یـادگاریمان"چـاڵی گۆنای"

2.4K 492 105
                                    







چـاوەڪانی...وەک دزێـڪ دڵمیان دزی!

ئەم ماوەیە  هەستەکانم تێکەڵن

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

ئەم ماوەیە هەستەکانم تێکەڵن..هەروەک شەربەتی کۆکتێل کە هەموو میوەکان تێڪەڵ کراوە و لەهیچیان تێناگەیت، کەتامی ئەکەیت خۆشە، بەڵام گەر یەک میوەیە تۆزێکی گەنیو بێت!؟ هەمووی تێکەچێت و شەربەتەکەت تامی گەنیوێک ئەیا، هەروەک هەستەکانی من کە زۆریان دڵخۆشن لەولاوە سەگبابێکیان دێتو خۆیەکا بەمەوزوعا و وەزعەکە شڵۆقەکات و ئەڵێ: برۆ لەسەربان خۆو هەڵدە خوارەوە!، چونڪە سەعی تا سەرو لوتم هاتوەو بێزارم لێی...












بـاران...ئەوشوێنەی زۆرترین یـادگاریمان تیایدا دروسـتڪرد
چـاوەڪانی...ڪە ئۆقـیانوسێڪم تیایدا بیـنی

ــــــــــــ

𝐉𝐔𝐍𝐆 𝐉𝐄𝐄-𝐘𝐔'𝐬 𝐩.𝐨.𝐯

ــــــــــ

نەفرەت ئەوان بەرەو ئێرە دێن؟! بۆچی؟ گەر بێت و من ببینن ئەو یۆنگی ناوە وازم لێناهێنێت پێویستە خێرا برۆم

"ئا ئەوەتا ئێستا وتم...

نەمزانی کووک ویستی چی بڵێت و چیبکا تەنیا بەخێرایی هەستام و لەوێ و رۆشتمە رارەوەڪانی کۆلێژەکەو لەدورەوە وەستام و سەیری کووکم کرد..باشبوو بەشوێن منا نەهاتوە و لەگەڵ یۆنگی و کوری بارانا قسەئەکات...ئەبێت چۆن ئەوان بناسێت؟! یانیش هەوڵەیەن کووکیش بەرنە دەستەی گەی'یەکەیانەوە؟ ئاهـ شەرمەزاریە مێشکی ئەویش تێکبدەن.....چاو جوان زۆر بەدڵخۆشی پێئەکەنێت و سەیری کووک ئەکات...ئەوە یەکەمین جارە بیبینم پێبکەنێت و ئەوە وای کردبوو ئەو چاڵە نادیارانەی سەر گۆنای دەربکەوێ! واتا ئەو چاڵی گۆناشی هەیە؟ نەفرەت ئەو وا ئەڪات لە ئـەفیون خراپتر بمەوێ!

هەرسێکیان بەیەکەوە قاقای پێکەنینیان لێ ئەداو زۆر دڵخۆش دیاربوون..تۆبڵێی یەکتری بناسن ئاوان؟ ئێ بێگوومان گێژە ئەگینا کێ لەگەڵ کەسێکی بێگانەیا ئاوا پێئەکەنێت؟
باشە بۆ کوری باران چاویلکەی لەچاو کردووە؟..نەفرەتی ناتوانمم بیبینمەوە ...بەهۆی ئەوەی بەخێراییش رامکرد بارانکە زۆربەی جلەکانمی تەر کردووە.، بۆچی رامکرد؟ خۆ لەباخچەکە بۆخۆم لەژێر کەپرەکە دائەنیشتم و هیچی تر بائەوانیش بۆخۆیان هەر پرسیاریان کردبا..
ئاهـ شێتایەتیە..بەسیکە جی-یوو برۆ وانەت هەیە...

'ئـەفـیوون' || 𝐤.𝐧𝐣حيث تعيش القصص. اكتشف الآن