🕸🕷part-60-mafia🕷🕸

427 106 42
                                    



بەیانیە ھەڵسام لەخەو

دەرگابو

ئافرەتەکە ھاتە ژورەوە ؛ئەمشەو باش خەوتی ؟

؛ بەڵێ زۆر سوپاست ئەکەم —زەردەخەنەم بۆ کرد

ئافرەتەکە ؛دەی نانی بەیانی ئامادەیە وەرە

؛باشە

چوە دەرەوە ھەڵسامو چومە دەست شۆڕەکە روخسارم شۆردو چومە دەرەوە بۆ چێشت خانەکە

دو مناڵە بچکۆڵەکەم بینیو لەباوەشم کرد ؛بەیانیتان باش بچکۆڵەکانم

ھەردوکیان ماچیان کردمو منیش ماچم کردنەوە دواتر دانشتینو دەستمان کرد بە نان خوارن
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
جیدی
ئەمشەو نەخەوتم چاوەکانم ئەوە دەرئەخەن ئاوساونو سوڕ بونە دەمارەکانی چاوم زۆر بە ئاسانی ئەبینرێ

ھەڵسام لەسەر قەنەفەکەو چومە دەست شۆرەکە ئاوێکم بە روخسارمدا کردو سەیری ئاوێنەکەی بەردەمم کرد

سەیری روخسارە شێواوەکەمو چاوە سورەکەم ئەکرد کە لەدوری ڕۆس چی لێھاتوە ئەوە ڕۆژێکە وام لێھات ئەی ئەگەر ببێتە دوانو سیان
چومە دەرەوە لە ژورەکەم دواتر بۆ خوارەوە
دانشتم لەسەر خوانی بەیانی بەڵام نە ڕۆس نە سولجی نیە من چۆن نان بخۆم بەتەنیا
دەمێک سەیری خواردنەکەمئەکردو یاریم پێ ئەکرد تاڕۆوان ھات پێم وایە بە ھەواڵێکی خۆشەوە ھاتوە

ڕۆوان ؛گەورەم ئەم کچیە دیار نیە لە ھیچ شوێنێک

سەری داخست توڕەیم تا دوا ئاست ھات
ئەوەی لەبەر دەمم بو ھەمویم پاڵ ناو کەوتە ئەرزەکە خزمەتکارەکان ھاتنو خەریکی پاک کردنەوەی شوێنەکە بون بە توڕەیەوە چومە دەرەوە بێگومان بۆ لای یۆن
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ڕۆس

دوای نان خواردن گەڕامەوە کاتێک گەیشتمە ژورەوە چاوەکانم فراوان بون بۆچی ئێرە وا شێواوە
نانی بەیانی بەڵکو نەک لەسەر مێزەکە ھەموی لە ئەرزەکە کەوتوە

؛ بۆچی ئێرە وا شێواوە

نازانم کاتێک وام وت ھەمو بەسەرسوڕمانەوە سەیریان کردم ئایا ھیچم وت تا شایەنی ئەو سەیرکردنانە بم
لەناکاو ڕۆوان لە پشتمەوە دەرکەوت ؛خاتون ڕۆس گەڕایتەوە لەکوێ بوی ؟

سەیرم کرد ؛ئا ئەوە لای ھاورێیەکم ....چی ڕوی داوە ؟

ڕۆوان ؛ھیچ ...لەو کاتە ڕایکرد
زۆر سەیرن ھا ئەمڕۆ چیانە چومە ژورەکەی جیدی چونکە زۆر بیرم کردوە ئەمەوێ بیبینم
کاتێک دەرگاکەم کردەوە شۆک بوم ئەو ژورە بۆ وایە خوایە
وەک بڵێی دڕندەیەک لە ژورەک بێو وا وێرانی کردبێ سەیری لای ڕاستم کرد بوتڵی شەڕابم بینی

چی بەسەر ئێرە ھاتوە؟ ئەی جیدی لە کوێیە ؟
چومە خوارەوە بەڕاکردن
چومە چێشت خانەکە و لە خزمەتکارەکانم پرسی؛کوا جیدی؟
خزمەتکارێک؛خاتون ڕۆس لەوەتەی تۆ نەھاتویەوە ئەو وا شێت بوەو ھەمو شتێک تێک ئەدا ئەم بەیانیە کاتێک ڕۆوان وتی کەوا تۆی نەدۆزیوەتەوە وەک شێتێک ھەڕچێ لەسەر مێزە کەبو فڕێیدایە سەرزەویو بە توڕەیەوە ڕۆشت

ئای خوایە کەوایە ئاوا توڕەیە شتێک لە خۆی نەکا
زۆر ترسام ھەڵسامو چومە ژورەکەو دەستم کرد بە پاک کردنەوەی ژورەکە لەناکاو دەرگای ژورەکە کرایەوە

ئەوە جیدیە بەس بۆ وایە زۆر توڕەیە بە شێوەیەک خەریکە ئەمترسێنێ
بە تونی قۆڵی گرتمو ھاواری کرد لەسەرم ؛لە کوێ بوی ھااااا—ھاوارێکی بەھێزی کرد ترسما م و چاوەکانم داخست

بێدەنگ بوم چونکە نازانم چی بڵێم

جیدی ؛بۆچی بێدە نگ بوی خاتون ڕۆس ئەزانی لە دوێنێوە خەریک بو شێت بم —بە توڕەیەوەوتی و دەستی زیاتر کوشیم

دوبارە ھیچم نەوت ھەست بە ترسئەکەم

جیدی ؛ڕۆس پسیارم کرد —ددانەکانی لەیەک ئەخشاند لە توڕەییا

بێ ئەوەی چاوەکانم بکەمەوە وتم ؛لای ھاوڕێیەکم

جیدی ؛چیی ھاوڕێ ...چ ھاوڕێیەک

ئێستا غیرە ئەکا ئەمەوێ زیاتر بیشێوێنم

؛ئم ھاوڕێ ھاوڕێیەکی کوڕم ھەیە داوای لێکردمو منیش ڕازی بوم —چاوەکانم کردەوە
جیدی دەستی زیاتر کوشیمو ڕایکێشام تا بەچاوە ترسناکەکانی سەیرم بکا لوتی بە لوتمەوە ناو وتی ؛ واتا تەواوی شەوە لای ئەو بوی ھا—

سەرم بە بەڵێ جوڵاند

لەوکاتە .....

سڵاو چۆنن باشن چۆن بو ڤۆتو کۆمێنت بای 😍

Mafia -complete ✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon