· CHAPTER ۩ 15 ·

2.3K 376 60
                                    

هەر بەڕاستی بەڵێنەکان بۆ ئەوە دراون کە بشکێنرێن، وانییە؟ بێکهیۆن بەڵێنی دا کە چیتر ڕێگە بە سێهون نادات ئازارم بدات هەروەها سێهون وای لێ کردم بەڵێن بدەم جارێکی تر نەگریم، ئەم شەو هەردوو بەڵێنەکە شکان، بەڵام ناتوانم خەتای کەس بگرم، هەرچەند زیاتر لەگ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هەر بەڕاستی بەڵێنەکان بۆ ئەوە دراون کە بشکێنرێن، وانییە؟ بێکهیۆن بەڵێنی دا کە چیتر ڕێگە بە سێهون نادات ئازارم بدات هەروەها سێهون وای لێ کردم بەڵێن بدەم جارێکی تر نەگریم، ئەم شەو هەردوو بەڵێنەکە شکان، بەڵام ناتوانم خەتای کەس بگرم، هەرچەند زیاتر لەگەڵیان بمێنمەوە، شتەکان زیاتر خراپتر دەبن هەروەها ترسم بۆ لەدەستدانی یەکێکیان زیاتر دەبێت.

کاتێك بێکهیۆن لە باوەشی کردبووم نەمدەتوانی قسە بکەم، نەفرەت، زۆر جەرگبڕانە بوو، وەستام تا ئەو سەرەتا باوەشەکە ببڕێت، ئێستا بەتەواوی هێمن بووەتەوە بەڵام هێشتا فرمێسکم لە برژانگەکانیدا دەبینی.

هەموو فرمێسکەکانی ترم سڕی و هەوڵمدا هەستمەوە❞پێگی، تۆ پێویستە بخەوی❝لوهان وتی و یارمەتی منیدا کە هەستمەوە.

❞نەخێر، ئێوە هەمووتان بریندار بوون...هەر نەبێت با چارەسەرتان بکەم❝وتم.

❞پێگی، تەنها پشوو بدە❝بە سەیرکردنێکی سەرسەختانە سەیرم کرد، ئەگەر لە شتێکدا باش بم، ئەوە کەلـلـەڕەقییەکەمە.

وازیان هێنا ڕێگەیاندا ئەوە بکەم کە دەمەوێت، هیچ نەبووم بۆیان تەنها بارگرانییەك نەبێت هەروەها ئەوە تاکە ڕێگایە کە بتوانم چاکی بکەمەوە، پاکەتی دەرمان و برین پێچەکەم دەرهێنا تا برینەکانیان بپێچم.

برینی سەخت و گەورەیان نەبوو، تەنها هەندێ هەڵئاوسان، ڕووشان و برینی بچووکیان هەبوو، بێکهیۆن لەهەموویان زیاتر بریندار بوو، بەڵام وادیارە ئێستا باشترە.

❞دەزانی کێشەیەکی ئەوەندە گەورە نییە، تەنها چەند ڕووشانێکی بچووکە❝شیومین بۆڵاندی کاتێ برین پێچەکەم لە قاچی پێچا❞ئەگەر کەسێك هەبێ پێویستی بە چارەسەر بێت، ئەوە تۆی، دوو ئەهریمەن وزەکەتیان بردووە، دەبێ لە ئێستادا تەنانەت نەشتوانی بجوڵێیتەوە❝

دەستم خستە سەر ناوچەوانم چونکە هەستم بەوە دەکرد کە خەریکە لە هۆش خۆم دەچم، بەڵام پێویستە ئارام بگرم.

❞تەنها ڕێگە بدە بیکەم، تۆ کۆتا کەسی، بەڵێن دەدەم دواتر پشوو دەدەم❝پێم وت و برین پێچەکەم بەتەواوی لە قاچی ئاڵاند.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now