· CHAPTER ۩ 62 ·

1.9K 286 34
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ




ئەو ساتەی بەخەبەر هاتم سەقفێکی نەناسراوم بینی. تەنها هەموو شتێك لای من نەناسراوە...ژوورەکە، جێگاکە، دیوارەکان، تەنانەت دیمەنی دەرەوەی پەنجەرەکەش.

هەوڵمدا هەستمەوە سەرپێ بەڵام هەموو جەستەم سڕبوو، بەهەمان شێوە بینایم لەوە ڕوونتر نابێتەوە، دەمتوانی کەم کەم جوڵە بکەم بەڵام زیاتر لەوە، من تەنها بێ دەسەڵاتم.

"(چاوەڕێی تۆم دەکرد تا بەخەبەر بێيتەوە)"

بەهێواشی سەرم سوڕاند و شێوەی کەسێکم بینی لە کۆتایی ژوورەکەدا دانیشتبوو. لەوانەیە بینایم کەمێك ڵێڵ بێت بەڵام دەزانم ئەو دەنگە هی کێیە.

لەسەر کورسییەکە هەستا و بەرەو لای من هەنگاوی نا. بینایم دەستی کرد بە ڕوونبوونەوە هەروەها هیوادارم هەرگیز ڕوون نەبووایەتەوە...هیوادارم هەرگیز ڕوون نەبووایەتەوە چونکە ڕقم لە بینینی سەیرکردنەکەی بوو کە لە ئێستادا چەند ساردوسڕە.

"(بــۆچــی؟)"هەتا ئێستا، هێشتا دەمەوێت هەمان پرسیاری لێ بکەم. بۆچی ئەمەی کرد؟

ئێستا هەموو شتێك خەریکە ڕوون دەبێتەوە. کۆتا ساتم بەبیر هاتەوە کە ڕوویدا. ئەلێیستەر هات هەروەها هەموویان ئامادەبوون بۆ شەڕ بەڵام لەپڕ بێکهیۆن منی هێنایە دواوە و ئەو دەرزییە پڕ دەرمانە نەفرەتییەی لێدام.

"(بــۆچــی؟)"تەنها پرسیارەکەی گێڕایەوە بۆ من.

قۆڵم بەکارهێنا بۆ ئەوەی خۆم بەرزبکەمەوە و بچمە باری دانیشتن تا هەرنەبێ دەمتوانی باشتر سەیرکردنەکەی ببینم.

"(ئەمە تەنها تەڵەیەکەی بێ بەزەییانەیە، وایە؟ تۆ بێکهیۆن نیت، تۆ ناکرێت ئەو بیت)"پرسیم.

سەیرکرنەکەی بێکهیۆن تێك نەچوو، چاوەکانی بە یەك شێوە و بێ هەست مایەوە. دەستی درێژکرد و بە یەكێك لە دەستەکانی دەستی بە ڕوومەتمدا هێنا.

"(خۆزگە تەڵەیەك بوایە)"وتی و پەنجەکانی لە ڕوومەتمەوە بەرەو ملم چوون پاشان بۆ شانم.
"(بەڵام پێویستە تۆ ڕووبەڕووی ڕاستی ببیتەوە)"

قۆڵیم گرت و سەیری ئەوم کرد"(بـێـکـهـیـۆن...)"بە دەنگێکی بێ ئومێدانە وتم"(بـێـکـهـیـۆن)"دووبارە وتمەوە وەك ئەوەی کە بانگکردنی بیهێنێتەوە هۆش خۆی.

وا هەست دەکەم کە خەریکە هەرەس دەهێنم و دەگریم بەڵام فرمێسکەکانم دادەمرکاندەوە. ئەو بێکهیۆنەی کە ئێستا لەبەردەمم وەستاوە هەمان ئەو بێکهیۆنەی جاران نییە کە لەگەڵی ڕاهاتبووم. ئەو نەرمونیانییەی ئاسایی کە لە دەنگیدا هەیە، هەروەها ئەو سەیرکردنە گرنگی پێدەرانەکەی نەماون.

"(پـێـگـی داوای لێبوردن دەکەم کە پێویستە بەمە بگات)"بێکهیۆن بە نەرمی وتی.

ڕووم گرژکرد"(داوای لێ خۆشبوون مەکە ئەگەر مەبەستت نییە)"بۆڵاندم. کۆتا شت لە ئێستادا پێویستم بێت داوای لێبوردنێکی بەتاڵە.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Où les histoires vivent. Découvrez maintenant