ılılبەجێهێنانی ئەرکە تایبەتیەکانıllı

1.2K 333 504
                                    

vote before reading

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Start

"دینگ دینگ دینگ"
زەنگی ئاگادارکەرەوە

"ئااااھ دووبارە زەنگە بێزارکەرەکە"
جەی کەی ووتی

بەتانیەکەم لەسەر چاوم دوورخستەوە و سەیری کاتژمێرم کرد...پێنجی بەیانیە...کاتی ڕاهێنانە...

"جۆنگکووکی...دەی هەڵسە تەمبەڵی مەکە"
ووتم

"تەنها کەمێکی تر هیۆنگ تکایەە"
جەی کەی بە بێزاریەوە ووتی

"ئااھ خۆت دەزانی گەر دوا بکەوی سزا دەدرێی دەی هەڵسە"
ووتم

"ئۆۆۆففف باشە "
جەی کەی ووتی

هەڵسام بە خێرایی دەست و دەموچاوم شوشت و جلێکی ئاساییم پۆشی و لە ژوورەکە ڕۆشتمە دەرەوە

ئەمڕۆ یەک هەفتە بەسەر ڕاهێنانەکان تێپەڕ دەبێت...هەموو شتێک باشە ...باشە باشەتەواو ....ڕاهێنانەکان باشە...بەڵام پەیوەندی نێوان کوڕەکان لە بارێکی ناجێگیرە...نزا دەکەم ڕۆژێک یەکدی نەکوژن...تەنها کووک بێ کێشەیە...هەریەکە لە جیمین و ڤی وە هۆسۆک و شوگا بەردەوامن لە توانجدان لەیەک و شەڕ و دەمەقاڵێ...


بەهەر حاڵ ....زیار گرنگی بە پلانەکانم دەدەم لە جەنگەکەی نێوانیان ..

................

ڕۆشتمە هۆڵەکە ....هەموویان دانیشتبوون و چاوەڕێی فەرمانی جین بوون بۆ دەستکردن بە ڕاهێنان....زۆری پێنەچوو جین هیۆنگیش هات

"بەیانیتان باش کوڕینه"
جین ووتی

"باشتر"
ووتمان

"ئێھ کارەکان چۆن دەڕوا؟"
جین ووتی

"هێشتا ڕاهێنان دەکەم لەسەر هاککردنەکە...باش دەڕوات"
شوگا ووتی

"داوام لە باخچەی ئاژەڵانی سیئۆل کردوە بۆ حەوت گورگ"
هۆسۆک ووتی

"حەوت؟!ئێمە لەسەر زیاتر ڕێکەوتبووین"
ووتم

"دەهێڵی قسەکەم تەواو بکەم؟"
هۆسۆک ووتی

"باشە..."
ووتم

"حەوت گورگی ئاسایی بچوک نا...گورگە بەهێز و گەورەکان ...دەتوانین سوودیان لێ وەرگبرین...هەریەکەو گورگێک بەڕێدەبات...بێگومان دەبێت هاوڕێیەتی لەگەڵ گورگەکان ببەستن تا متمانە لە نێوانتان دروست بێ"
هۆسۆک ووتی

ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔Where stories live. Discover now