چـاوەڪانـــے...ڪە ئۆقیـانوسێڪم تیـایدا بینی!
چی دەربارەی بەشی پێـشوو؟ ئایا چێژت بینی؟نایاب دەبێت گەر بەپەرۆشەوە بۆ ئەم بەشەیان چاوەرێت ڪردبێت! چونکە پەشیمانت ناڪەمەوە..
بـاران...ئەوشوێنەی زۆرترین یـادگاریمان تیایدا دروسـتڪرد
چـاوەڪانی...ڪە ئۆقـیانوسێڪم تیایدا بیـنیــــــــــ
𝐉𝐔𝐍𝐆 𝐉𝐄𝐄-𝐘𝐔'𝐬 𝐩.𝐨.𝐯
لەپر بارانەڪە وەستا لەوەی بەر من بکەوێت و بەزانینخوازیەوە سەرم هەڵبری و سەیرم ڪرد...!
چـاوەڪانی!! ئەو کەسێکی زۆر جیاواز و نایاب بوو، بەڵایەکی بەرز و شانێکی پان و پر ماسولڪەو قاچێکی درێژ و ناوقەدێکی باریک و روخسارێکی رێک و چاوێڪی تیژ و درێژ ڪە کەمتر لە چرکەیەک عاشقی خۆیت ئەکات لێوێکی پر و نەرم! وە قژێکی قاوایی کەبەسە بۆئەوەی پێت بڵێت جوانترین رەنگی تۆنی خاکە بۆ ئەم روخسارە نایابە!
بەڵام چاوی! وەک جادوویەڪە! جادوویەڪ کە شکاندنی مەحاڵـە! ئێمە واستابووین و ئەویش چەترەکەی راگرتبوو تا بارانەکە بەر منیش نەکەوێت و منیش لەدۆخی سلۆمۆشندام،تا بەهۆش هاتمەوەو بەخێرایی سەرم سوراند و بەرێگاکەیا رۆشتم و ئەویش هەنگاوی بچوک بچوکی ئەنا وەک ئەوەی مناڵێک بەتەنیشتیا بروات و نەیەوێ پێشی بکەوێت، کەسێکی بەسامە، تەنانەت قسەش ناکات.
پانتۆڵێڪی رەش و بلوزێکی بەملی سپی و چاکەتێکی گەرمی زستانەی رەنگ قاوایی لەبەرا بوو زۆر رێک پۆش بوو وە قژی هێنابۆ خوارەوەو وەک ئەوەی هەر کورێک ئەیکا لەکاتی ماندوێتیا وەک کورێکی ماندووی کار دەرئەکەوت....ئەی من؟ ئەڵێی شێتم بێجامەیەکی پان و هۆدیەکی پان لەسەریەوەو لەگەڵ چاکەتێکی زۆر درێژ و پان وە کە ئێسا بەقەد ورچێک قەڵەوی کردووم دڵنیام...ئاهـ بۆچی من بەم جلانەوە دێمە دەرەوە! واز لەوە بێنە بۆچی من بەلامەوە گرینگە چۆن دەرەکەوم؟
أنت تقرأ
'ئـەفـیوون' || 𝐤.𝐧𝐣
Fanfictionئـەفیون..بێسنورەڪان فـراوانتر دەڪات، ئەبەدیـەت درێژتـر دەڪاتەوەو بەزەمـەندا گەشت دەڪات.چـێژ و خۆشیـە دزیو و خەمگیـنەڪان قـوڵتر دەڪاتەوە و رۆح تا دوورترین ئاست پـر دەڪات چـاوەڪانت نایاب و تایبەتن...چـاوەڪانت مەشارەوە ڪوری باران ئـەوان جوانترینن «وەڪ...