𝘠𝘰𝘶𝘳 𝘌𝘺𝘦𝘴 𝘛𝘦𝘭𝘭 ⁵

167 32 133
                                    

•I Hope Your Enjoy It𓍯𓂃𓏧♡

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•I Hope Your Enjoy It𓍯𓂃𓏧♡

﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌

-ئەو پێشتر یاریزانی بۆکسێن بوو !!


•••

تای ماوەیەکی باش لە بیرکردنەوە قوڵەکانی بوو دەربارەی ڕابردووی بەڵام .. لە کۆتایدا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وازی هێنا لە وەستان و بڕیاریدا بڕواتە ژورەوە

لەگەڵ یەکەم هەنگاوی بۆ ناو بیناکە دەیتوانی پیاوەکان ببینێت کە چۆن لەسەر ستەیجەکە شەڕ و ڕاهێنانی توند دەکەن  و هاوارەکانیان و بۆنی ئارەقەکانیان تەواوی شوێنەکەی پڕ کردبوو ..

چاوەکانی ڕۆشتە سەر هاوڕێکەی سان
ئەو وەک هەمووکات هانی یاریزانەکانی دەدات تا باشتر و باشتر شەڕ بکەن ..

بزەیەکی کزی کرد کاتێ بیرکووتەوە پێشتر لەگەڵ ئەویشدا هەمان شتی کردووە ..

کاتێ هەستی بەوە کرد کە سەرنجەکانی سان گواستراوەنەوە سەر خودی خۆی بە خێرایی شێوەی خۆی ڕێک خستەوە لەکاتێکدا هاوڕێکەی بە شۆکەوە لێی دەڕوانی ..

سەری نزم کرد بەڵام
دەیتوانی گوێبیستی هەنگاوە خێراکانی ئەو بێت کە چۆن لێی نزیک دەبێتەوە

«تـــــــــای!! ... تای پێم بڵێ ئەو هەموو ماوەیە لە کوێ بوویت،دەزانی چەند خەمی تۆم بوو لەگەڵ سەرۆک!!پێم بڵێ چی ڕوویداوە بۆچی حاڵت وایە هێندە لاواز بوویت هیچ شتێکی خراپ روویداوە؟»بە شڵەژاویەوە قسەکانی دەکرد و شانی تای ڕادەوەشاند لە کاتێکدا تەواوی جەستەی دەپشکنی ..

«دەمەوێت سەرۆک ببینم»
بە تۆنە سارد و قوڵەکەیەوە وتی

...

«کەواتە بۆچی لە ناکاو ون بوویت و گەڕایتەوە،تەنانەت ئێستا چ سوودێکت هەیە؟لەو کاتەی کە من هەموو متمانەیەکم پێت بوو بۆ چارەنووسی ئێرە ڕاستەوخۆ ون بوویت وەک ئەوەی هەر نە بووبێتی»پیاوە بەتەمەنەکە بە دەنگە لەرزۆک و پڕ لە تووڕەیەکەوە وتی

ئەو خاوەنی ئەم هۆڵە وەرزشیە بوو کە پێشتر تای لێی وەک یاریزانێکی بۆکسێن کاری دەکرد .. پیاوە بەتەمەنەکە بۆ تای وەک باوکێک وابوو وە بەهەمان شێوە ئەویش تای وەک کوڕێکی خۆی سەیر ئەکرد  ..

گەرچی پێشتر تەنها بە چاوانێکی پر لە سۆز لێی ئەڕوانی بەڵام ئێستا  و ئەمڕۆ تەنها بە تووڕەی و بەتاڵی

وە لە کۆتایدا تای پێیوایە
-مافی خۆیەتی وابێت.
ئەو شایەنی ئەوەیە

«سەرۆک تکایە ئارامبە هە...»
سان وتی بە هێواشی ئەو دەیویست کە پەیوەندی ئەوان وەک پێشتر لێ بکاتەوە بەڵام وادیارە شکستی هێنا پێش ئەوەی دەست پێ بکات

چونکە پیاوە بەتەمەنەکە بە توڕەی قسەکانی پێبڕی و وتی«بێدەنگبەەە سانن»

«ببمبورە»... بە هێواشی وتی
لە کۆتایدا بوێری ئەوەی بۆ هات ڕووخساری هەڵبرێ کە لە شەرمەزاریدا نزمی کردبوویەوە .. دەیتوانی لە لیستی یاریزانەکان هێشتا ناوی خۆی ببینێ چ هەستێکە دوایی تێپەربوونی سێ ساڵ.
چ شەرمەزایەک لە ناخی هەیە بەرامبەر ئەو کەسەی وەک باوکیەتی،دووبارە سەری نزم کردەوە  نایەوێت چاوەکانی خاڵی لاوازی دەربڕنن نایەوێت یەک چرکەی تر لێرە بمێنێتەوە  ...

