ıllıllı بەسترانەوە ıllıllı

1K 295 175
                                    


vote before reading

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Start🎭

پەرداخێک ئەوم دا پێی و ئاڕەقی نێو چەوانیم سڕیەوە دوای لابردنی سەرچەفەکەی

"ئێستا باشی؟"
ووتم

"هاھ..باشم ..."
ووتی

"باسی بکە...چی ڕوویداوە؟..حاڵت چیەتی؟"
ووتم

"خـ...خەوێکم بینی.."
ووتی

"خەوێکی چۆن؟ باسی کە"
ووتم

"ئـ..ئەو..قسەم لەگەڵ ئەو کرد"
ووتی

ڕوخسارم گرژ کرد کاتێک لە قسەکەی حاڵی نەبووم..هەرزوو چاوەکانم کرانەوە کاتێک زانیم باسی چی دەکات

"چی؟؟ بوەستە بوەستە...بەجوانی بۆمی باس بکە"
ووتم

"لە شوێنێکی تاریک بووم...ئەو لە هیچ شوێنێک بەدینەدەکرا...تەنها دڵنیام کە کەسێک لە بەرامبەرم لەسەر کورسیەک وەکو من بەسترابوو...شوێنەکە بەڕادەیەکی زۆر تاریک بوو کە نەمتوانی ڕووخساری کەسەکە بە جوانی ببینم"
ووتی

"بەردەوام بە"
ووتم

"دەستم کرد بە قسەکردن لەگەڵی...پرسیارم لێی دەکرد و وەڵامی دەدایەوە...بەهەمان شێوە کەسەکەی بەرامبەرم پرسیاری لێدەکرد..بە شێوەیەکی زۆر سەیر وەڵامی دەداینەوە.."
ووتی

"بڕوا ناکەم..چۆن شتی وا دەبێت...مەحاڵە"
ووتم

"چی؟ "
ووتی

"بڕواناکەم..ئ.ئەو کەسەی لەبەرامبەرت بووە...من بووم!"
ووتم

"چی؟ تۆ ئاگاداری خۆتی؟ چۆن شتی وا دەبێت؟"
ووتی

هەردووکمان لە حاڵەتی شۆکبووندا بووین...بەتەواوی شێوابووین..ئەمە شتێکی نامۆیە...هەردووکمان لە هەمان خەون بەسترابووین...خەونەکانمان بەیەک بەسترا بوو...

"ووتی..کەسەکە یەکێکە لە ئێوە...یەکێکە لە نێوانمان...وە کەسێکیش بە بوونی دەزانێت..هەمان کەسیش دەیکوژێت....... مێشکم لەدەست دەدەم"
ووتم

"هەر بەڕاست ئەوە تۆ بووی؟"
ووتی

"دڵنیام...هەمان شت لە خەوەکەم ڕوویدا...ئەو کەسەی بەرامبەر منیش تۆ بووی"
ووتم

"واااھ..ترسناکە.."
ووتی

"پێویستە چی بکەم؟"
ووتم

"پێم وابێت...وا باشترە ئەو زانیاریانەی کە لە خەوەکەدا زانیمان بینوسینەوە...تاکو لەبیرمان نەچێت"
ووتی

"ڕاستە...زانیاریەکان زۆر بەسوود دەبن"
ووتم

"باشە...بەڕای تۆ کێ بە کەسە ناپاکەکە دەزانێت؟"
ووتی

"نازانم...گومان لە هەمووتان دەکەم...من نازانم کە کێیە...یەکێک لە ئێوە دەزانێت"
ووتم

"سوێند دەخۆم نازانم هەم گەر بزانم ڕاستەوخۆ بەتۆ دەڵێم"
ووتی

"باشە...ئاھ من دەڕۆم..خۆت کۆبکەوە با ئەم خەوە نهێنی بێت لە نێوانمان ..."
ووتم

"وادەکەم..بێ خەم بە"
ووتی

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

"بوەستە....بە هێواشی نزیک بەرەوە لێی...نەکەی جوڵەیەکی هەڵە بکەی.."
گوورگی سوور ووتی

"باشە ئەوەندە مەڵێ ..ئەوە کارێکی گران نیە"
شوگا ووتی

"شێتانە ڕەفتار مەکە...جوڵەیەکی هەڵە بکەی گوورگەکە پەلامارت دەدات...بە نەرمی لێی نزیک ببەوە..هەوڵ دە دەنگی هێواش و ئارامی بۆ دەربکەیت."
گوورگی سوور ووتی

"بۆ من چۆلەکەم؟"
شوگا بە بێزاریەوە ووتی

"نەخێر پشیلە...ڕوخسار بچووک!"
هۆسۆک ووتی

شوگا وەک پڵنگ چاوی تیژکردبووە گوورگە ناوەندیەکەی بەردەمیان...هەنگاوی هێواش و لەسەرخۆی دەهاویشت دەستەکانی وەک چنگی پڵنگ ئامادەی هێرش کردبوو...بە زمانی لێوە وشک بووەکانی تەڕ کرد و قاچەکانی ئامادەکرد

گوورگەکە خێراییەکەی زیاد کرد و بە تیژی بەرەوڕووی شوگا هات ، شوگا هیچ جوڵەیەکی نەکرد چاوەڕێی گەیشتنی نێچیرەکەی بوو هەرکە گوورگەکە گەیشتە بەرامبەری بە جوڵەیەکی خێرا خۆی لە گوورگەکە دوور خستەوە و گوورگەکە خۆی کێشا بە دیواری قەفەزە گەورەکە

"واو...جوڵەیەکی خێرا بوو"
گوورگی سوور ووتی

گوورگەکە دووبارە بە خێرایی بەرەو شوگا ڕایکرد دووبارە هەمان جوڵەی بەکارهێنایەوە و خۆی لە هێرشی گوورگەکە پاراست

"بەنیازی چیت؟"
گوورگی سوور ووتی

"توڕەی دەکەم"
شوگا بە زەردەدەخەنەیەکی فێڵبازیەوە ووتی

"ئاگادار بە...ئازاری نەدەیت...تەنها هەوڵ بدە بە دەستی خۆت ماڵی بکەیت"
گوورگی سوور ووتی

شوگا دەستی بۆ دواوەی پانتۆڵەکەی برد و چەقۆکەی دەرهێنا

"وادەکەم"
شوگا بە زەردەخەنەوە ووتی






END🎭
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو هاوڕێیان

هیوام باشی و تەندروستیتانە

ئەم پاڕتەتان بەدڵ بوو؟

BORAHE ARMY

보라해 아미

نووسەر : سایرن شی

ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔Where stories live. Discover now