· CHAPTER ۩ 48(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑇𝑤𝑜) ·

1.9K 299 13
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



Jiyong's POV

من و پێگی سەیری ئۆتۆمبێلەکەمان دەکرد لەبەرچاومان دیارنەما، هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا کاتێك دیارنەمان.

"(دەبێت بڕۆین؟)"پرسیارم لێی کرد.

"(بە تاکسی دەڕۆین؟)"پرسی.

"(ئۆتۆمبێلم پێیە، با بڕۆین)"ڕازی بوو و لەگەڵ من دەستی بە ڕۆیشتن کرد.

"(ئەمە زۆر لەناکاوە، دڵنیایی کە کێشە نابێت بمێنمەوە؟)"پرسی"(دەتوانی تەنها من ببەیت بۆ هۆتێلێك و لەوێ بمێنێنمەوە)"

"(کێشە نییە، بەهەرحاڵ من بەتەنها دەژیم، ئەوە بەهیچ شێوەیە کێشە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوان دەمکوژن ئەگەر بەجێتبهێڵم، ئێستا من بەپرسم لە تۆ)"پێم وت.

وەستاین کاتێك گەیشتین بە ئۆتۆمبیلەکەم"(ئازیزەکەم بناسە)"پێکەنیم.

سەری ڕاوەشاند پێش ئەوەی بچینە ئۆتۆمبێلەکەوە، ئۆتۆمبیلەکەم ئیشپێکرد و دەستم کرد بە لێخوڕین.

"(ماوەیەکی زۆر دەبێت کە ناو شارەکەم بینییوە، گڵۆپی سەر جادەی زۆری لێیە)"

بەردەوام بوو لە سەیرکردنی دەوروبەری بە دڵخۆشییەوە"(هەرگیز ناچیتە دەرەوە؟)"

"(تەنها دێم بۆ قوتابخانە و دەگەڕێمەوە ماڵەوە، بەدەگمەن سەیری دەرەوە دەکەم، ماوەیەکی زۆر دەبێت کە بەشەو ناو شارم نەبینییوە)"بە پەرۆشییەوە وتی.

"(دەزانی بۆ کەسێك کە بەشێوەیەکی کاتی لەماڵ دەرکراوە، تۆ بەڕاستی بەجۆش دیاری)"پێکەنیم.

"(هـێـی، من دەرنەکراوم، ئەگەر ئەوان وابیردەکەنەوە ئەمە باشترین بڕیاڕە کەواتە کێشە نییە)"وتی.

لەلای فرۆشگایەك وەستاین، من سەرەتا لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم و پێگیش دوای من کەوت.

"(لـێـرە چـی دەکـەیـن؟)"پرسی.

ـ"(Well تۆ میوانی منی، فەرموو هەرچییەکت دەوێت هەڵیبگرە)"وتم.

"(پارەم پێ نییە)"وتی.

"(پێشتریش دەتویست لەجیاتی ماڵی من بچیت بۆ هۆتێل)"گاڵتەم پێی کرد"(من پارەکەی دەدەم، تەنها هەرچییەکت دەوێت هەڵگرە)"

سەرەتا نەجوڵا، ئێستا نەڵێی زۆر شەرمنە بۆ ئەوە؟

"(پـێـگـی، تەنها ئەوە هەڵگرە کە دەتەوێت، خواردن، خواردنەوە...شتومەکی کچان ئەگەر لە Time of month دا بی)"بە لێدانخواردنێك پاداشتی قسەکەم وەرگرت.

"(تەنها بۆ یەك شەو دەمێنمەوە، من باش دەبم)"وتی.

تەنها هەندێ چیپس و بسکویتم هەڵگرت، ئەوەندە خواردنم نییە لەماڵەوە، دوای کڕینی ئەوەی کە دەمانویست، بەرەو ماڵەوە بەڕێکەوتین.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now