🕸🕷Part-68-mafia🕷🕸

401 106 5
                                    


بەڕێ کەوتم بۆ ئەو شوێنەی کە یۆن وتی کافێیەکی بچوک بو
چومە ژورەوە ئەوم بینی بێ سڵاو کردن دانشتمو سەیری چاویم کرد
یۆن ؛بۆچی سڵاو ناکەی ؟
نەمویست جوابی پسیارەکەی بدەمەوە بۆی ەبابەتەکەم گۆری
؛کوا براکەم؟—پرسیم لە کاتێک دڵم پڕە لە ئازار برینێک کە چارەسەری نیە
یۆن؛سەرەتا بڕیارەکەت —بە شێوەیەکی سادە وتیو پشتی دا بە کورسیەکەوە
ئاھێکم ھەڵکێشاو چاوەکانم پڕ بون ئەوەی ئێستا لە دمم دێتە دەرەوە تەواوی ژیانم سەراو ژێر ئەکاو بە دەستی خۆم خۆم ئەکەمە دۆزەخەوە دەستم توند لەیەک گیر کردو ھەمو توڕەیو برینداری ناخم لە دەستا دەرکرد
بە دەنگێکی لەرزیوەوە وتم ؛من ھاوسەرگیریت لەگەڵ ئەکەم
لەگەڵ وتنی ئەو وشەیە چاوەکانم داخست وە فرمێسکەکانم ڕێچکەیان گرت بۆ خوارەوە
زەردەخەنە بێتامەکانی ئەویش وای لە دڵم کرد کە پارچە پارچە بێ
ئایی خوایە یارمەتیم بدە
یۆن لەکاتێک بە زەردەخەنەی ھێمنانەوە سەیری ئەکردم وتی؛باشتریب بریارت داوە بانگ رۆس —مەبەستم لە بانگ رۆس واتا چۆن کاتێک کچ شو ئەکا نازناوی پیاوەکەی وەر ئەگرێ وەک کیمو لی و ھیتریش وە بانگیش یەکێکە لەمانە ھیوادارم لێم تێگەشتبن😍
لەگەڵ ئەم وشەیە چاوەکانم فراوان بون ئاخخ رۆس گەمژە ئەی چاوەڕێی چی ھا تۆ ئەبیتە ھاوسەری
یۆن ؛شتێکی تریش ئەبێ بەم نزیکانە بە جیدی بڵێی بە دمی خۆت پێی ئەڵێی کەوا من ئاشقی یۆن بومەو ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکەم سەیرکە رۆس نەکەی شتێکی ھەڵە بلێی تێگەشتی
دوای ئەوە براکەت ئازاد ئەکەم وە ئەو کات تۆ ئەبەمو بەیەکەوە ئەژین وەک دو ھاوسەری جوان

چیی من خۆم بە جیدی بڵێم چۆن من ناتوان نا فرمێسکەکانم  زیاتر کەوتن ئەو بە پەنجەکانی بۆمی ئەسڕی لەکاتێک من لە نێو پسیارو خەڵەکانی مێشکم نوقوم بوبوم
دوای ئەوە سەیری چاویم کردو وتم ؛منئەوە ئەکەم
دوای ئەوە ھەڵسامو بە ڕاکردن چومە دەرەوە
بەرەو ماڵەوە رۆشتم لە کاتێک بۆ یەک چرکەش فرمێسکەکانم واز یان نەھێنا لە ھاتنە خوارەوە
ـ
ـ
جیدی
مینۆ؛واتا تا ئێستا بەینتان نیە !!!
؛بەڵێ تەنانەت ئەو گەمژەیە ھیچ ئامادە نیە واز لە رۆس بێنێ وە خوێنی پێداو وە قسەیەکی زۆر سەیری کرد
مینۆ ؛چی وت ؟
؛وتی کەوا بەم زوانە شتێک ئەبێ کەوا شۆکت ئەکاو ئەت روخێنێ  ئەبێ مەبەستی چی بێ ؟
مینۆ ؛ئمم نازانم بەڵام ئەویش کم نیە ھا کەسێکی زیرەکو فێڵبازە ئاگادار بە
؛تەنھا گەمژەیەکە —سەیری کاتژێرەکەی کرد ؛ئۆھھ کات درەنگە ئەبێ بڕۆ
ـ
ـ
ـ
بەرەو ماڵەوە ڕۆشتمئێستا کاتژێر دوی شەوە چومە ژورەکەم رۆس پشتی لە من بو وە بە چەرچەفەکە خۆی داپۆشتبو
بە ھێمنی خۆم گۆریو چومە پاڵی بۆنی قژیم کردو وتم ؛زۆر بیرم کردبوی ئازیزەکەم جارێکی تر وا درەنگ ناگەڕێمەوە چونکە نامەوێ بێ بەش بم لە بینینی چاوەکانت وە ناتوانم ھەڵت سێنم لەخەو رۆس بە جۆرێک منت ئاڵودەی خۆت کردەوە گەر ھەر کەسێک تۆم لێ دوربخاتەوە ئەیکەمە دۆزەخەوەو من بەرگەی بێ تۆیی ناگرم ئازیزەکەم خۆشم ئەوێی بۆ ھەمیشە لام بە ئەوە ھەموو شتێکە لە ژیانما کە داوام کردوە
ـ
ـ
رۆس
لەگەڵ ئەم وشانە چاوەکانم پڕ بون دەستم لە چەرچەفەکەیا توند کردو ھەوڵم ئەدا کۆنترۆلی خۆم بکە م ئەو لە دوامەوە بە ئاسودەیی پاڵ کەوتوە منیش لێرە خەریکە ئەمرم گەر ئەزانی ئێستا ناخی من چی تێدایە خەریکە لەنێو خۆمەوە ئەتەقمەوە
ـ
ھەستم بە شلبونی دەستی کرد لەسەر شانم تا بەر بویەوە بۆم دەر کەوت کە خەوتوە
ھەڵسام بە ھێواشی سەیری ئەوم کرد رێک فریشتەیە بەو قژە سورەوە ئەو جۆرە خەوتنە من ناتوانم ئەمە بکەم
سەیری سەر چەکمەجەکەم کرد قوتویەکم بینی
چومە لایو ھەڵم گرت کردمەوە ئایی خوایە ئەڵقە واتا ئەیەوێ ھاوسەر گیری بکەین
دەستمم لەسەر دمم دانا چونکە دەنگی گریانەکانم زۆر بەرز بو بە ھەردو دەستم رێگریم لێ ئەکرد چاوەکانم لەم ژورە تاریکەدا تاکە شت بون کە ئەدرەوشانەوە
بەپەلە رامکردە دەرەوە چونکە زانیم ناتوانم رێگری لە دەنگی گریانم بکەم

چومە باخچەکە دانشتنو تێر تێر گریام بە دەنگ سوێند ئەخۆم گەر نەخەوتبان ئەوا گوێبیست ئەبون ئەوەندە بە بەرزی ئەگریان ئەوە ئەو فرمێسکانەن کە لە بەیانیەوە رێگریان ئەکەم
پێویستم بەم گریان بو تا تۆزێک ناخم چاک بکەمەوە لەو روخانە زۆرەی کە رویداوە لە نێویا
ـ
ـ
سڵاو چۆنن باشن نزیکەی دو پارت ماوە لەم بەشە 😊
ڤۆتو کۆمێنت😍
بای😘

Mafia -complete ✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon