🕸🕷Part-69-mafia🕷🕸

421 103 14
                                    

🕷
🕸
دوای گریانێکی زۆر گەڕامەوە ژورەکەم
سەیری جیدیم کرد دوبارە چاوەکانم پڕ بون بەڵام ڕێگریم کرد لە ھاتنە خوارەوە
چومە دەست شۆرەکەو دەمو چاوم شۆرد دوای ئەوە بەھێمنی پاڵ کەوتم لای جیدی خۆم خستە لایەکو شێوەم نزیک بو لە ھی جیدی
سەیری چاوی وە لوتیو لێوە جوانەکەی ئەکەم ئەمشەو کۆتا شەوە جیدی کۆتا شەوە لات بخەوم بمبورە تکایە ئەمە لەبەر تۆ ئەکەم نامەوێ لەدەستت بدەم ئەزانم زۆر خەمبار ئەبی بەڵام تۆ بەھێزی دڵنیام  کە دان بەخۆتا ئەگری
ئەمشەو کۆتا شەومە ژیانم کۆتایی ھات جیدی خۆزگە ئێمە بۆ یەک ئەبوین خۆزگە بمتوانیبا ئەو ئەڵقەیە لەدەست بکەم
خۆزگە ڕۆژێک لە رۆژان مناڵم ھەبا لێت ئەبوینە خێزانێکی چەندە جوان ئەوکات من داوای ھیچی ترم نەئەکرد لە خوای گەورە
باشە من تاوانم چیبو سەرەتا دایکم دواتر باوکم دوای ئەوە بڵینگ دوای ئەوەش براکەم ئێستاش تۆ لە کۆتایش خۆم
ھەموو ئەو شتانەم لەدەست دا تەنانەت خۆشم لەدەستا لە دو بەیانیەوە من کەسێکی مردوم وەک پەیکەرێک ئەوەستم لە ژیان
تا دوبارە ئەتبینم ئەوکات چاک ئەبمەوە لە کۆتایا فرمێسکەکانم ئەوەستێ دڵم ئاو ئەخواتەوە
جیدی زۆرم خۆش ئەوێی تکایە بمبورە ئایزەکەم دڵنیام دوای ئەوە نەفرەتم لێ ئەکەیو رقت لێم ئەبێتەوە بەڵام من لە پێناو تۆدا ئەوە ئەکەم نامەوێ لەدەستت بدەم نامەوێ
تۆ ئەوە ئەزانی کە چەندە خۆشم ئەوێی وایە
ھەرگیز لە بیرت ناکەم ئەوە بزانە گەر سەد کەسی تر دەستم لێ بداو لەگەڵما بخەوێ ئەوا من ھەر موڵکی تۆم ھەر بۆتۆم
جەستەم تەنھا یەک جار پەیوەستی جەستەیەکی تر بو ھەرگیز یەکێکی تر ناخاتە شوێنی
لێوت تەواوکەری لێومە
چاوەکانم تەنھا بۆ تۆ ئەبریسکێنەوە خاوەنەکەی ئەبێتە ھۆی گەشانەوەی
ھەمو بەشەکانی جەستەم بیری تۆ ئەکەن
بمبورە تکایە
نەم توانی بخەوم ھەتا بەیانی سەیری جیدیم کردو فرمێسکم ڕشت
بەیانیە
جیدی چاوەکانی کردەوە من تازە کەوتمە خەوێکی قوڵەوە نزیکەی نیو کاتژێر ئەبێ
ـ
جیدی
ھەڵسام لەخەو چاوەکانم کردەوە ئەوەی کە بینیم ئەو فریشتەیە بو کە ھەموو بەیانیان ئەیبینم لەگەڵ بینینی ئەو ئێنیرجی لە لەشما زیادئەکاو لە کارەکەم بەھێزتر ئەبم
وەک فریشتەیەک خەوتوە بە ھێواشی زەردەخەنەم کردو ماچی سەریم کرد ؛خۆشم ئەوێی
ھەڵسا و دەمو چاوم شۆرد جلەکانم گۆریو چومە سەر خوانی بەیانی
دەستم کرد بە نانخواردن
پێم سەیرە رۆس بۆ ھەڵناستێ دیارە ئەمشەو خەوێکی خۆشی نەکردوە
دوای نان خواردن چومە سەر کارەکەم
ـ
ـ
رۆس
ھەڵسام لەخەو سەیری کاتژێرم کرد ئۆھھ دوانزەی نیوەرۆیە
خۆم گۆڕیو چومە خوارەوە شتێکـم خوارد وە بڕیارمدا چەند شوێنێک بکەم چونکە لەوانەیە نەتوانم جارێکی تر ئەو شوێنانە ببینمەوە
ـ
سەرەتا چومە خانوەکەمان
لەدەرگاکەوە سەیرم کرد چاوەکانم پڕ بون ڕۆژانێک ئەم ماڵە خۆشترین یادگاریم تێدا تۆمار ئەکرد
چومە لای تەوێڵە سوتاوەکە یەک بە یەکە ژورە سوتاوەکانم سەیر ئەکرد
دوای ئەوە چومە نێو کۆشکەکە
ژورەکەی باوکم ھێشتا جلەکانی ماون چومو قەمیسێکم لە دۆڵابەکەوە دەرھێناو بۆنیم کردو فرمێسکەکانم کەوتن
دوای ئەوە ژوری براکەم دوای ئەوە ئەو ژورەی خۆم کە پڕ بو لە یادگاریو وێنەی منو بڵینگ لە کاتی سەرکەوتنەکانمان
ئاخخ خۆزگە ژیان ئەگەڕایەوە دواوە ئەو ساتانە چەندە خۆش بون ئەسپسواری راھێنان ماندوبون بردنەوە دڵخۆشی ھەبونی خێزان ئاسودەیی خۆشترین ژیان ئەژیام

