لە مردنی تۆ دەکردەوە دەگریام ، ئێستا کە بۆتە ڕاستی ئەژنۆکانم بە عەرز داداواو یەک قسەکردن لەگەڵ تۆ ژیانمی بۆ دادەنێم..ئەم چیڕۆکە ژیانی تۆیە سافی ، ئەو خۆڵەشم پڕ بەدڵ خۆشدەوێت کە لەسەر گۆڕەکەتە!
.
.
.
.
.
.
*لە وڵاتێکی ژن کوژ و کافر کەران و درۆزن و دووڕو منێک لە دایک بووم، منێک کە گوناحبار بووم بەوەی لەدایک بووم ، ساڵی ١٩٦٤ بوو ، ئەو ساڵە بوو کە تێیدا لەدایک بووم ، ڕۆژێکی سارد و پڕ تەم بوو ، گەورە بووم و پێگەیشتم ، بەبێ ئەوەی وەک منداڵێکی الان بژیم،خاوەن باوکێکی چوار شانە بووم ، گەلێکم خۆشدەویست ، باوکم زۆر خۆشدەویست،دایکێکی میهرەبانم هەبوو ، خاوەن ٤ خوشک دوو برا بووم، کچی گەورەی ماڵ بووم ، ئەو سەردەمە هیچ شتێک نەبوو بە ناوی مۆبایل و تەلڤیزۆن ، ڕۆژەکان زۆر کورت دەڕۆیشتن ، دەبوایە لە ٥وە هەڵسی بۆ ئیش تاکو پێنجی ئێوارە ، ئەگەرچی ئەو هەموو ئیشکردنە پارەکەی بەشی سەلە برنجێکیشی نەدەکرد ، وەلێ ئەوکات گەلێ خۆشحاڵ و مەمنوون بووین، ژیانم لە ماڵی باوکم ئەوەندە باش نەبوو کە بیکەم بە چیڕۆکێکی مەزن ، بەڵام تا ئەوکاتەی شووم کرد زانیم ، دایک و باوک گەورەترین سەرمایەن بۆ منداڵ، تەمەنم شانزە ساڵ بوو کاتێک هاوسەرگیریم کرد ، منداڵێک بووم بەڵام بە عەقڵێکی گەورە و کاملەوە،هاوسەرەکەم ناوی عامر بوو ، پیاوێکی کەڵەگەتی چوار شانە بوو ، سمێڵی درێژی هەبوو ، هەر شایەنی دانیشتن بوو لە مەجلیس ، هاوسەرگیرم کرد ، ڕۆژەکانمان باش تێدەپەڕی ، بووینە خاوەنی کچێک و نە کێشەی دارایی و نە خواردن و ماڵەوەمان هەبوو ، لە پڕ ڕۆژێک ، عامر بە ئیزنی خودا بروسک لێیدا و گیانی سپارد ، ئەو ڕۆژە شاخێک لەسەر پشتم نوشتایەوە، ئەو ڕۆژە هەلا هەلا بووم ، لێ گەڕێ ڕۆڵی تر ببینم دونیا کچێکی ١٧ ساڵان چ زوویەک بوو بە بێوەژن..ئەی ڕۆحی بەرزی ئاسمان ، چ زوو بوو ئەم ئێشە؟
ئەمە هەر هەمووی خەونێکە وایە ؟ چ خەونێکە ئەوە با زوو هەڵسم تیایدا ! باشە بۆچی من بەختەوەریم فەوتا ؟ ڕەنگە تا ئاخرەت دڵشاد بوباین بۆ وامان لێهات؟
تازێی هاوسەری جوان و کەڵەگەتم ڕۆیی، ئیدی بەو تەمەنەوە ژیانی جلی ڕەشی پێ پۆشیم و دڵم تاریک کرد ، منێک کە حەزرەتم جلێکی زەرد بوو بەو منداڵیەوە ڕەشیان پێ پۆشیم..
هەر بەوەشەوە لێم نەگەڕان ، دەستیان گرتم و گوتیان ! ئەم ژنە بەتەنها چی بکات لەگەڵ منداڵێک؟ هەر ئەوە مابوو شتێکیش بکات ، با هاوسەرگیری لەگەڵ برای کۆچکردوو بکات..
ئیدی خەم و ئازار و مەینەتی هەر قابیڵی منە ، پیاوێک کە گەنج و سەڵتە ، منێک کە دەستکاری کراوم و نیشانەیان کردووم ، چۆن هاوسەرگیری لەگەڵ برای کۆچکردوو بکەم؟؟ ئیدی گوێیان نەگرت! دڵیان نەئێشا بەم خەم و دەرد و مەینەتیەی من ، وتیان دەبێت بیکەیت و ناچاریت!
هاوسەرگیرم بە جلی ڕەشەوە لەگەڵ حەسەن کرد ، کوڕێکی گەنج کە لە گەنجیاتی خۆیەتی و لە جیات ئەوەی ژنێکی جوانی گەنجی بۆ بێنن بێوەژنێکیان بە توشی کردووە! تا ئاخرەت ئەو خەمە لە دڵم دەمێنێتەوە..
هەر بەوە نەوەستان ویستیان پێکەوە بخەوین و ناویان بردم بە نەزۆک ، ئەگەرچی خاوەنی کچێکیش بووم ، کچێک کە باوکی ئێستای مامیەتی، ڕۆژان تێپەڕی لەگەڵ حەسەن نێوانمان باش نەبوو ، بەڵام هەقی خۆیەتی ، خۆ خەتایی ئەو نیە منی گرتۆتە خۆ، ئەو کە گەنجێکە منی بۆ چییە؟ منێک کە بێوەژن و خاوەن منداڵێکی بێ باوک!
ڕۆژان تێپەڕی ، وای لێهات کە چوار کچ بدەم بە حەسەن ، نەسرین گەورە ببوو کچی یەکەمم ، دووەم کچم پەروین و سێیەم کچم کانی و بێخاڵ و نەجیبە بوو ، حەسەن کوڕێکی دەویست و گرنگی بە کچەکان نەدەدا ئەوەندە ، منێک کە دەرد و مەینەتی ڕۆژانی پێشووم لەبیر چوبۆوە بە کچەکانم هیچی ترم لەلا گرنگ نەبوو..
ڕۆژێ پێنج شەمە بوو ، حەسەن پێشمەرگە بوو بۆیە دەبوایە بچوبا بۆ شەڕ ، هەرزوو جلو بەرگم بۆ حازر کرد و ڕۆیشت، ئیدی تا دوو ڕۆژی تر نایەتەوە..
پاش ڕۆشتنی ئەو هەرزوو دڵم تێک هەڵچوو ، چەند ڕۆژێکە بەو شێوەیەم ، وامزانی توشی نەخۆشی کچانە دەبمەوە بەڵام زۆر درەنگ کەوتبووم، ئیدی فکری دووگیانی مێشکی داگیر کردم...

𝐈𝐓𝐒 𝐀𝐋𝐋 𝐋𝐈𝐄𝐒 𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆Where stories live. Discover now