«تکایە بمبەخشە ، بەڵام ئەوەی گرنگە و من بۆی هاتووم ئەوەیە کە من  بە تەواوی دەست لەم کارەم بکێشمەوە»

«چییی»سان وتی بە شۆکەوە
بێگوومان پیاو بەتەمەنەمەکەش لە شۆکدایە

«تایهیۆنگ چۆن تۆ چۆن کارێکی وا دەکەی مەگەر ئەوە خەونی منداڵیت نەبوو سەیرکە کێشە نیە چی ڕوویداوە لە ڕابردوودا دووبارە دەست پێبکەوە»
سان هەموو وشەکانی بە خێرایی ئەوت دەیوست بڕوا بە کوڕەکە بهێنێتەوە و دەستبەرداری خەونەکەی نەبێ

بەڵام زۆر درەنگە ئەوەی تر دەمێکە لە لێواری دەریاکە سەیری نقوم بوونی خەونەکانی دەکات ..

«من بڕیاری خۆم داوە»
وتی و هەڵسایەوە

«تکایە بمبوورە»
بە کزی وتی کاتێ بۆ کۆتاجار خۆی چەماندەوە وەک ڕێزێک بۆ ئەو کەسەی وەک باوکی وابوو،دواتر وەک خێرای با ژوورەکەی جێهێشت.

دڵخۆشی و پێکەنینەکانی هۆڵەکە
ئەو شوێنەی کە دڵۆپ دڵۆپ ئارەقی ماندووبوونی ڕاهێنانی لێدەکرد جێیهێشت
خەونی ڕابردووی و ئێستاشی جێهێشت
لەناوی برد،بەدەستەکانی خۆی

هەرچیەک بێت ئەو پێیوایە شایەنی دڵخۆشی نیە هەرگیز ..

ᥫ᭡...
ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی داهاتوو ~:

حەفتەیەک تێپەریووە بەسەر بینینی چاو ڕەشەکە لە کۆتایدا ئەمرۆ دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ بینینی دراماکەی وەک چۆن خۆی وتی

تای بەتەواوی ژوورەکەی ڕێک خستووەو پاکی کردۆتەوە وە پەنجەرەکانی کردۆتەوە وە خۆشی شۆردوە لە هەمووی گرنگ تر پێڵاوی تازەی کڕیوە ..

تاکە شت کە پێویستە هاتنی کوڕە بچووکەکەیە
کاتەکەشی زۆر  نزیک بۆتەوە بۆ پەخش کردنی دراماکە بەڵام وادیارە  کە بچووکەکە درەنگ ئەکەوێت ..

بۆیە بڕیاری دا بۆ ساتێک چاوە ماندووەکانی دابخات کاتێ خەریک بوو بەتەواوی تێکەڵ بە جیهانی خەو بێت دەنگێک دڵی لەرزاند لەنێوان سەدەها دەنگە ئاڵۆزەکانی دەرەوە گوێچکەکانی تەنها و تەنها گوێبیستی ئەو ئاوازە ئەبوو

~تـک تـک تـک~
دەنگی بەرکەوتنی دار بۆ ئەرزەکە
وادیارە لە کۆتایدا ئەوگەیشت ؟
بە خێرایی چاوەکانی کردەوە کاتێ زانی دەرگاکە کرایەوە ..

«سڵاو،کەمێک درەنگ کەوتم وایە؟»
بە دەنگە نەرم و لێوە پڕ لە بزەکەی پرسی

Cut
⊹ ࣪ ﹏𓊝﹏𓂁﹏⊹ ࣪ ˖
﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌﹌
هـای²

هیوادارم بە دڵتان بووبێ شەکرەکان🫶🦋🪄

"چـاوەکـانت دەڵێـنـ≯🖤^Where stories live. Discover now