ıllıllı سێبەرەکە ıllıllı

1.1K 317 236
                                    


vote before reading

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Start

شوگا بە چاوی ئاماژەی  بۆ دواوەی هۆسۆک کرد...هۆسۆک بە خێرایی سەیری دواوەی کرد کاتێک گوێی لە دەنگە دەنگی گورگەکەی بوو

سۆک بەخێرایی ڕایدەکرد وەک بڵێی بەدوای شتێک کەوتبێت..بەڵام هیچ نەدەبینرا لەو ناوادا...هۆسۆک دیار بوو کە نەیدەتوانی لەهەڵسووکەوتی گورگەکەی تێ بگات....

"هێی سۆک...چی دەکەیت؟ وەرە بۆ ئێرە سۆک ...سۆک ووتم وەرە بۆ ئێرە هەرئێستا...سۆکککک"
هۆسۆک بەهاوارەوە ووتی

چەند جارێک بانگی کرد....ئەم گورگە بۆوا دەکات؟..لەنێو ئەو باخچەیەدا وەک شێت ڕادەکات ....هۆسۆک ڕایکرد بەرەو گورگەکەی هەوڵی وەستاندنی دەدا بەڵام لەژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووبوو

"بوەستە...سۆک بوەستە چی دەکەیت بەدوا چیەوە وەیت ها؟"
هۆسۆک ووتی


"هۆسۆک چی ڕوودەدات گورگەکەت ئارامبکەوە"
جین ووتی

"جۆنگکووک لەوێ دوورکەوە ئازارت دەدا"
ووتم

"ئ.ئەوە بۆوا دەکات؟"
جەی کەی ووتی

"لەوانەیە بەدوای مێشولە یان زیندەوەرێک کەوتبێت"
ڤی ووتی

"بەڵام هیچ شتێک دیار نیە"
جەی کەی ووتی

"هۆسۆک بزانە بەدوای چی کەوتووە"
جین ووتی

"هیچ شتێک دیار نیە هیچ شتێک نیە شێت دەبم یەکەمجارە بەم شێوەیە هەڵسووکەوت بکات تێ ناگەم "
هۆسۆک ووتی

"ئااااھ لێرەدا کار ناکرێت....بێزارکەرینە"
شوگا وتی

هۆسۆک بەردەوام بوو لە هەوڵدان بۆ ئارامکردنەوەی گورگەکە شوگا بە ئاسوودەیی دانیشتبوو و خەریکی سەیرکردنی هۆسۆک و گورگەکە بوو لە کاتێکدا هەموومان ترسابووین و شۆکببووین بەهۆی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە سەیرانە..لەلایەک شوگا لەلایەک گورگەکە

بوەستە....شتێک....شتێک لێرە بوونی هەیە...هەست بە سێبەر دەکەم....سێبەرێک..لە..نزیک....جۆنگکووکە!

لەهەمان کاتتدا کە تێبینی سێبەرەکەم کرد...گورگەکە بەرەو جۆنگکووک ڕای کرد ...جۆنگکووک تاسا...دەستی برد بۆ دواوەی پانتۆڵەکەی و چەقۆکەی دەرکرد ....چاوەڕێی هێرشی گورگەکە بوو لەناکاو دەنگی تەقەیەک هەموومانی تۆقاند

"گورگی پیس"
شوگا ووتی کاتێک دەمانچەکەی هێواش هێواش نزم کردەوە

"تـ..تۆ چیت کرد؟....چیت کرد؟؟!!"
هۆسۆک بەهاوارەوە ووتی

ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔Where stories live. Discover now