چـاوەڪانی...دووبارە پەلڪێشی جیهانی خەیاڵیان ڪردم
بـاران...ئـەو شوێنەی ڪە زۆرترین یادگاریمان تیایدا دروستڪرد
چـاوەڪانی...ڪە ئۆقیـانوسێڪم تیایدا بینــےـــــــــــ
𝐉𝐔𝐍𝐆 𝐉𝐄𝐄-𝐘𝐔'𝐬 𝐩.𝐨.𝐯
مامۆستا جین لە پێکەنینا تەقیەوەو کووکیش سەیری منی ئەکرد و پێئەکەنست...بێگوومان قوتابیەکان نازانن بۆچی ئاوا پێئەکەنن...دەی چونکە من تەنیا وێنەی بەردێکم کێشاوە
بۆچی بڵێم بۆ ئەوەم کێشاوە؟ ..چونکە من زۆر لەبەکارهێنانی رەنگا باش نیم وە کاتێ بیرۆکەی ئەوەم بۆ هات کە بەرد رەنگی پێویست نییە بۆیە بێ هیچ دودڵیەک کێشام...وە بەئەنقەست زۆر بەخراپی کێشام تا هیچ کەسێ گومان نەکا لەوەی من وێنەکێشێکی باشم و ئەکرێ گەلەریەکەم هەبێ..بێگوومان دوژمنەکانی باوکم هێشتا بەشوێن تاقە کچەکەی جانگ ئەگەرێن کە منم و نازانن لەکوێیە، تەنیا بەهیوام هیچ لەمامە جانیش نەکەن,
"ئـ ـئەلینا! بۆچی وێنەی بەردت کێشاوە؟!" کووک لەبیرکردنەوەکانم دەریهێنام و هەربە قاقا سەختەکەیەوە قسەی کرد کە قوتابیەکانیش دەسیان کرد بەوەی پێبکەنن، هەرچۆنێک بێت من گوێ بەوانە نایەم
"بۆ ئەوەی بەسەری تۆیا بیکێشم"
کاتێ کووک زانی تورەبووم هیچی تری نەوتەوەو هەوڵیدا پێکەنینەکەی بوەستێنێت.،
پاش ئەوە وانەکان بەباشی رۆشتە رێوەو منیش تەنیا ئەمویست کووک وازم لێبێنێت تا کەمێک تەنیا بم.....ئەو کەمێک نا زیاد لەپێویست زۆر بڵێیە گەر تەواوی رۆژەکە مێشکم پر نەکات لە قسەی زیادەو بێماناو باسی هیۆنگەکانی ئەوا دڵی ئاو ناخواتەوەو بەشەو پەیوەندی ئەکا تا قسەکانی تەواو بکاتبەخێرایی لەکۆتا وانە دەرچووم و ویستم خۆم ون بکەم تا بگەمەوە ماڵەوەو کووک نەمبینێت...بەڵام، نەفرەت ئەو منی گرت
أنت تقرأ
'ئـەفـیوون' || 𝐤.𝐧𝐣
Fanficئـەفیون..بێسنورەڪان فـراوانتر دەڪات، ئەبەدیـەت درێژتـر دەڪاتەوەو بەزەمـەندا گەشت دەڪات.چـێژ و خۆشیـە دزیو و خەمگیـنەڪان قـوڵتر دەڪاتەوە و رۆح تا دوورترین ئاست پـر دەڪات چـاوەڪانت نایاب و تایبەتن...چـاوەڪانت مەشارەوە ڪوری باران ئـەوان جوانترینن «وەڪ...