دووبارە سەرزەنشتی ئـۆقیانوسەکانی تۆیان کرد؟
تۆ بەگوێی ئـەوان مەکە سەیرکە من چەنێک عاشقیان بووم؟
چاویلکەکەت دانێ بێزارم ئـەکات و لەدڵخوازی خۆمم دور ئـەخاتەوە کوری باران
بـاران...ئـەو شوێـنەی ڪە زۆرترین یادگاریمان تیـایدا دروستـڪرد
چـاوەڪانی...ڪە ئۆقیانوسێڪم تیـایدا بینــےـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
𝐉𝐔𝐍𝐆 𝐉𝐄𝐄-𝐘𝐔'𝐬 𝐩.𝐨.𝐯
چاوم کردەوە کاتێ ھەستم بەدەنگە دەنگێکی زۆر کرد لەخوارەوە..سەرم گرت لەژانا چونکە دوێنێ شەو درەنگ خەوتم
بەبێزاریەوە ھەستام دەموچاوم شۆرد و جلەکانم کە ھەمان جلی دوێنێ شەوم لەبەرا بوو رێکم خستەوەو دەرگاکەم کردەوەبەڵام ھەر لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە کوری بارانم بینی کە دیار بوو ئـەیویست لەدەرگا بدات...من وەستاوم ئـەویش وەستاوە قۆڵی ھەر بەبەرزکراوەیی کە بۆ دەرگا لێدان ئـامادەی کردبوو مابۆوەو گوێی بەھیچ لەوانە نەداو سەرنجی منی ئـەیا...منیش وەک ھەموو جارێک لەژێر جادووی چاوەکانیا کۆنترۆڵکراوم
بۆ کەمێک سەرنجی نیگاکانیم دا ئـۆقیانوسەکانی کە ھیچ کات تێریان لێناخۆم و بەبێ بێزاربون منیش سەیرم ئـەکردەوەپاش کەمێک ھەستی بەشەرمەزاری کرد و دەنگێکی لێوەھات لەژێر لێوەوە..ئـەو شەرمەزار بوو!
نامجوون: ئــ ـئـا من ببورە...من ھاتبوم ئـێ ھاتبوم تا پێت بڵێم بێیت و خوانی بەیانی ئـامادەیە
''زۆر سپاس کوری باران بەڵام من برسیم نیە و ئـەبێت برۆم کارم ھەیە'' ئـایا بۆچی رەتم کردەوە؟ چ گەمژەیەک خوانێکی نایاب لەگەڵ خێزانێکی ئـاوا رێک و باشدا لەدەسخۆی ئـەدات؟
أنت تقرأ
'ئـەفـیوون' || 𝐤.𝐧𝐣
Fanfictionئـەفیون..بێسنورەڪان فـراوانتر دەڪات، ئەبەدیـەت درێژتـر دەڪاتەوەو بەزەمـەندا گەشت دەڪات.چـێژ و خۆشیـە دزیو و خەمگیـنەڪان قـوڵتر دەڪاتەوە و رۆح تا دوورترین ئاست پـر دەڪات چـاوەڪانت نایاب و تایبەتن...چـاوەڪانت مەشارەوە ڪوری باران ئـەوان جوانترینن «وەڪ...