Chapter{1}

214 50 98
                                    



{ دەست پێبکەو چێژی لێ ببینە .....}


〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️〰️




قاچەکانی تێکئاڵاو کتێبەکەی لێ کەوتە خوارەوە
دوبارە دارێک بە قۆڵی چەپیدا کێشرا وە شوێنەواری سور بونی دوای خۆی جێهێشت ... بە شکاوەیی هەوڵی دەدا کتێبەکە هەڵبگرێو دوبارە لەسەر سەریدا دایبنێ

هەموو هەوڵی خۆی دەدا کە هەنگاوەکانی نەلەرزن و وای لێنەکەن دوبارە کتێبە جێگیرەکانی سەر سەری بکەون
تاوەکو دوچاری لێدانێکی زۆرتر نەبێ .....

نەفرەتت !ئەم جارە بە خراپتر لە جاری پێشو کەوت
دەنگی کەوتنی ئەوو دو دانە کتێبە لە هۆڵەکە دەنگی دەدایەوە

سەرپەڕشتی کۆشکەکە دوبارە دارەکەی بە پشتیدا کێشا
ئەم جارە بەدەنگەوە هاواری کرد وە لەو کچەی دەڕوانی کە دەستەکانی لەنێو یەکدا گرێداوەو بە ترسەوە سەیری قاچەکانی دەکا وە لە ئازاردا لێوەکانی دەکڕۆژت

؛خانمانە ڕێ بگرە خانمانە تۆ خێزانی بەڕێز جۆنگکوکی ئەمە لە ئاستی ئەودا نییە کە بەم شپڕزەییە ڕێگا بکەی لەگەڵ جەنابیاندا
گەر هەوڵ نەدەی تا دو بەیانی فێر ببیت منو خۆشت بەرەنگاری سزا دەکەیتەوە ....

ئەم کچە ناسکە دوبارە بە دڵ پڕی سەری جوڵاند وە قژە زەرد کاڵەکەی خستە بان گوێی پاشان کتێبەکەی خستە سەر سەریو ئەم جارە بە وریاییەوە سەری بەرز کردەوە هەنگاوی بچوکی دەنا بۆ پێشەوە

باسی چاوەکانی ناکەم کە گۆمێکن لە ئاوی سوێر ..

ئەمە داد پەروەری نییە ئەو دەبێ هەموو شتێکی بێ کەمو کوڕی بێ بۆچی ؟
چونکە ئەو ژنە تاقانەکەی جیۆنە ...

_________________

بە ناڕازیبونەوە بۆڵەی کرد ؛ نامەوێ ...

هاوسەرەکەی کە دەکاتە جیۆن جۆنگکوک بە هێواشی دوپاتی کردەوە چونکە پێی وابو دەرفەتێکی باشە تا خانمەکەی خۆی بەدور بگرێ لە توڕەبونی وە ئەم جارە وەڵامێکی قایل بوی پێشکەش بکا ..

جۆنگکوک؛ بەرزتر ..گوێم لێنەبو ...
جلەکەی بە توندیەوە گرتو هەوڵی دەدا فرمێسکەکانی بوەستێنێ
؛نامەوێ بچم بۆ زانکۆ نامەوێ بخوێنم تکایە ...

ئەو زۆر زیاتر لەهەموو
شتێک حەزی بە زانستو زانیاری بو بەڵام زۆر باش دەزانێ کە کوشتن کاری ڕودەدا گەر لەوێ هەر کەسێک بیەوێ سەیری بکا یاخوت قسەی لەگەڵ بکا
ئەو نایەوێ کەس بەهۆیەوە بمرێ ئەو دەزانێ کە
بێڕەحمی یانی هاوسەرەکەی

ئەو زلەیەی کە بەری کەوت بەس بو تا بە هێزەوە بە ئەرزەکەوە بکەوێ
وە دەستی لەسەر شوێنی سڕ بوی داناو چاوەکانی بە ملکەچی لە قاچی مێردەکەی جێگیر کرد مەگەر دەتوانێ بوێری هەبێ سەیری چاوی بکا ..

لە ترسا ڕاچڵەکی کاتێک وەکو هەموو جار گوێ بیستی هاوارەکانی بو
؛ دەتەوێ پێم بڵێن ژنەکەی جیۆن خوێندەواری نیەو دوا کەوتوە گێلو نەفامە
دەتەوێ گاڵتەم پێ بکەنو بمکەیتە بنێشتی سەر زاریان
زۆر سەهویت دەچیو دەخوێنی وە دەتکوژم گەر نمرەکانت حەیا بەر بنو کار لە پێگەم بکەن تێگەشتی. ؟

وەڵامی پسیارەکەی تەنها هەژانی سەری ژنەکەی بو پاشان دوبارە بە ساردیەوە وتی ؛ دەفن بە لەبەر چاوم ...

———————-

هەلەو دڵەکانم 🌷☺️هیوادارم لەم چیرۆکەمدا خوێنەرێکی زۆرم هەبێو بتوانی چێژی لێ ببینیت ☺️وە دەمەوێ بزانم بۆچی ناتوانم وێنە دابنێم🥲

BLUE hair demon//k.t.h//Where stories live. Discover now