•I Hope Your Enjoy It𓍯𓂃𓏧♡
﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌
..دوو ڕۆژی تەواو بەسەر ئەو کاتە ڕۆشتووە کە تای لە شوێنەکە وەرگیرا و ئێستا دەستی بە کارەکەی کردووە
دوو ڕۆژ کەمە بەڵام ئەو تاڕادەیەکی باش خۆی گونجاندووە لەگەڵ کارەکە وە بەلایەوە خۆشە
دەی بە هەرچۆنێک بێت کارەکەی وا ئەکات کەمێک سەرقاڵ بێت و واز لە بیرکردنەوە نەرێنییەکانی بهێنێت بە جۆرێک هیوای ئەخواست زووتر ئەو هەنگاوەی نابایە بۆ گۆڕێنی بەشێکی بچووکی ژیانی ، هەروەک ئێستا ..
هەرچۆنێک بێت
ئێستا لە ژوورە بچووکەکەی پێش دەرگای گەراجەکەیە و لەو تیڤیە بچووکەی بەردەمی ئەڕوانی ..
زۆر زۆر زۆر سپاسگووزارە بۆ خاوەنکارەکەی کە ئەم تڤیەی لە ژوورە بچووکەکە داناوە چونکە وادەکات لە چاوڕوانی تەواوبوونی کاتی کارەکەی بێزارنەبێت و سەیری کەناڵەکان ئەکات ..
کاتژمێرەکە بۆ سعات نۆی شەو ئەرۆشت دەرەوە کەشێکی فێنک و تەمومژاوی هەبوو ..
زۆر بە باشی گوێی لە ڕۆشتن و جموجۆڵی خەڵکەکە ئەبوو بەڵام پشتگوێی ئەخست و تەنها سەرنجی لەسەر ئەو شاشە بچووکەی بەردەمی بوو ..
بەڵام لە ناکاوێک لە ترسدا ڕاچەڵەکی کاتێ لە پڕ دەرگای ژوورە بچووکەکە کرایەوە ..
هێشتا لە ترس و شۆک دابوو کەچی لە چاو تروکانێکدا کوڕێک لە تەنیشتی دانیشت کە خاوەنی قژێکی ڕەشی خاو بوو ..
«هێشتا دەستی پێنەکرددوە وایە؟»
بە پەرۆشیەوە پرسی
کوڕەکە دەنگێکی نەرم و ئەفسووناوی هەبوو ..«سەیرکە چیم هێناوە ، ئەو شتەی حەزی پێدەکەی تەدا کیمباپ هێشتا گەرمە خۆم دروستم کردووە »
بە ژیکەڵیەوە وتی کاتێ قوتووە خواردنەکەی لە جەنتاکەی دەرهێنا دەستی هێتا پێش بەمانای ئەوەی کە وەری بگرێت ..تای تەنها بە سەرسوڕماوی لە ڕووداوەکانی ئەڕوانی
«بۆچی وەریان ناگریت »
کوڕە نەناسراوەکە وتی کاتێ دەربڕینی ڕوخساری کەمێ گۆڕا و چەندجارێک دەستی ڕاوەشاند وەک ئەوەی بڵێت بیگرە
YOU ARE READING
"چـاوەکـانت دەڵێـنـ≯🖤^
القصة القصيرة✼ •• ┈┈๑⋅⋯ ୨˚୧ ⋯⋅๑┈ •• ✼ چـــاوەڪــــــانـــت ڕۆمــــــانہ منـــیـــشـــ ئــــــاشــــــقۍ خـــوێـــنــــــدنەوەیــــــم!!!♡ ┌─────━┿──┿━─────┐ •𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫:𝐓4𝐞𝐤𝐨0𝐤_𝐯𝐤 •𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫:𝐓4𝐞𝐤𝐨0𝐤_𝐯𝐤 •𝐒𝐭𝐚𝐫:1/1/2023 •𝐄𝐧𝐝;...