•I Hope Your Enjoy It𓍯𓂃𓏧♡
﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌
چاوڕەشەکە کۆتای بە کەشە بێدەنگەکە هێنا کاتێ بە پەرۆشەوە پرسی ...
•••
«چ جلێکی لەبەر دایە؟»بەڵام تای بە باشی گوێی لێنەبوو ، باشتر بڵێین ئاگادار نەبوو بۆیە لە بێ ئاگایی خۆی .. وایزانی کە پرسیاری کوڕە تازەکە ئاڕاستەی خۆی کراوە ، دەی لە ڕاستیدا هەرچۆنێک بێت بچووکەکە لە چاوانی ئەو خاوەن کەسایەتی کۆمەڵایەتی و پڕ وزە بوو ..بە پێچەوانەی خۆی ، بۆیە بیرکردنەوەکانی بەمجۆرە بە هەڵە داچوون ..
«ئاهــ چاکەتێکی ڕەشی لۆکەدار لەگەڵ پانتۆڵێکی ڕەش و بلووسێکی سپی»تای وتی بەڵام دەربڕینی ڕوخساری کوڕە کەمێک نیگەرانی کرد بۆیە درێژەی بە قسەکانی دا «بەڵام بۆچی پرسیارت کرد دەربارەی جلەکانم؟»
«ئای نا ، تۆ بە هەڵە داچوویت .. مەبەستم تۆ نیە لەگەڵ ئەکتەرە سەرەکیەکەی ناو فلیمەکەم بوو»بە زەردەخەنەوە وتی تا ئەوەی بەرامبەری هەست بە شەرمەزاری نەکا ..
بەڵام بێ سوود بوو چونکە تای لە شەرمەزاریدا نقووم ببوو و لە ناخەوە سەرزەنشتی بێ ئاگای و گەمژەی خۆی دەکرد ..
لە کاتێکدا دەستی لە پشت سەری دەدا تا کەمی خۆی ئارام بکاتەوە وتی ..
«هاھ ببورە.چاکەتێکی سووری جلد لەگەڵ پانتۆڵێکی شینی تاریک» ،، بە هێمنی پێیوت دەربارەی جلی ئەکتەری دراماکە ..
«سپاس»بە زەردەخەنەیەکەوە وتی کاتێ کەمێک سەری دانەواند ...
تای بڕیاری دا بە بێدەنگی بمێنێتەوە چونکە نەیدەزانی چی بڵێت لە هەمان کاتدا سەرنجی ئەوەی ئەدا کوڕەکە زۆر بە وریاییەوە گوێگری وشەکان ئەبوو بۆیە نەیئەویست ئەوەی بەرامبەری بێزار بکات و کەشەکەی لێ تێکبدات ، وەک خۆی بیری لێ ئەکردەوە ..
«تۆش هەست بە بۆنێکی بێزارکەر ناکەیت؟»
چاوڕەشەکە بە دەربڕینە سەیرەکانی سەر
ڕوخساریەوە پرسی ..تای ڕاستەخۆ زانی باسی چیدەکات بێگوومان پێڵاوە دڕاوەکانی ئەو !! کە سەرچاوەی ئەو بۆنە بوون .. بۆیە بە خێرای قاچەکانی بۆ دواوە برد
شڵەژاو بوو لە هەمان کاتدا شەرمەزاریش نەیزانی چی و چۆن وەڵامی بداتەوە بداتەوە بەڵام لە کۆتایدا بڕیاری دا شتێک بڵێت ..
«لە ڕاستیدا کاتم نەبووە ژوورەکە پاک بکەمەوە بۆیە واتا–···» قسەکانی بڕدرا لە لایەن خاوەنی دەنگە نەرمەکەوە
«نەخێر!! تکایە مەبەستم ئەوە نەبوو لە کۆتایدا ئەمە شوێنی تۆیە و مافی خۆتە چۆن بەڕێوەی ببەی ببورە بۆ بێ چاو ڕوویم تەنها دەمویست بپرسم کە دەتوانی بەنجەرەکە بکەیتەوە تکایە» بە توندی بەربەچی قسەکانی دایەوە بە سەرەتاوە بەڵام دواتر بە هەمان شێوەی پێشتر قسەکانی کرد
لەڕاستیدا تای کەمێک ئاسوودە بوو بە قسەکانی ئەو وە تێگەیشت لەوەی کە کوڕە چاو ڕەشەکەی بەرامبەری چەند گەنجێکی تێگەیشتووە
«بێگوومان» بە کورتی وەلامی دایەوە پاشان هەڵسا و پەنجەرەکەی کردەوە کە بایە بۆن خۆش و شێدارەکەی دەرەوەی ڕا پێشوازی لێ ئەکرد بۆناو ژوورە بچکۆلانەکە ..
