· Special Chapter ۩ 𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑂𝑛𝑒 ·

2.1K 321 4
                                    

━─━────༺✿༻────━─━


بەهێواشی سەیری هەمووانم دەکرد کە چێژیان لە ئاهەنگەکە وەردەگرت، دەتوانم بڵێم کاتێکی خۆشیان هەیە"(پێگی تۆ زۆر بێدەنگی)"


لام کردەوەو بەڕێز دەیمنم بینی کە بەرەو لای من دەهات.

بە زەردەخەنەیەك پێشوازیم لێی کرد"(لە ڕاستیدا باشم، تەنها نازانم دەبێت لە ئاهەنگەێکی لەم شێوەیەدا چی بکەم)"

"(ئەوە سێهون نەبوو کەمێك لەمەوبەر لەگەڵ تۆ بوو؟ ئەی کوڕەکانی تر؟)"پرسی.

"(لەگەڵ من بوو، بەڵام پێم وایە دەبێت کەمێك لەگەڵ خزمەکانیدا بێت، هەمان شتیش بۆ کوڕەکان ڕاستە، ئاهەنگێکی لەم شێوەیە زوو زوو ڕوونادات بۆیە دەبێت زۆرترین چێژی لێ وەرگرن...هەروەها تۆش گەورەم)"وتم.

"(پێم وایە بەشی خۆی لەگەڵ میوانەکان بووم، پێویستە کات لەگەڵ بووکی داهاتووم بەسەر بەرم تۆش پێت وانییە؟)"بەنزیکەیی خەریك بوو بخنکێم.

"(تکایە شتی وا مەڵێ، ئەوە ڕوونادات)"وتم.

بەڕێز دەیمن پێکەنی"(پێم وایە ڕوودەدات، لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن سێهون داواکراوی، ناوی ئەو لەسەر مەچەکت هەیە)"

"(لەڕاستیدا ئێمە پێشتر قسەمان لەسەر ئەوە کردووە سێهون وتی کە هیچ هەڵبژاردنێك نەکراوە)"وتم، هەروەها ئەوەشم بیرهاتەوە کە چەند بەئازار بوو کاتێك وتی منی خۆشناوێت...لەڕاستیدا بۆچی منی خۆشبوێت؟ وتی کە مەبەستی ئەوە نەبووە بەڵام هێشتا هەر بەئازارە.

نەفرەت، هەستەکانم بۆ سێهون بەردەوامە لە بەهێزبوون، من ناترسم یان شتێكی لەو بابەتە بەڵام ئەگەر بەرەو زۆر خۆشویستن خۆشمویست...ئەوا تووشی ئازار دەبم چونکە لە کۆتاییدا، تەنانەت نازانم سێهون هەست بە هەمان شت دەکات یان نا.

بەڕێز دەیمن زەردەخەنەی کرد و دەستی هێنا بە شانمدا"(تەنها زۆر بیر لەوە مەکەرەوە هەروەها بە شێوازی خۆت هەڵسوکەوت بکە بە هەنگاوەکانی خۆت)"

"(تۆ و سێهون زۆر جیاوازترن بەبەراورد بە من و هێلێنا بەڵام دەزانم گرنگ نییە بارودۆخەکە هەرچییەك بێت، ئەگەر ویسترابێت ببیت بەوە ئەوا دەبێت ببی)"

"(چۆن تۆ و خاتوو هێلێنا یەکترتان ناسی؟)"پرسیم.

"(چیرۆکەکەی ئێمە وەك چیرۆکە ئەفسانەییەکان وابوو، هیوادارم زۆر بە بێزارکەری نەزانی)"پێکەنی.

"(من زۆر لە پەرۆشی پەرۆشترم تا گوێم لێی بێت)"زەردەخەنەم کرد.

KING's POV•

لە ناوەڕاستی وەرزی بەهار بوو هەروەها وەك هەموو ڕۆژەکانی تر، من و براکەم هەموو ڕۆژەکەمان بە خوێندن بەسەر برد.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now