🕷chapter~78~🕸

334 87 66
                                    

ـ
ـ
بە قوڵی سەیری دەکرد بەڵام رۆس روخساری سارد بو
وە نەیتوانی سەیری بکا
دەستی بە ھێواشی لە روخساری داو وتی ؛ڕۆس چی وای لێکردی کە جێم بێڵی ؟..
رۆس سەیری چاوەکانی کرد لیکی قوتدایەوە
؛من ناتوانم بیڵێم تکایە برۆ گەر بێتو تۆ ببینێ ئەوە زۆر خراپ دەبێ ...
؛نا نەخێر من ناڕۆم ئەم جارە بۆ ھیچ شوێنێک ناڕۆم

دەنگی دەرگا گەورەکەی باخچەکە ھات کە ئاماژەی بۆ ھاتنە ژورەوەی کەسێک بو
رۆس ھەڵسایەوە بەپەلە ڕایکرد بۆ لایجامەکەو سەیری کرد کە یۆن بە ئۆتۆمبێلە ڕەشەکەی ھاتە ژورەوە
چاوەکانیفراوان بو
دڵی خێرا لێیدا ڕایکردو قۆڵی جیدی گرت
؛بڕۆ جیدی تکایە بڕۆ گەرایەوە دەی .بر...
نەیھێشت وشەکانی تەواو بکا
رۆسی راکێشاو دوبارە ماچی کرد
لەکاتێک یۆن لەسەر پەیژەکان بو
ئەوان زۆر بە قوڵی ماچی یەکیان دەکرد
دواتر جیدی
سەیری زگی رۆسی کردو وتی ؛ببورە بچکۆل کە بێ باوکت دەکەم ...
دواتر لە جامەکەوە پێش ئەوەی بڕوا ئاوری دایەوەو وتی ؛دەگەرێمەوە رۆس خۆشم دەوێی ....
ـ
ـ
/رۆس/
فرمێسکەکانم سریو لە جامەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد
سەیری جیدیم دەکرد کە خەریکە ون دەبێ لەبەر چاوەکانم
وەک خەون وایە دوبارە ون بو
دوبارە جێی ھێشتم
دەنگی دارگا ھات
یۆن ؛سڵاو ئازیزەکەم گەڕامەوە ...ئاھھھ بۆ جامەکەت کردۆتەوە سەرمات دەبێ
بەپەلە ھاتو جامەکەی داخست
وە دەستەکانی گرتم ؛ئەھا دەستەکانت چەندە ساردن لوتت سور بۆتەوە
دەستەکانمی نزیک کردەوە  لێوی ھێنا نزیکیو بە ھەناسە گەرمەکەی گەرمی پێ بەخشیم
سەیریم ئەکرد من خەریکە ئەبمە بکوژی دو کەس خەریکەژیان لە دوکەس دەشێوێنم
یەکیان مندالێک کە ھێشتا لە دایک نەبوە من فرێمداوە لە ژیانم
کورێکیگەنج کە زۆر رون دیارەخۆشیئەوێم
من ھەلم پێی نەداوە
من تاوانبارم
لەناکاو وتم ؛بمبورە ....
گریانەکانم بەھێز کرد سەری سورما
دوای زیاتر لە شەش مانگ لە کۆتایدا وشەیەکم وت
ئەویش چ وشەیەک خۆشم تێناگەم
ھەستو سۆزم وای لێکردم داوای لێبکەم
دلم ئازاری دام کاتێک چاوەکانی دەستیان کرد بە ڕشتنی فرمێشک
پێشترھەرگیز وا نەمبینیوە
رایکێشامە باوەشی ھەستم بە گەرمی لاشەی کرد لەکاتێک من وەک سەھۆڵ بوم
دوای باوەشەکەی جیدی دوبارە گەرمیم بێدرا
لە چەند چەرکەیەک خۆم لە نێوان قۆڵی دو پیاوی جیاواز بینی
من چەندە دوروم چەندە بێویژدانم
چەندە بێکەڵکم
چەندە بێئابڕوم
خەریکی چیت رۆس ؟؟
ـ
بارانو ھەورە تریشقەکان دەستیان پێ کرد
لەکاتێک چەندیک چرکەیە بێ ھیچ وشەیەک لە باوەشیدام دەستی لە قژم دەداو بە دەنگێکی نەرمو گاریگەرەوە وتی ؛ڕۆس تۆ باشی ؟بخەوە درەنگە تۆ پێویستە پشو بدەی ..
سەیری چاویم کردو سەرم بە بەڵێ جوڵاند
چومە سەر سیسەمەکەو پاڵ کەوتم ...
لە لایەکی ژورەکەوە وەستابو سەیری شێوەمی دەکرد
؛ڕۆس تکایە تەنھا با ئەمشەو لە باوەشتا بخەوم بەڵێن بێ ھیچناکەم
تکایە...
نازانم چی وای لێکردم کە ڕازی بم
سەرم لەسەر سنگی بو
چاوەکانم داخست دوبارە جیدی
وشەکانی ھاتەوە مێشکم
؛ببورە بچکۆل کە بێ باوکت دەکەم ...
نا نەخێر
ئەو ئەوە ناکا وایە ئەو یۆن ناکوژێ
تەزو بەلەشما ھات کاتێک ھەستم بە دەستی کرد لەسەر زگم
ھێشتا چاوەکانم داخراو بون
گوێ بیستی وشەکانی بوم؛شەوشاد رۆس ....
بچکۆڵەکەم بەم زوانە یەک ئەبینین ...
ـ
ـ
بەیانی لەسەر خوانی بەیانی بوین
یۆن وتی ؛ڕۆس ئەمرۆ من کارم نیە برۆ خۆت ئامادە بکە بەیەکەوە دەچینە دەرەوە ...
ـ
ئامادە بوم ویستم پێڵاوەکانم لە پێ بکەم
لەکاتێک ھەناسەم ئەستەم بوبو بەھۆی زۆری پەیژەکان
دانیشت لەسەر ئەژنۆی وە پێلاوەکەمی گرتە دەست
؛ئۆ..چی دەکەی ...
؛یارمەتیت دەدەم دەی قاچت بێنە ..

