vote before reading
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Startئازاری سەرم لە خەوەکەم بەئاگای هێنام ....دەستم بەسەرمەوە گرت و سەیری دەوروبەرم کرد...لەسەر کورسیەکە خەوم لێکەوتبوو و سەرم لەسەر سیسەمەکەی جین هیۆنگ بوو
سەیری جین هیۆنگم کرد...هێشتا بێ هۆشە.... مانگێک دەبێت لە نەخۆشخانم و چاوەڕێی بەهۆش هاتنەوەی دەکەم...بەڵام یەک جوڵەشی لێ بەدی ناکرێ...پزیشکەکان ماوەی هەفتەیەکیان کات داناوە....گەر بەهۆش خۆی نەهاتەوە ئەوا....ئەگەری گەڕانەوەی %90 کەم دەکات...
دەستم بە قژم داهێنا و ڕۆشتمە دەستشۆرەکە....پاش پاککردنەوەی ڕووخسارم بڕیارم دا بەرەو کافتریای نەخۆشخانەکە بەڕێکەوم بۆ خواردنەوەی کوپێک قاوە...
٭ستایلی جلەکانی نامجوون٭
"سڵاو...دەتوانم داوای کوپێک قاوەبکەم بێزەحمەت"
ووتم"بێگومان بەڕێزم هەرئێستا"
گارسۆنی نەخۆشخانەکە ووتیچاوەڕێی قاوەکەم دەکرد مۆبایلەکەم لەگیرفانم دەرهێنا و سەیری هەواڵەکانم دەکرد
[هەواڵ! هەژماری خاوەنی بەناوبانگترین مۆزەخانە لە کۆریا هاککرا بە داخەوە بڕە پارەیەکی یەکجار زۆر دزراوە و زەرەرێکی زۆر بەر مۆزەخانە و خاوەنەکەی کەوتووە...ئەو کەسەی ئەو کارەی کردووە ناسراوە بە مین شوگا...ئەو کەسەی کە مانگێک پێش ئێستا لە پۆلیس ڕایکرد بەهۆی هاککردنی چەندین پەیجی بازرگانی گەورە و تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە..]
"ئای خوایە....ئەو گەمژەیە خەریکی چ کارێکە؟...بەس نەبوو ئەوەی کردی...ئێستاش بەدوای چیەوەیە؟"
ووتمببورە...تکایە کەپۆچینۆیەک"
دەنگێک ووتیسەیری ئەو کەسەی تەنیشتم کرد کە داوای خواردنەوەیەکی کرد ...بۆچی هەست دەکەم ئەو دەنگە ناسراوە لام؟
YOU ARE READING
ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔
Horror#وەرزیــــــــــــــ یـــــــــــــەکــــــــــەم جەنگێکی پیس ڕوودەدات لەوانەیە کەسێک لەدەست بدەم..لەوانەشە..من قوربانیەکە بم!!! لەوانەیە ڕزگاربین...لەوانەشە نەگەڕێینەوە!! گەشتێک لە نێوان ژیان و مردندا... شــوگــا :- "ژیان مەتەڵە بچکۆڵ...پێویستە شی...