🕸🕷part-55-mafia🕷🕸

536 114 18
                                    


جیدی
بەیانیە ھەڵسام لەخەو سەیری رۆسم کرد خوایە وەک فریشتە وایە ماچێکی رومەتیم کرد دورکەوتمەوە سەیری روخساریم ئەکرد لەنزیکەوە لەناکاو زەردەخەنە کەوتە سەر لێوی چاوەکانی داخرابو بە دەستی ملمی گەمارۆ داو ڕایکێشامو ماچی کردم
منیش کێشم قورستر کرد لەسەریو ماچەکەم قوڵتر کرد
پاش کەمێک دورکەوتمەوە لوتمان بەیەکەوە نوسابو چاوەکانم جێگیر بون لەسەر یەکتر رۆس زەردەخەنەی کردو وتی؛بەیانیت باش خۆشەویستە کەم

؛بەیانی تۆش باش گوڵە جوانەکەم

ماچێکی نەرمم کردو ھەڵسام لەسەر لاشەی

رۆس تورەبونێکی گاڵتەی کردو سەیری کردم
کاتێ خەریکی داخستنی قەمیسەکەم بوم ئاوڕم بۆی دایەوە تا ڕوخسارە مناڵانیەکەی ببینم

زەردەخەنەی لا لێوی کردو وتم؛چیتە

رۆس ؛بۆ کوێ ئەڕۆی ؟

چومە لای دانشتم لەسەر زەویەکەوە دەستەکانیم توند گرت ؛ئازیزەکەم من کارم ھەیە پێویستە بڕۆم

رۆس ؛کەواتە منیش دێم

زەردەخەنەی شەیتانیم کرد؛باشەئەتبەم بەڵام کاتێک گەیشتین توڕەنەبیت ھا —وەک ئاگادار کردنەوەیەک وتم

رۆس روخساری گۆڕا؛بۆ ئەچیتە کوێ !!

؛بۆ لای مینۆ

ڕۆس چاوەکانی فراوان بونو سەری خستە ژێر لێفەکە ؛نانانانا من نایێم من ئەخەوم

؛باشە بخەوە ئازیزەکەم دەی من ئەڕۆم شەو ئەت بینمەوە

لێفەکەم لادا تا ماچێک بدزم لە لێوە جوانەکەی ماچێکم کردو ئەویش ئاڵو گۆڕی کرد لەگەڵم دواتر ڕۆشتم

گەیشتمە لای مینۆ چومە ژورەوە

جیدی؛سڵاو —

مینۆ ؛سڵاو جیدی وەرە دانیشە

چومو دانشتم

جیدی ؛چیت ئەوێ بۆ بانگت کردم

مینۆ ؛ھێشتا لەگەڵ یۆن ئاشت نەبونەتەوە

کاتێک گوێملەوناوە نەفرەتیە بو زۆر توڕە بومو بە توڕەیەوە وتم ؛جارێکی تر ناوی ئەو گەمژەیە نەھێنی

مینۆ ؛تا دوێنێ ھاوڕێت بو بۆچی لەبەر کچێک شەر ئەکەن

ھاوارم کردو وتم ؛ھاوڕێی چی ھا ئەو ھەوڵی کوشتنمی دا خەریک بو بمرم کەی بەوە ئەڵێن ھاوڕێ

مینۆ ؛ھەوڵی کوشتنتی داوە ؟؟!!!

جیدی ؛بە ڵێ خەریک بو بمکوژێ

مینۆ ؛ھەموی بەھۆی ڕۆسە پێی بدە

جیدی ؛ھەرگیز

مینۆ ؛ئەی ئەگەر تۆی کوشت

زەردەخەنەی بەدەنگم کردو سەیرم کرد؛بمکوژێ!!!دیارە لەبیرت کرد من کێم من مافیام مافیا
بە لوت بەرزیەوە وتم

مینۆ ؛تششش تۆ ئەو مافیایە نیت کە ئەمانناسی

جیدی ؛واز بێنە

مینۆ ؛ئاگادار بە چونکە دوژمنت زۆرە ئەبێ زۆر ئاگادار بی گەر خاڵی لاوازت بزانن ئەوکات ژیانی رۆس ئەکەوێتە مەترسیەوە
جیدی ؛ئەزانم

پاش کەمێک مینۆ ھەڵسا ؛بۆ کوێ

مینۆ ؛ئەچم خواردنەوە دێنم

جیدی ؛زۆر باشە

لای رۆس

کاتێک جیدی ڕۆشت چومە خوارەوە نانی بەیانیم خوارد دواتر لەگەڵ سولجی بۆ خۆمان دانشت بوین لە باخچەکە دواتر

سولجی وتی کە ئەڕواتە لای ھاوڕێکەی منیش بەتەنیا ماومەوە چومە ژورەوە پاش دو کات ژێر

یەکێک لە خزمەتکارەکان ھاتە لامو وتی کەوا میوانم ھاتوە

چومە خوارەوە بەڵام چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە ترس جەستەی داگیر کردم

سڵاو چۆنن باشن چۆن بو
ڤۆتو کۆمێنت
بای😘

Mafia -complete ✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon