چێژی لێ ببینە گیانم ..._________________
نەفرەت نامەوێ هاوەڵی ئەو بم
بە هەموو هێزمەوە نینۆکەکانم لەمەچکم دەخشاند تاکو ئەو جوتە باڵە لابدەم بەڵام نا هەرگیز ناکرێلە شوێنەکەمەوە هەڵسامو نزیکی شوشەکە بومەوە
دەستم دا لێی بەو پەری هێزەوە منی دور خستەوە ئازاری دام وەکو تەزوی کارەبا هەستم پێی کرد کە بەنێو دەمارەکانمدا دەڕۆشتلە ئەرزەکەوە هەڵسامو دەستم بەسەرمەوە گرت
؛ بەنەفرەت بیی چی ڕودەدا ..لە ترسدا زو گەرامەوە ژورەکەم
هاتو چۆم دەکرد بەبێ وەستان
بیرم دەکردەوە ئێستا پێویستە چی بکەم جۆنگکوک بزانێ دەمکوژێ بەدڵنیایەوە دەمکوژێ ...بەنەفرەت بی تایهیۆنگ تۆ لە کوێوە هاتی بۆچی ژیانی هاوسەریم دەشێوێنی ...
لەپڕ ڕاچڵەکیم کاتێک زەنگی موبایلەکەم هات ..
چاوەکانم فراوان بون کاتێک نامەکەم بینی
{وەرە بۆ لای ڕوباری هان و ئەو هاوسەرە دڵ پاکەت ببینە کە خەریکی چ کارێکە .}بە شڵەژاوەیی هەنگاوم نا بۆ دەرەوەی ماڵەکە
؛ دەمەوێ بڕۆمە لای ڕوباری هان ..شوفێرەکەم بە شڵەژاوەیی وتی ؛ گەورەم ئەمشەو درەنگی کردوە بەیانی دەکرێ بچین ..
هاوارم کرد بەسەریدا ؛ چیم وت هەر ئەوەیە ئیتر ...
لەو باوەڕەدام نهێنی جۆنگکوک بزانم کە ئەم هەموو کاتە منی بەلاوە ناوە دەبێ هۆکارێکی هەبێ
___؛تۆ لێرە بمێنەوە مەیە خوارەوە ...
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم وە سەیری مۆبایلەکەم کرد
؛ ئافەرم یەک تۆز بەلای چەپدا بڕۆ ڕێک پشتەوەی ئەو کافێیە بچوکە
...بەگوێرەی تەعریفی ئەو دەڕۆشتم تاکو لە پەنای دیوارەکەوە وەستامو ئەو دیمەنە قێزەونەم بینی
بەڵێ چاوەکانم شایەتی ئەو دیمەنە بون کە ئێستا هاوسەرەکەم دەمی کچێکی دیکە ماچ دەکاو خەریکە خیانەتم لێدەکا ...
__________________
خۆشم ئەوێن ♥️
YOU ARE READING
BLUE hair demon//k.t.h//
Детектив / Триллерپاشای شانشینی دراگۆلا لە زانکۆی مرۆڤەکان دەست دەکات بە خوێندن بەمەبەستی دۆزینەوەی ژنی مەسئولە دزەکە !