ـ
ـ
دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە
ھاتمە خوارەوە
چوینە فرۆشگای جلی منداڵانە
ـ
ـ
ئەو ھەر جلی کورانەی نیشان ئەدا پێم وە ئەیپرسیکەوا جوانە
تەنھا سەرم بە بەڵێ دەجوڵاند
کۆمەڵێک جلی کوڕانەی کڕی
شۆک بوم نا ئەو نیوەی جلی دوکانەکەی کڕی...
دواتر دەیدا بە پیاوەکانی
ـ
ـ
دانیشتین لە فرۆشگای ساردەمەنی
من داوای شەربەتێکی پرتەقاڵم کرد ئەویش دانەیەکی ئەفۆگادۆی بۆخۆی کڕی
؛ئم خۆشە ...
وتم کاتێک بەشێکم لێی خوارد
؛با تاقی کەمەوە ..
شەربەتەکەمی خوارد
؛ئای بوەستە ھەمویت خوارد
؛من نەمزانی ئەوەی تۆ خۆشترە ...با بیگۆرینەوە ..
؛ھێی بمدەرەوە ....
بە ناچاری ئەوەی ئەوم برد بەڵام ئەوەی ئەو زۆر خۆشتر بو
دواتر چومە دەست شۆرەکە کە گەرامەوە
بینیم زەردەخەنەی دەکرد دلم وەستا بۆ ئەو زەردەخەنەیە ددانە جوانەکانی لە دورەوە ھاواریان دەکرد
سەیریم کرد تا بزانم بە کێ پێدەکەنێ
بینیم کچێکی بچوک بو لەو بەرەوە دانیش تبو

ئەو بچکۆلەیە لوتی بە ئایسکرێمەکە بوبو یۆنیش دەستی لە لوتی خۆی دەدا
تا تێی بگەیەنێ وای زۆر کیوت بو
زەردەخەنەی کرد کاتێک بچکۆڵەکە لێی گەیشتو لوتی سری
چومو دانیشتم یۆن ھەر سەیری ئەو بچکۆڵەیەی دەکرد  ؛احم یۆن چیتە ؟.
؛ھاھیچ تەنھا زۆر کیوتە حەز دەکەم ماچێکی بکەم ..
ھەر لەو کاتە بنەمالەی کچەکە ھەڵسان
یۆن زۆر بە کیوتی دەستی بڵند کرد وە ماڵ ئاوای لێکرد بەھەمان شێوە کچە بچوکەکەش وای دەکرد
بزەیەکم کرد دەستم لەسەر دمم دانا بۆ کیوتی یۆن ....

ـدوای ماندوبونێکی زۆرگەڕاینەوە لە خۆشۆرەکە ھاتمە دەرەوە وەستام بەشێکی جەستەم زۆر ئازاری ھەبو بەو دیمەنە سەیریم دەکردکە چۆن جلەکانی ئەمرۆی ریز کردوە  لەسە سیسەمەکەو دەستی لەژێر چەناگەی دانابو لەبەر خۆیەوە دەیوت ؛ئم کامەیان جوانە بۆ یەکەم ڕۆژ پێم وا...

Oops! Ang larawang ito ay hindi sumusunod sa aming mga alituntunin sa nilalaman. Upang magpatuloy sa pag-publish, subukan itong alisin o mag-upload ng bago.

ـ
دوای ماندوبونێکی زۆرگەڕاینەوە
لە خۆشۆرەکە ھاتمە دەرەوە
وەستام بەشێکی جەستەم زۆر ئازاری ھەبو بەو دیمەنە
سەیریم دەکرد
کە چۆن جلەکانی ئەمرۆی ریز کردوە  لەسە سیسەمەکەو دەستی لەژێر چەناگەی دانابو
لەبەر خۆیەوە دەیوت ؛ئم کامەیان جوانە بۆ یەکەم ڕۆژ
پێم وایە ئەمە ...نا ئەمە زۆر کراوەیە رەنگەکەی ...ئم ئەمە باشە ...
ئاوری بۆم دایەوە
چاوەکانم فرمێسکیان لێ کۆبویەوە قژە تەرەکەم بەسەر شێوەم پەرشو بلاو بوبو
خاولیەکەمم توند گرت
؛وەرە خۆشەویستم بزانە کامەیانت زیاتر بە دلە
....
ـ
ـ
//کۆتایی//

ئەم چیرۆکەش تەواو بەھیوام بە دڵتان بوبێ لە ھەلەکان ببورن ...




👇







گاڵتەم کرد بەس زۆری نماوە بە لای کمی شەش تا پێنج پارت ماوە ...
بۆیە ئەم ھەفتەیە تەواوی دەکەم گەر مەجالم ھەبو جۆکەریش دائەنێم بەس گەر نەمبو
نایکەم تا تەواوی دەکەم کەمێک بارم سوک بێ مارۆدان و لاشە ون بوەکەش تا ڤۆتی زۆر نەکا زەوقی نوسینم نابی 😩زۆر ماندیمە بەخوای دە یەقیچۆکە رەحمتان ھەبی
ئەو ئەستێرەیە داگرن گەلەک گرانە ئیشەکی 😩😒
شەیتان دەرێ ماسیحەکەی بینمو تەواو ..😠
😒بای😑

Mafia -complete ✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon