دەریای ڕەش ٣

11 2 82
                                    

هەموو ئەو قسانەی کردی تەنها بەشێکی کەم بوو لە ئازارەکەی ناخی بەجۆرێک ئاگری گرتبوو هەموو ئاوێکی دونیای بەرکەوتبا دانەدەمرکایەوە،ئەوەندە بێزار بوو لەخۆی، تەنانەت بیرکردنەوەی پڕبوو لە خۆکوشتن،بەڵام نەیدتوانی ،وەک بڵێی هێشتا ئازاری تری بۆ دانرابێت تا بەرگەی بگرێت و نابێت ئەوەندە زوو بمرێت..
نەیدەزانی چی بکات لە ژوورەکەی دێ و دەڕۆی لە درەنگانی شەودا، تاکە شتیش لە مێشکیدا هاتووچۆی دەکرد (هیچ) بوو ..
وەکو شێتێک دەم نا دەمێک پێدەکەنی و گریان لە چاویدا دەهاتە خوارەوە،خەتێکی بچووک لەسەر لا ڕوومەتێکی بوو ، لای ملیشی کەمێک ڕوشان هەبوو ، لە لەشیدا هەموو جێگەی پەڵەو لێدان دیار بوو ، کە ئەگەر کەسێک بیبینبا هەرزوو دەردەکەوت لێیدراوە،بەڵام هیچ کام لەوانە لەلای گرنگ نەبوو ، دڵی ئاگری گرتبوو ئەو ! دەزانن واتا چی؟؟
هەر بەڕاست دڵ ئاگر دەگرێ ، دەیویست دڵی بێنێتە دەر و بەر ئاوێکی سارد دای بنێت ، یان ئەگەر ئەوەش سەری نەگرت فڕێی بداتە دوورترین شوێن و هەرگیز شوێنەوارەکەی نەمێنێتەوە، خۆ نەشیدەویست وابێت، بەڵام تازە وای بەسەرهات، دەیویست ژیان بە گاڵتەیەکی دوو ڕۆژە بەسەر ببات و دواتر بمرێت بە دڵخۆشی ، خۆ ئەگەر ئەو ژیانەشی نەبێت کە خەونییەتی لای ئاساییە ، تەنها یەک شتی هەبێت بەسە بۆی ئەویش دڵخۆشییە،خۆ ئەگەر دڵخۆش بیت هەموو ژیانت بە داڵغەیەکەوە ناڕوات..

𝐈𝐓𝐒 𝐀𝐋𝐋 𝐋𝐈𝐄𝐒 𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆Where stories live. Discover now