زۆرتـرین"چـاو جوانەڪەم"

2.7K 521 129
                                    

چـاوەڪانی...وەهـا مەستیـان ڪردم بەمەی پێش زاینیش وامەست نابـم،

وەهـا مەستیـان ڪردم بەمەی پێش زاینیش وامەست نابـم،

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.








ئەمرۆت چۆنبوو؟ باش تێتپەراند؟
زەردەخەنەبڪەو

چێـژ وەرگرە̴

بـاران...ئەوشوێنەی زۆرترین یـادگاریمان تیایدا دروسـتڪرد
چـاوەڪانی...ڪە ئۆقـیانوسێڪم تیایدا بیـنی

ــــــــــ

𝐉𝐔𝐍𝐆 𝐉𝐄𝐄-𝐘𝐔'𝐬 𝐩.𝐨.𝐯

"جوانترین چـاون ڪە تا ئێستا بینیبێتم..!! "

من چیم ڪرد؟!!! لەکەیەوە توانیومە ئاوا قسەبکەم بێ ئامۆژگاری کتێبەکەم؟

ئەویش زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد و وتی

"چی وای لێکردووی وابیربکەیتەوە؟ گەر بۆ باشترکردنی حاڵی منتە لەئێستایا... تکایە بیوەستێنە! "

"ئەی چی وای لەتۆ ڪردووە وابیربکەیتەوە چاوەکانت جوان نین!؟.."

"من خۆم ئەبینم! ئەبینم کە جوان نین"

"چی گەر وانەبن؟"
من بۆچی هێندە سورم لەسەر ئەوەی ئەو قایل بکەم بەوەی چاوەکانی جیاواز و نایابن؟

"نازانم...هەموویان ئاوا ئەڵێن"

"چ نەفرەتیەکە؟! نەڵێی کە لەبەر ئەوەی ئەوان ئاوا ئەڵێن وابیرەکەیتەوە چاوت ناشرین بێت؟!! "

بەخێرایی هەڵسامەوەو هاوارم کرد بەڵام بێگوومان لەشوێنی خۆم نەجوڵابووم

"باشە زۆر سپاس هەرچۆنێک بێت ئەوە وای کرد هەست بەباشتربوون بکەم.."

بابەتەکەی گۆری و سەری داخست...وادیارە تاقەتی دەمەقاڵێی نییە، گرەو ئەکەم کە وائەزانێ بەئەنقەست وائەڵێم!
بەڵام ئەو..ئەوچاوێکی زۆر جیاواز و خامۆش و قاوایی هەیە کە هەرگیز پێوانەیم نەکردووە رۆژێک بیبینم!

'ئـەفـیوون' || 𝐤.𝐧𝐣حيث تعيش القصص. اكتشف الآن