── .✦
ئێستا ئەوان لە دەروەن ، دوای تەواو بوونی فیلمەکە کوو تازەکە وتی کە ئەڕوات وە تای بە پێویستی زانی کە ڕێنوێنی بکات تا دەرەوەی ژوورەکە ..
باران وەستاوە و کەشەکە بەتەواوی فێنک و ئارامە ، شەقامەکان کەمێک چۆڵ تر بوون بەهۆی درەنگی کاتەکە ..
«سپاس بۆ هەموو شتێک ببورە گەر بێزارم کردبێتی»
بە دەنگە نەرم و ئارامەکەیەوە وتی«نا نەخێر منیش کاتێکی خۆشم بەسەربرد»
«کەوایە دڵخۆشبووم بەڕاستی وە پێم وایە پێویستە ئەمە بدەم بەتۆ وەک سپاس گووزاریەک»بە خەندەوە وتی کاتێ قووتوە خواردنە بچووکەکەی لەپێش تای ڕاگرت ..
«هیودارم ڕەتی نەکەیتەوە گەر وەریبگریت بەڕاستی دڵخۆشم ئەکەیت»ئەمەشی بۆ قسەکانی زیاد کرد
هەرچەندە تای زۆر برسی بوو بەڵام هێشتا ویستی کە وەری نەگرێت چونکە پێی شەرم بوو بەڵام دوا قسەکانی کوڕە چاوڕەشەکە بیرکردنەوەکانی پێچەوانە کردەوە بۆیە دەستی دڕێژکرد و وەری گرت ..
«سپاس»
«بێ سپاس تکایە ، هەروەها ئایە دەتوانم حەفتەی داهاتوو دیسانەوە بگەڕێمەوە بۆ سەیرکردنی دراماکە هەرچەندە ئەمە بێ شەرمانە دیارە بەڵام بەڕاستی ڕاهاتووم کە هەمووکات لێرە سەیری بکەم»سەرەتا بە زەردەخەنەیەکی گەڕانەوە وتی دواتر بە شەرمەوە
«بێگوومان دەتوانیت»هەرچەندە تای حەزی بە کەسی نامۆ و تازە نیە وە زوو تێکەڵ بە کەسەکان نابێت بۆیە پێی سەیر بوو کە چۆن کوڕە بچووکەکە توانی وا زوو خۆی لەگەڵیدا بگونجێنی بە شێوەیەک کە دڵخۆش بێت بەوەی جارێکی تر بە دیداری شاد بێتەوە ، سەیرە!!
«بەڕاستی زۆر سپاس ، ئینجا تکادەکەم بیرت نەچێت گوڵە هایدرانجیاکانی دەرەوە ئاو بدەیت با نەمرن و سیس نەبن بەرهەرحاڵ با زیاتر قسە نەکەم بۆیە ماڵئاوا بە هیوای هەبوونی شەوێکی باش »
بە بزەوە قسەکانی کرد و لە کۆتایدا خۆی چەماندەو بە واتای ڕێز ،، دواتر بە دارەکەی ڕێگاکەی گرتە بەر و لە شەقامەکە پەڕیەوە تا لە چاوانی چاو کاڵەکە ونبوو ..تای سەیری قوتووە گەرمەکەی دەستی کرد کە بڕێکی باش لە خواردنە دڵخوازەکەی خۆی تێیدایە کیمباپ ..
ڕەنگە ئەمشەو شەوی بەختی بووبێت یان چی ؟
چونکە جیاواز لە شەوەکانی تر بە پرسیەتی ناخەوێوە لە کۆتاییدا گفتوگۆیەکی کەمێک گەرمی هەبوو لەگەڵ کەسێک کە هەر نەیئەناسی بە باشی ..
Cut
⊹ ࣪ ﹏𓊝﹏𓂁﹏⊹ ࣪ ˖
﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌Sat~26-oct-2024
ببورن بۆ درەنگ دانانی ئینجا
هیوادارم بە دڵتان بووبێت 🌷✨🏹
YOU ARE READING
"چـاوەکـانت دەڵێـنـ≯🖤^
Cerita Pendek✼ •• ┈┈๑⋅⋯ ୨˚୧ ⋯⋅๑┈ •• ✼ چـــاوەڪــــــانـــت ڕۆمــــــانہ منـــیـــشـــ ئــــــاشــــــقۍ خـــوێـــنــــــدنەوەیــــــم!!!♡ ┌─────━┿──┿━─────┐ •𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫:𝐓4𝐞𝐤𝐨0𝐤_𝐯𝐤 •𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫:𝐓4𝐞𝐤𝐨0𝐤_𝐯𝐤 •𝐒𝐭𝐚𝐫:1/1/2023 •𝐄𝐧𝐝;...