ـ
بەناو ھەمو ماڵەکەیا گەڕام دوای ئەوە ڕۆشتم
ـ
چومە سەر گۆڕەکەی باوکم
دانشتمو فرمێسکەکانم کەوتن دەستم بە لیمەکەی دا ئەھێنا وەک ئەوەی دەست بە قژی باوکم دا بێنم
؛باوکە زۆرم بیر کردوی من زۆر تەنیام باوکە من لەنێو چاڵێکیگەورەدام خەریکە ئەمرم لە تێنویەتیا وە ئەمرم لە برسا
کەسێک نیە باوکە کەسێک نیە بێت بۆ لام ژیانی خۆم فەوتاند لە پێناو ئەوانەی دەورو بەرم ئایا ئەمە کارێکی باشە ؟
نازانم بەرای من وا باشترە چونکە بەشی من ھەر خەم خواردنو گریان بوە با تا مردن وابێ تەنھا نەھێڵم کەسێکی تر ھەمان شتی منی بەسەردا بێت
تۆ بۆ نایێیت باوکە بۆ یارمەتیم نادەی گەر تۆ لێرە بایتا ئەوا ھەموو شتێک باش ئەبو ھیچ کام لەوانە روی نەئەدا
گەر تۆ لام بایتایە فرمێسکەکانمت ئەسڕی گەر لێرەبویتایە وزەت پێ ئەبەخشیم
بۆچی ھا باوکە
زۆرت بیر ئەکەم زۆرم خۆش ئەوێی ئەوە لەبیر مەکە باوکە گیان من ھەمیشە تۆم لە دلایەو ھەمیشە بۆنی تۆ ئەکەم
لەوانەیە جارێکی تر نەتوانم بێمە لات بمبورە باوکە بۆ ھەمو شتێک من ببورە
خوات لەگەڵ باوکە
ـ

ھەلەو 😁چۆنن باشن 😀چۆن بو 😊تەنھا یەک پارت ماوە لەم بەشە 😁بەس ئەھا وتم کە سێ بەشە ئەم چیرۆکە 😌جا ئێوە چی ئەڵێن راتان چیە دو بەشەکەی تر نەنوسم 😐تکایە ڤۆت بکەن بەخوا زۆر ماندو ئەبم پێوەی چونکە ئیتر خۆتان ئەزانن قوتابخانە ھاتەوەو ھەموو رۆژ ئەبێ بچینە جەھەنەم جا ناچار کات نیەو ئەبێ شەوان درەنگ بینوسم 😔
ئەتانەێ دو بەشەکەی تر بنوسم ؟😊بای😘

Mafia -complete ✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon