ماڵئاوایی

50 17 202
                                    

«لە ڕاستیەوە وەرگیراوە»
گۆرانیەکە وەک و تڕەیلەڕێکە ، گوێی لێ بگرە و بیخوێنەوە لەگەڵیدا.



دەستم دا پێی ، ژیانم دا پێی ، ڕوحم دا پێی ، چی لێ کردم ؟ چی پێدام زیاتر لە خەم ؟ چی پێدام زیاتر لە ناخۆشی ؟
٢٠٢٠ بوو ، لە منداڵێک زیاتر هیچیتر نەبووم ، هەموو ژیانم لەژێر توڕەی و ناداتپەروەری و شەڕ و کێشەی ژیانی دایک و باوکمدا ژیام، بێزار ببووم ! لە ئاسمانم دەڕوانی ، پەنچەرەم دەکردەوە و دەمووت خودایە ! سەیرم دەکرد ، ئاسمانم نەدەویست ، هاوڕێم دەویست ، کەسێکم دەویست بملاوێنێتەوە ، ئەو ڕۆژە خراپترین ژانم بە خۆم بەخشی ، دڵم بەدەستی خۆم دەرهێنا ، کەسێکم ناسی. خۆم ون کرد ، لەم دونیا بچووکە خۆم بۆ ئەو ورد و خاش کرد ، گرنگیم بەخۆم نەدا ، ژیانێک نەژیام شایەنم بێت ، ئەو جوان بوو ، بەوشێوەیە نەبوو ، بەڵام بەهەر جۆرێک کەوتمە داوی ، یەکەمجارم بوو بەمشێویە دڵم کەسێکی بوێت ئەوەندە خۆشم دەویست پێم لە غروری خۆم نابوو ، ئینجا تێگەیشتم ''عەشق'' چی لە مرۆڤ دەکات..
لە ژیانی هەموو مرۆڤێکدا ساتێک هەیە ! مرۆڤ دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتە و ناتوانێ ، چەندی هەوڵ دەدات ناتوانێ ، دەڵێین دەی لەبیری دەکەین ، دەی وانەی لێ فێربووین ، بەڵام ناکرێ ! هەموو ئەوەی دەیکەن ئەوەیە ئازار بچێژین ، دەروونی خۆمان وێران دەکەین و لەم ساتە ناچینە دەرەوە..لەکۆتایدا ئیدی سۆزێک و هەستێک نامێنێت ، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها جەستەیەکە بێ هەست و دڵێکی ورد بوو.. وامدەزانی ژیانم ناخۆشە تا ئەو کاتەی ئەوم بینی ، دڵم کرایەوە ژیانم بینی..بەڵام هەموو شتێک پێچەوانە بوو.
ئیمادم ناسی ، تەمەنی ١٧ ساڵ بوو منیش تەنها ١٥ ساڵانێکی مێشک گەورە،قسەمان دەکرد ، جوان ڕەفتاری دەکرد ، وتم خودایە ئەمەیە ؟! ئەمەت نارد بۆم ، ئەمە ژیانی منە ، ئیدی لێمی مەستێنە ، خودایە ئەمە دڵی منە ئیدی پارچەی مەکە ، ئەمە ڕووحی منە ئیدی لێمی مەستێنە ! عەجەب ئەم عیشقە منی دەسوتاند و ئەم سوتاندنە بۆمن بەهەشت بوو.."عەشق"ە ئیتر وایە؟؟
ئیماد سەگی هەبوو ، زۆری خۆشدەویست ، ئاژەڵی زۆر خۆشدەویست. سەگ،پشیلە،ئەسپ،هەرگیز هیچ کاتێک بێ ئەمانە نەدەبوو ، منیش هەموو ئەمانەم خۆشویست ، پێمی دەوت کامەیانت پێ جوانە ؟ کامەت دەوێت؟ ئاخر لەم ژیانەی من ، ژیانێک کە تەواوی دڵڕەقی و خراپی و ئازار بەڕێوەی بردووە ، ئەوەندە زۆربوو بۆمن! کامە گۆرانی من پێم خۆشبوایە ئەویش پێی خۆشبوو ، ژیانم ئەوبوو ، دڵم و جەستەم لەژێر ڕکێفی ئەودابوو ، ئاخر خۆشمویست زۆر ،بانگی دەکردم گیانم،کاتێ نەمووتبا گیانم توڕە دەبوو دەیوت هیچ مەڵی تەواو خوداحافیز..
ئاخر چۆن پێی بڵێم لەم نەگبەتیەی ژیانی مندا تاکە تروسکایی تۆی؟ من لەم سەردەمی دڕندەیەدا چۆن وشەی شیرینت بۆ دروست بکەم؟ عەجەب ڕۆژانێک بوو ئەم نامانە!
ئازیزم ئاسمان بەم هەموو قورسایەی خۆیەوە لەسەر شانی مندا وەستاوە ئیدی هەلا هەلا بویەکی وەک و من بەکەڵکی خۆم نایەت ئیدی چیم ماوە کەڵکی تۆ بێت؟
هێشتان بە هەستی منی نەدەزانی ، بەڵام باش دەیزانی دڵم بلەرزێنی..
تۆیەکی پڕ غروور ئاخر دەترسام پێت بڵێم و تۆش بمشکێنێ !
منێک کە پڕ شکابووم،منێک کە چاک نەبوەتەوە..
هەمووشتێک لەو ڕۆژەوە دەستی پێکرد کە هەستەکانی خۆمم پێ وت..
.
مەیل؛ئیماد ؟
.
.
ئیماد؛گیان؟!
.
.
مەیل؛شتێک دەڵێم وەلێ توڕە مەبە .
.
.
ئیماد؛بیڵێ بزانم؟
.
.
مەیل؛خۆشمدەوێی...
.
.
ئیماد؛ببورە ، تۆ وەک خوشکی منیت! من یەکێکی ترم لە دڵە.

𝐈𝐓𝐒 𝐀𝐋𝐋 𝐋𝐈𝐄𝐒 𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆Where stories live. Discover now